pyshewa.jpg

شەریکی نامەرد

Mar 25, 2020  |   بیروڕا 

پێشەوا هەورامانی

شەریکی نامەرد دەکرێت لە هەر کایەیەکی ژیاندا هەبێت، زۆر کار هەن بە تەنها ناکرێن و بۆ تێپەڕینی کارەکە شەریکێکت دەوێت، بەڵام هەندێک کار هەن شەریک قبوڵدەکەیت بۆ ئەوەی ئیشەکەت لێ تێک نەدات، بەتایبەت ئەگەر ئەو شەریکە نا مەسئول و بێ باكبێت و هیچی لاگرنگ نەبێت. کوردستان لە دۆخێکی هەستیاردایە، لەلایەک نەمانی داهاتی ناوخۆ و لەلایەک نرخی نەوت دابەزیوەو بەغدا هەر ڕۆژەو بە بیانوێک ناردنی پارە دوا دەخات،ئێمە داوای پێدانی مووچەی خەڵک دەکەین و کردوومانەو داوامان لە لێژنەی دارایی و تەندروستی پەرلەمانکردووە کە میکانیزمێکی گونجاو بدۆزنەوە بۆ دابەشکردنی کە تەندروستی خەڵک پارێزراوبێت و حکوومەتیش لەگەڵ دۆزینەوەی میکانیزمەکەیەو لەمە زیاتر دوانەکەوێت. لەلایەکی دیکەوە حکوومەت شەوو ڕۆژی خستۆتە سەر یەک و خودی جەنابی سەرۆک وەزیران سەرکردایەتی ئەم شەڕە دەکات کە بۆ ڕێگری لەکۆرۆنا دەستمانپێکردووەو ئامانجەکە سەلامەتی خەڵکەو دۆست و دوژمن شاهێدی بۆ توندو تۆڵی و ڕێک و پێکی هەنگاوەکانی حکوومەت دەدەن. کەچی لەم کاتە هەستیارەدا هەر پشتت تێکردن، کەی بۆیان گونجا پەلاماری پارتی و حکوومەت و سەرۆک وەزیران دەدەن،شەریکی نامەرد ڕقی خۆی لەبیر نەکردووەو هەر ڕۆژەو بە قەولی خۆیان لەڕێگەی کاڵفامێکیانەوە تۆوی شارچییەتی و کینە لەنێوکۆمەڵگە دەوەشێنێن، کە شارچییەتی چەکێکی ئاست نزمە کەسانی ئاست نزم پەنای بۆ دەبەن، پەلاماردانی حکوومەتێک کە خۆت بەشێکی لێی دیسان نامەردیی و دوڕووییە. کاتی خۆی سەرۆکی حکوومەت بودجەی تەرخانکرد بۆ بوومەلەرزەی دەربەندیخان وئێستاش بودجەی تایبەت بۆ کۆرۆنا بەڵام ئەوان بودجەی لافاوی دهۆک قەڵسیان دەکات وەک بڵێی خەڵکی قارەمانی دهۆک ڕۆڵەی ئەم وڵاتە نەبن. مەودای بیرکردنەوەی ئێمە فراوانەو کوردستان گوند بەگوند و شار بە شاری ئازیزو کەس و کاری ئێمەن، لەگەڵ ئێمەبن یان نەبن واجبە خزمەتییان بکەین، هەوڵی ئێوەش بۆ دابڕین و زیاتر داغانکردنی سلێمانی ڕوونە،کە بریتییە لە درێژەدان بە قاچاخچییەتی و دزینی داهات ودەست خستنە قوڕگی خەڵکەکەی.