letifmstefa.jpg

دوبارە موچەی پلە باڵاکان

Jan 10, 2020  |   بیروڕا 

حاکم شێخ لەتیف

 


تکایە موزایەدە بەسەر یەکەوە مەکەن و چیدیش یاری بەعەقڵی خەڵک مەکەن ھیودارین ھەموو ئەو پەرلەمانتارانەی بەڕاستی لەگەڵ کەمکردنەوەن لەھەموو کوتلەکان ڕێک بکەون و ئەمە بکەن
:
نە وەک ئەوەی ئێستا بێت کە لە پڕۆژەکەدا ھاتوەوە من پێشتریش نوسیم کە ھیچی وا کەم ناکات و تەنھا خۆڵ کردنە چاوە ، نە ھیچیش نەمێنێت وەک ئەوەی ھەندێ پەرلەمانتار داوای دەکەن
ئێمە بەشێکین لەدەوڵەتی فیدراڵی عێراق ،ئەگەر کەمتریشی ناکەنەوە لەعێراق با وەک عیراق بێ
لە عێراق جیاوازی لە نێوان پلە باڵاکان و فەرمانبەری ئاسایی نەماوە ھەموان پابەندی یەک یاسان ئەویش ئەوەیە ھەرموچەخۆرێک جا باڵا بێت یان ئاسایی بۆئەوەی بتوانێ خانەنشین بێ دەبێ
١- تەمەنی ٥٠ ساڵ بێت« ئێستا بۆتە ٤٥ ساڵ بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە »
٢- دەبێ خزمەتیشی لە١٥ ساڵ کەمتر نەبێ
ئەوەی ئەو دوو مەرجەی تێدا نەبێ خانەنشینی نایگرێتەوە
ھەروەھا بۆ ئەوەی موچەی خانەنشینی پلە باڵا کەمبکرێتەوە پێویستیمان بە ھەنگاوێکی ترە ئەویش کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکانە وەک بەغدا ،چونکە ئەگەر موچەکەیان کەمنەکرێتەوە ،خانەنشینیەکەشیان کەم نابێتەوە ،ئەوەی لەبەغدا وای کردوەموچەی خانەنشینی پلە باڵا زۆر کەم ببێتەوە لەچاو ئەوەی ھەرێم ئەوەیەکەلەبەغدا موچەی پلە باڵاکان کەمکراوەتەوە بۆیە خانەنشینیەکەشیان کەمە