serko.jpg

دار هەڵبڕە، دزەكان بەدەنگ دێن..

Mar 26, 2020  |   بیروڕا 

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

وەڵامێك بۆ داردەستەكانی سەرۆك
ئەو كاتەی ئێمە بەرگری لە موچەو قوتی خەڵكی دەكەین، داردەستەكانی سەرۆك بەدەنگ دێن ؟ خەڵكی كوردستان باش دەزانێت پارەی نەوت كە لە %95ی داهاتی هەرێمی كوردستانە لای ئێوەیە! ئێوە مەبەستم تاڵانچیەكانی نەوتی كوردستان، كە دەیان ساڵە پارەو داهاتی نەوتی كوردستان رەوانەی بانكەكانی دەرەوە دەكەن. ئێوە لە خۆتان پرسیەوە نوێنەری خەڵكن یان كادری دەزگا ئەمنیەكەی سەرۆكی حكومەت؟ سەرۆكێك كە لە مانگی نیساندا توانای دابینكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی 2019 نیە، حەق نیە دەستبەرداری ئەو هەموو بەڵێنە بێ كردارە ببێ كە بە خەڵكی داوە؟ سەرۆكێك كە كاری سەرەكی بۆتە بازرگانیكردن بۆ كۆمپانیاو بانكەكەی خۆی..!!
میللەتیش برسی و بێ موچەو هەژارو نەدار چاویان لە دەستی خواپێداوانی وڵاتە، تا ژەمێكی خواردیان بۆ دابین بكەن.. سەرۆك موچە نەدا و سوتەمەنی نەداو كارەبا نەدا ئیدی چی مانایەك بۆ
سەرۆكایەتیەكەی دەمێنێتەوە ؟ ئێوەئەزانن ئێمە ناتوانین بەندە بین و بەندایەتی بنوێنین..؟؟؟
ئێمە لەبەردەرگای زەلیلی نەوەستاوین هەركەس ناوی سەرۆكی هێنا پەلاماری بدەین..؟؟ ئێمە داردەست نین هەركات بیانەوێت خەڵكیمان پێ سەركوت بكەن. ئێمە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵكین، بەرگریكردن لە ماف و نان و ئازادیان بە بچوكترین ئەرك دەزانن، واجبمانە داوای مافیان بكەین لەداهاتی ئەم هەرێمەی كەلای ئێوەیەو چەندین ساڵە بنەماڵەیەكی پێ دەوڵەمەند دەكەن! بانكەكانتان لێ پڕ كردووە، ئێستەش ئێوەیان بەرداوە بۆ بەرگری لێكردنیان تاكو كەس باسی دزی و تاڵانیان نەكات! دڵنیابن لێتان بێدەنگ نابین.. هەركات ئێمە باسی دزی دەكەین ئێوە پەلامار دەدەن.. ئێمە باسی قوتی دزراوی خەڵك دەكەین ئێوە دەست هەڵدەبڕن..؟؟
كاتێك باسی داهاتی نەوت ئەكەین.. ئێوە گیڤ دەبنەوە! شەرمەزارییە نانی نوێنەرایەتی میللەت بخویت و لەبری بەرگری كردن لە قوتی خەڵكی، لەبەردەرگادا وەستاون و پاسی دزان دەكەن..!!
لە پێناو رازی بوونی دڵی سەرۆكدا، پشت لە حەق و مافی خەڵكی رەشورووت دەكەن و روشتان لای بزەی سەرۆكە..
دڵنیابن لێتان بێدەنگ نابین