behmen.jpg

یەکێتی نان خۆر و سفرە دڕن

Mar 26, 2020  |   بیروڕا 

بەهمەن كاك عەبدوڵا


ئەو پەندەی سەرەوە تەنها بۆیەکیتی دەشی نان خۆر و سفرە دڕ شەریکی حکومەت و لەدەرەوەش خەریکی دژایەتی کردنی حکومەت و قسەی سواو پڕ لەبوختانن پێیان وایە خەلکی کوردستان بەدرۆکانی ئەوان باوەڕ دەکەن . لەم دۆخەی جیهانی تێکەوتوە و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو جیهانەی بەدەست شەڕی ڤایروسی کرۆناو کرنتینەکردنی خەڵك و دابەزینی نرخی نەوت و نەمانی داهاتی ناوخۆییەوە گیری خواردوەو تائیستا زور بەباشی هێناویەتی ، پەرلەمانتارەکانی یەکیتی وەک ئەوەی بەشێک نەبن لەم حکومەتەو جیگرو وەزیر و سەرۆکی پەرلەمانیان نەبێت و لە ساڵی ۱۹۹۲ ەوە ، داهاتی هەریم و زۆنەکەیان خۆش و بەش نەکردبیت هاتوون لەجیاتی پشتیوانی لەحکومەت لەم دۆخە ناسکە خەریکی شارچیتی و ناوچەگەرین و خەریکی ژەهر ڕشاندن . ئەو نان خۆرو سفرە دڕانەی یەکیتی هاتون خەریکن ژەهری ناوچەگەریتی دەڕژێنن، گوایە سەرۆکی حکومەت هاوکاری لێ قەوماوانی لافاوی بادینانی کردوە و ناچەگەریتی کردوە ، لەکاتیکدا سەرۆکی حکومەت لە بومەلەرزەی دەربەندیخان یش بودجەی بۆ دەربەندیخان سەرف کرد و ئیستاش خودی قوباد تالبانی و وەزیرەکانی شاهدن سەرۆکی حکومەت بودجەی بۆ روبەرو بونەوەی کرۆنا تەرخان کردوە و بەیەکسانی بەسەر سەرجەم شارەکانی کوردستان دا دابەشی کردوە ، کەدەربەندیخان توشی ئەو حالەتەی ئیستاش بوە بودجەیەکی تایبەتی بۆ تەرخانکردوە . بۆیە لیرەوە بە پەرلەمانتارانی یەکیتی دەڵێم ، ئەو هاشو هوشەتان زاکیرەی خەلک لەسەر قاچاخچیەتی و بەرەڵایی مەرزەکانی ( باشماخ و پەرویزخان ) لانابات ، خەلک دەزانیت ئیوەن خەریکی داخل کردنی هیلکەی قاچاخ و ئیلتزام نەکردنن بەبریاری حکومەت . هەروەها بائەندام پەرلەمانەکانی یەکیتی گەر خۆیان بەنوینەرئ خەلک دەزانن ئەم پرسیارانەی خەلکی کوردستان و بەتایبەتی دانیشتوانی زۆنەکەیان ووڵام بدەنەوە ؟؟ ۱ـ داهاتی ناوخۆیی سنوری زۆنی سەوز چەندە و بۆکوی دەچیت ؟؟ حزبەکەتان چی لێ دەکات . ۲ـ بودجەی تەرخان کراوی جادەی دووسایدی ( کەلار ـ دەربەندیخان ) کەلەسەردەمی کاک نیچیرڤان تەرخان کرابوو بۆکوی چوو ؟؟ ۳ـ پارەی تەرخانکراوی خەستەخانەی ۱٠٠ قەرەوێلەی کەلار بۆکوی چوو بۆ تەواو نەکراوەو ئیستا خەلکی خیر خواز لەکەلار خەستەخانە دروست دەکەن . ٤ـ دەبوو هەرکەس باسی موچەو بودجەی کوردستانی بکردایە ئیوە سەرتان داخستایە چونکە ئیوە ئەندازیاری بڕینی موچەو بودجەی خەلک بوون ، ئیستاش سەرانی ئیوە دور لەیەکڕیزی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەپەلەو تاکرەوی پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیرانی راسپیردراوی عیراق دەربڕیوە دیارە وەک پیشتر ئیشی خیرتان بەئەمیش هەیە . هەموو خەلکی کوردستان باش دەزانن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای دەست بەکار بونیەوە پرۆژەکانی بەیەکسانی بەسەر هەریمی کوردستان دادابەشکردو ، پارەشی بۆتەواو کردنی پرۆژەی ریگای دوسایدی ( کەلار ـدەربەندیخان ) تەرخانکرد کەئیوە پارەی پیشویتان کەس نەیزانی چیتان لیی کرد . ئیستاش لەروی بەرەنگاربوونەوەی شەڕی ڤایروسی کرۆنا وە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسایەیی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک وەزیراندا ، لەپیش هەموو وڵاتانی دونیاوە دیت ، گەر کەموکورتیەکیش هەبیت لەو ریکارانە ئەوا قاچاغچیەتی و هەرکی بۆخۆییەکانی ئیوەیە لەهەردو مەرزی باشماخ و پەرویزخان . هەر بەراستی ئیوە ئیسپاتتان کرد کەبەشداری حکومەتن و لەوەتی هەن شەریکی خیرو بیری ئەم ووڵاتەن و لەسفرەی ئەم ووڵاتە دەخۆن و هەمیشەش دژایەتی حکومەت و دامەزراوەکانی دەکەن ، نان خۆر و سفرە دڕن .