RUPAK-AHMAD.jpg

“وەڵامێک بۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم”

Mar 27, 2020  |   بیروڕا 

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی

وەزیری دارایی هەرێم بەم جۆرە وەڵامی من و 27 ئەندام پەڕلەمانی تری دایەوە و وتی “ئەوەی کە ئێوە دەیڵێن قسەی زل و بێ بنەمایە ئەویش ئەوەیە کە داوادەکەن موچە لەکاتی خۆیدا بدرێ” ، بەداخەوە ئەوە ئەدای قسەی وەزیرێکی حکومەتی هەرێم بێت کە قسەی ئێمەی پەڕلەمانتار کە نوێنەری خەڵکین و داوای مافە ڕەوایەکانی خەڵکمان کردووە بە قسەی زل ناوببات.

پێویستە وەزیری دارایی داوای لێبوردن لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەو پەڕلەمانتارانە بکات کە نوێنەری فعلی خەڵکن ، جەنابی وەزیر ئەمە قسەی زل نیە و دوپاتی دەکەمەوە کە پێویستە لە ماوەی سی(30) ڕۆژدا موچەی فەرمانبەران بنێریت، دەپرسم باشە ئەگەر حکومەتێک کە نەتوانێ مافێکی سەرەتایی خەڵک و فەرمانبەران دابین بکات هەبوونی ئەم حکومەتە سوودی چیە!؟

وەزیری دارایی هەرێم لە زاری خۆیەوە نیازی حکومەتی ئاشکراکرد و وتی کە حکومەت بەنیازی بڕینی بەشێک لە موچەی فەرمانبەرانە و بەبیانوی ئەوەی کە خەرجیمان زۆر زیاترە لەداهات, وة لە بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکەی دا ڕایگەیاند و وتی: کە ئەگەر بێت و ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ ڤایرۆسێکیش بوونی نەبێت ئێمە ناتوانین سی (30) ڕۆژ جارێک موچەی فەرمانبەران دابین بکەین.

من وەکو خۆم چەندین جار ئەم نیازەی حکومەتم لە چەند بابەتێك خستۆتە ڕوو وە دوێنێ وەزیری دارایی لەبەرنامە تەلەفیزیۆنیەکەدا بە ڕاشکاوی ئاماژەی بەم نیازەی حکومەت کرد.

جەنابی وەزیر دةترسم بةهةل تيكةيشت بيت ئةوة ئيمةمانان باسى دةكةين مافێکی سەرەتایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كة بي دةلين موچە لة برى ئةو ئةركانةى كة ئةنجاميانداوة و ئەوان دوای مافێکی زیادەیان لە حکومەت نەکردوە، دەبێ حکومەت لەهەموو حاڵ و بارێک دا بەهەر جۆرێک بێت پێویستە موچەی فەرمانبەران دابین بکات ، نەوەک لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراو دا دەست بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەران ببات.

لێرەدا پرسێک دێتە ئاراوە ئایا لەم نێوەندەدا ئەرکی حکومەت چیە !؟ ، حکومەتێک چۆن دەتوانێت بەخۆی بڵێت حکومەت و حوکم ڕانی خەڵک بکات کە تا ئيستا بەتەنها چاوی لەدەستی حکومەتی ناوەندی بێت و چاوەڕوانی ئەوەبکات کە تاوەکو حکومەتی ناوەندی پارە بنێرێت ئینجا ئەویش دەست بکات بە دابەشکردنی.

بەريز وەزیری دارایی ئةكةر دوبارة بي سةخلةت نةبى و بة قسةى زلى دانةنيت, له ماوه ى 23 رؤزدا دوو بةشة بؤدجةى هةريم لة عيراقةوة هاتوة بيمان نالئ لةجيتان سةرف كردوة ؟ ئةو جاكسازيةكةتان بو!!!!!

هیوادارم جەنابی وەزیریش سەخڵەت نەبێ بەو چاودێری کردنەی ئێمە با ئاگاداریش بێت وا نەزانێت کە دەرگای پەڕلەمان داخرا ئیتر بەکەیفی خۆی بڕیار و ڕێنمایی و ڕاسپاردە دەربکات، من وەکو خۆم شەو و ڕۆژ چاودێری حکومەتم کردووە و دەیکەم و بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم لەنێو پەڕلەمان و لەدەرەوەی پەڕلەمانیش.

وەزیری دارایی هەرێم لە جێگای دەست خۆشی بۆ ئەندامانی پەڕلەمانی کوردستان کە سەرەڕای نەبوونی دەوام بەڵام لەچاودێری کردنی حکومەت بەردەوامن ، بەڵام دەلێت پەڕلەمانتارەکان بەس قسەی زڵ دەزانن، جەنابی وەزیر باش بزانە ئەرکی ئێمە داوام کردن لەنێو بینای پەڕلەمانی کوردستان نیە بەتەنها بەڵکو ئەرکی ئێمە چاودێری کردن و بەدواداچوونە بۆ کاروبارەکانی حکومەت و هەڵە و کەم و کوڕیەکانی هەتاوەکو ئەگەر لەماڵەوش بین ، وە جەنابی وەزیر دڵنیات دەکەینەوە کە ئێمە نوێنەری ئەو فەرمانبەرانەین کە ئێوە موچەتان پێ نەداوە و چاوەڕوانی ئەوەن کە موچە بنێرن.