rahi.jpg

نیگەرانم، پەرلەمانتار بەم شێوەیە وابەستەی موزایدەكردنە

Mar 25, 2020  |   بیروڕا 

راهی رەهبەر

لە ناخەوە نیگەرانم كە پەرلەمانتار بەم شێوەیە وابەستەی موزایدەكردن بووە لێپرسراویەتی ئەرک و سەروەرییە، نەک سنگ دەرپەردان و فەخفەخە.
دیارە هاوپیشەمان (کاوە عەبدولقادر) لە رێی راگەیاندەوە و بە ناوی (چالینج)ەوە داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هاوپیشەکانی کردووە نیوەی مووچەکەیان تەرخان بکەن بۆ خەڵک تاکو ئەم دۆخە تێدەپەرێت
یەکەم: ئێمە لە سەرەتاوە نیوەی موچەی خۆمان تەرخان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی مەکتەبەکان و هاوکاری وەرزشی و هونەری و پاڵپشتی سەنتەر و رێکخراو و گەنجان و لاوان و هەژاران.
دووەم: ئاستی هۆشیاری پەرلەمانتار دەبێت بەزرتر بێت لەوەی ئەمە بە (چالینج) ناوبات، چونکە ئەساسی کاری ئێمە خزمەتە، نابێت خۆمانی پێهەڵکێشین.
سێیەم: لە ناخەوە بەندە نیگەرانم کە پەرلەمانتار بەم شێوەیە وابەستەی موزایدەکردن بووە، بە تایبەتی کە پەرلەمان وەک دامەزراوە قوربانیەکی زۆری بۆ دراوە و دەبێت لە ئاستیدا بین نەک لە بەهای بدەین بەم شێوازە سیاسەتە. کەسایەتییە دیارەکانی مێژووی کورد ئەوەیان فێرکردووین کە لێپرسراویەتی سنگ دەرپەراندن و خۆسەپاندن نییە، فەخفەخە وکەشخەیی نییە، بەڵکو ئەرک و سەروەرییە. ئەرکی راستەقینەی ئێمەی پەرلەمانتاریش ئەوەیە، ئەم حکومڕانییە پڕ لە کێشەیە رێگای راستی پێشان بدەین، نەک هەڵەکان دوبارە بکەینەوە و بە موزایدەکرن خۆمان پێ-بگەیەنین.