ali.jpg

ئەو نامەی گوێی لێ نەگیرا!! نەھامەتی ئەمڕۆی بەدواھات

Mar 28, 2020  |   بیروڕا 

سەرەتایی ٢٠١٥ ناوێک کەوتە بەرگوێم ، ئەوەی نەوتی کوردستان دەفرۆشێت ، (مورتەزا لاخانی) بەڕەگەز پاکستانی.
وتم: واتە ئەوەی دەڵێن: ئاشتی ھەورامی زیرەکەو بازاڕی نەوتی جیھانی دەناسێت، راست نیە!!
وتیان : نا ئەم پیاوەیەو بە بازرگانیە گوماناویەکانی مەشھورە، خۆشی قازانجێکی زۆر دەکات! روبکاتە ھەرکوێ وێرانی دەکات، سەرەتا کڕیارو پارە دێنێت، دواتر ئەو ناوچە زەلیل دەکات و بەجێی دەھێڵێت! وتم چۆن: نەوتی ساڵانی ئایندە دەفرۆشێت بەپارەیەکی ھەرزان و خۆی بەشێکی دەبات، بەڵام تاوەکو چەندین ساڵ ئەو شوێنە زەلیل دەکات.
ئەمەم کردە نامەیەک ، لە ٢٠١٥/٩/١
ناردم بۆ سەرۆکی حکومەت، چەند دەسەڵاتدارێکیشم ئاگادار
کردەوە.
سەرۆکی حکومەت ، وەڵامی نەدامەوەو ئەوانی ترگوتیان : لە ئاشتی باشتر نازانیت!!!
تەنانەت فاینانشاڵ تایمز، راپۆرتێکی وردی لەسەر ئەم کابرا کردو بۆیەکەمجار لەوێ ناوی ھات و من قسەم لە راپۆرتەکەدا کردوە… لینکی راپۆرتەکە دادەنێم ..
چیم بەسەرھات ؟ ..
من چاوڕێی وەڵامی سەرۆکی حکومەتم دەکرد، بەڵام وەڵام نەبوو..
مورتەزا ھەر بەردەوامبوو، دواتر وترا لە ھێنانی روسنفت و فرۆشتنی بۆری نەوتی کوردستان و دۆسیەک یەک ملیار دۆلارەکەی لوبنان و ٢٥٠ ملیۆن دۆلارەکەی روسنەفتیشدا ھەیە!!!!
چیم بەسەرھات ؟
لەسەر ئەم دۆسیەی مورتەزاو دۆسیەی خێزانەکەی ئاشتی ھەورامی کە وروژاندم و دام بەدادگا، کەوتنە دژایەتیم!
دۆسیەی خیزانەکەی ئاشتی ھەورسمی ئەمە بوو: خێزانی ئەوکاتی ئاشتی ھەورامی ھەموو مانگێک ٣٠ ھەزار تەن نەوتی ڕەشی لە سامانە سروشتیەکان وەردەگرت، دەیگوت: بۆ کارگەی قیری زیپۆیە! کارگەی قیر بونی نەبوو، نەوتەکەی لە بازاڕی رەشدا دەفرۆشتەوەو مانگی چەندین ملیۆن دۆلاری دەخستە باخەڵی، چەندین جار چومە دادگا، ٢٠ بەڵگەی سەلمێنەرم ھەبوو ئێستاش ھەمە، بەڵام لە ٢٠١٩ەدا دادگا
دۆسییەکەی داخست!!! .
لەسەر ئەم دوو دۆسیە، ھەڕەشەو حملەی بێویژدانانە بەرامبەرم دەستی پێکرد ، ئاشتی ھەورامی ھاتە سەرتەلەفزیۆن دەیگوت: عەلی داوای پاڵاوگە دەکات! رۆژێ تر دەیگوت: داوای نەوت دەکات نایدەینێ!
زۆر ھەوڵمدا گوێ لەمن نەگیرا، مورتەزا پارەیەکی ئێجگار زۆری دەستکەوت، ھەرێمی کوردستان تووشی زیان بوو، نەوتی ٢٠٢٢شی فرۆشت.
ئاشتی ھەورامی، زیاتر ئێستا لەلەندەنەو مورتەزاش ئیشی وای بە کوردستان نەماوە، نەھامەتیەکەش بۆ ئێمە بوو!!!
پرسیار: ئایا مورتەزا بەتەنیا ئەمەی کرد؟ پارەکان بۆ کێی تربوو؟