زانا مەلا خالید
له‌كاتێكدا جیهان به‌گشتی ڕووبه‌ڕووی په‌تایه‌كی وا كوشنده بۆته‌وه و تاك و كۆمه‌ڵگه و ووڵاتان خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كن، بۆ پاراستنی مرۆڤایه‌تی له‌م په‌تایه‌دا و ووڵاتێك له خه‌می ووڵاتانی تری جیهان و تاكه‌كان له خه‌می یه‌كتردان، تازە به‌تازه خه‌ڵكانێكی تینوو به دووبه‌ره‌كی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌یانه چۆن هه‌رێمه‌كه‌مان به بیری ناوچه‌گه‌رێتی ببه‌نبه‌وه‌ش ناوه‌ستن تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی ده‌گاته ترۆپكی بێ ویژدانی به‌رامبه‌ر حوکومڕانیە‌تی هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی وا هه‌ستیاری پڕ مه‌ترسی جیهانیدا خۆ ئه‌گه‌ر هێشتا خۆتان بۆ یه‌كلایی نه‌كراوەتە‌وه له‌سه‌ر كام باڵ و شانن بۆیه ناتانه‌وێ خۆتان له وه‌بده‌ن و باس له پاشاگه‌ردانی و مافیایی ئاغاكانتان بكه‌ن، تۆزێك ویژدانتان هه‌بێت وه‌ك خۆتان ده‌ڵێن ئێمه نوێنه‌ری گه‌لین، بەبیرخۆتانی بێننه‌وه كه هه‌ر ئه‌م گه‌له‌یه كه ناحه‌قیتان به‌رامبه‌ری هێنده كردووه كه پێش كۆڕۆنا له‌مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان و ڕێگەکانی تری کە هه‌ر خۆتان ده‌یزانن قاچاخچێتی به هێلكه وبردنی سه‌روه‌تی ووڵاته‌كه‌مان و دزینی داهاته‌كه‌ی، هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستان له‌سه‌رده‌می كۆڕۆناش دا بیرتان هه‌ر له‌گیرفانی خۆتان بوو ، شاره‌زایی له قاچاخچێتی گه‌یشت به‌و ڕادده‌یه‌ی خه‌ڵك بپه‌ڕێننه‌وه وبێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ژیانی ملیۆنان كه‌س بكه‌نه‌وه كه ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسی ناوهێنانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت له بابه‌تێكی ئاوادا، جگه له‌وه‌ی ناحه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌م زاته، له‌هه‌مان كاتدا پێم وایه كه ژانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌وه‌نده ده‌هێنێت كه ئێوه‌ی پێ بگاته ئه‌و ڕادده‌یه كه ئه‌گه‌ر ناوی نه‌هێنن ڕه‌نگه جێگەتان نه‌بێته‌وه و له‌نێوان شان و باڵه‌كاندا بكه‌ونه خواره‌وه و ناحه‌ق نین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت كه هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت چۆن بووه و چی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان پارێزراو بێت، به‌ڵام خۆ جێگەی خۆیه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بپرسێت ئه‌رێ قوباد تاڵه‌بانی دیار نیه ؟ له كاتێكدا جه‌نابی مه‌سروور بارزانی سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ٦ ساڵ میزانیه‌ی حكومه‌ت، بودجه‌ی پێویستی ته‌رخان كرد بۆ خۆپارێزی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وەی ئه‌م په‌تایه ئه‌و كاته‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌داو ده‌یگووت ( هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیان له‌م مه‌ترسییه پارێزراو بن ) له‌م كاته‌دا بیرمه قوباد تاڵه‌بانی له ٨ ی مارس دا بیری لای یاپراخی ماڵه‌وه بوو و ده‌یگووت (هاوسه‌ره‌كه‌م یاپراخی زۆر خۆش ده‌زانێت ) ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر جیاكارییه له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌تانه‌وێت به‌م جۆره ده‌ربڕینانه خۆتان شیرین بكه‌ن و شه‌قامی توڕه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له كاره نامرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌م سنوره له‌گه‌ڵ ئاغاكانتان ئاشت بكه‌نه‌وه ئێمه‌ش وه‌ڵاممان بۆ ئه‌م چه‌واشیه‌كارانه‌تان هه‌یه ،به‌ڵام دیسان گه‌وره‌تر بیر ده‌كه‌ینه‌وه و دۆخه‌كه ئه‌وه‌مانێ ناخوازێت به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵك بزانێت ئاخۆ جیاكاری له چی كراوه ئه‌م بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن جه‌نابی كاك مه‌سروور بارزانی ته‌رخان كرا به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كراوه ١- سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بڕی ٣٢١٤٠٠٠٠٠٠سێ ملیار و دووسه‌د و چوارده ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه ته‌نها بۆ كڕینی پێداویستییه پزیشكییه‌كان ٢- پارێزگای هه‌ولێر بڕی ٢٨١٠٠٠٠٠٠٠ دوو ملیار و هه‌شت سه‌دو ده ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه. ٣-پارێزگای دهۆك بڕی ١٩٥٢٠٠٠٠٠٠ یه‌ك ملیار و نۆسه‌دوپه‌نجاو دووملیۆنی بۆ ته‌رخان كراوه . ئه‌مه جگه له‌و بودجه تایبه‌ته‌ی كه بۆ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌رخان كرا .قسه‌ی تر بۆ كاتی خۆی هیوادارم كه پێویست نه‌بێت چونكه ئەم دۆخەی ئەمڕۆ وامان لێدەخوازێت کە هەموومان بەیەدەنگ و یەک ڕەنگ ڕووبەڕووی ئەم ئافاتەی سەردەم ببینەوەو ووڵات و کوردستانیان لەم مەترسیە بپارێزین و هەموو پارێزگایەکی ئەم کوردستانە ئازیزەو خەڵکەکەی لە لای ئێمە ئازیزن و بەرپرسیاریەتی لەسەرشانی هەموومانە، کوردستان هەرئاوەدان و پارێزراوبێت.