سۆران عومەر
زۆرینه‌یه‌ك به‌سته‌م ڕازی بێ، كۆیلایه‌تی بۆ دز بكات پاره‌ی بۆ چییه؟
له‌م كاته‌دا كه من ده‌ڵێم پاره هه‌یه‌و بۆ میله‌ت نیه، كۆیله‌ی وا هه‌یه قه‌رزی كردووه بۆ نانی ئێواره به‌ڵام به‌رگری له‌وه ده‌كات كه وایلێكردووه و دژی ئه‌وانه‌یه كه‌لانی كه‌م دزی لێناكه‌ن !
به‌ڵێ پاره هه‌یه، له 2014 بڕی 12 ترلیۆن دیناریان له بانكه‌كان ده‌رهێنا ئێسته‌شی له‌سه‌ر بێ ناڵێن چی لێكرا ! درا به‌مووچه؟ حاشا له 2014 چوار مانگ به‌غدا پاره‌ی نارد له 2015 دیسان چوار مانگ به‌غدا پاره‌ی نادر ئه‌وكات 4 موچه‌یان نه‌دا! دواتر 12 ملیار دۆلاریان له‌موچه بڕی به‌پاساوی ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌شه بودجه‌ی نه‌ناردووه كه‌له‌وكاته‌دا به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك دا گرت و مانگانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیان ده‌فرۆشت!
ئه‌م حوكمڕانێتیه له 2014 ه‌وه پرۆژه‌ی ڕاگرتووه پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیاكانی بردووه‌و نه‌یداونه‌ته‌وه، خه‌رجی كه‌م كردۆته‌وه، داهاتی ناوخۆی به‌نایاسایی زیاد كردووه، بزنسی خۆیان زیادی كردووه، له شه‌ڕی داعشه‌وه بۆ كۆرۆنا بزنسی هه‌ردوو حزبی باڵا ده‌ست زیادی كردووه كه‌می نه‌كردووه، كه‌ناڵه‌كانیان كه‌به‌پاره‌ی میله‌ت كارده‌كات گرێبه‌ست و داهاتی زیادی كردووه كه‌می نه‌كردووه، گه‌شت و كه‌یف و سه‌فایان زیادی كردووه كه‌می نه‌كردووه، مۆدیل و پاره‌ی بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌یان و سه‌همی كاركردنیان زیادی كردووه كه‌می نه‌كردووه، پاره ته‌نها بۆ خه‌ڵك نیه، خه‌ڵك به‌وانه‌شه‌وه كه ئه‌ندام و لایه‌نگری حزبه‌كانیان و له‌ده‌نگدان ته‌زویریان بۆ ده‌كه‌ن!
به‌كورتی پێیان ده‌ڵێم پاره‌كانتان له‌كوێیه :
له‌بانكه‌كانی ئه‌ڵمانیاو سویسرا‌و ئه‌مریكاو به‌ریتانیا پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم هه‌یه، كوڕ‌و كچ و داروده‌سته تایبه‌ته‌كانیان پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیان له‌بزنسی گه‌وره‌دا هه‌یه كه شێخه‌كانی دوبه‌ی و جده‌ی تێپه‌ڕاندووه، بانكیان هه‌یه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه كه‌بردویانه‌ته ده‌ره‌وه.
بۆیه زۆر تێك ده‌چن كاتێك له‌ده‌ره‌وه ده‌ڵێی میله‌تی كورد برسیه‌و حكومه‌ت موچه‌ی پێ نادرێ! چونكه ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و به‌ریتانیه‌كان باش ده‌زانن پاره‌ی ئه‌م سیاسیه باڵاده‌ستانه‌ی هه‌ردوو حزب و حكومه‌ت له‌ده‌ره‌وه چه‌ند زۆره!
میله‌ت هێشتا به‌رگری له‌و دزه گه‌ورانه ده‌كات كه 28 ساڵه قوتی ده‌به‌ن و فێڵی لێده‌كه‌ن بۆیه ئێمه‌ومانان هیچێكی وامان پێ ناكرێ به‌رامبه‌ریان!
ئه‌وان خۆیان جورئه‌تی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یان نیه له‌گه‌ڵمان ئه‌و حه‌شاماته له‌كۆیله‌و بێ پاره‌ی خه‌سێنراو به خه‌تی فری ده‌خه‌نه به‌رامبه‌رمان جنێو بدات به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی كۆمێنته‌كه‌ی بباته‌وه له‌تێ نانی پێ وه‌رگرێ!
پاره ته‌نها بۆ ئه‌وانه نیه كه‌بێ موقابیل ملكه‌چن و به‌رگری له‌دز ده‌كه‌ن، پاسه‌وانی له‌سته‌مكار ده‌كه‌ن.
تا ئه‌م ساته‌ی له‌سه‌ر بێ نه‌كوڕی تاڵه‌بانی نه‌كوڕی بارزانی لەکۆمێنت دا وشه‌یه‌كی نه‌شیاوو جنێوێكی نه‌نوسیوه، به‌سه‌ر دیواری مه‌كته‌ب دا نه‌چووه به‌ناسنامه‌ی ته‌زویر ده‌نگی زیاده بدات، ته‌قه‌ی له‌خۆپیشانده‌ر نه‌كردووه، چالاكوانێكی نه‌گرتووه، هه‌ر كۆیله‌و بێ پاره‌و چه‌وره بۆی كردوه‌ن! ئه‌وانیش باش ده‌زانن برسیان بكه‌ن و ئه‌وه‌شیان پێ بكه‌ن و قبوڵیشیان بێ!
ئیدی ئه‌مانه پاره‌یان بۆ چییه؟ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی قبوڵ نیه‌و بۆیان ناكات كه‌مینه‌یه بووه به‌قوربانی ئه‌و زۆرینه كۆیله‌و به‌رگریكاره له‌سته‌مكاران.