shirin.jpg

با هەموومانەوە خانەنیشینی پەرلەمانتاری رەت بكەینەوە

Jan 10, 2020  |   بیروڕا 

شیرین ئەمین

 

من نوێنەری گەلم رازی نابم بە خانەنیشینبوونم بۆ چوار ساڵی كاركردنم ئێمە دەنگی خەلكین ….
پاش ئەوەی پرۆژەی چاکسازی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکراو نێردرا بۆ پەرلەمانی کوردستان.، وە بڕیارە ڕۆژی یەکشەمە ئەم پرۆژە یاسایەخوێندنەوەی دوەمی بۆ بکرێت.؟

ھەرچەند ئەم پرۆژەیە بە پێی ڕاپۆرتی کۆتای لیژنە تایبەت مەندەکان لە تموحی ڕەنگە ڕای گشتی و وە بەرژەوەندی خەڵکیش نەبێت بەتایبەت لە پرسی خانەنشینە پلە باڵاکان
من لێرەوە پەیامێکم بۆ بەڕێز ئەندامانی پەرلەمانتار ھەیە پاش ئەوەی ئەم پرۆژەیەخوێندنەوەی دوەمی بۆ دەکرێت بۆ خوێندنەوەی سێیەم ئەو بارستاییە لەسەر ئەندامانی بەڕێزە کە ویژدانانە مامەڵە لەسەر ماددە بە ماددەی ئەو پەۆژەیە بکرێت بەتایبەت پرسی خانەنشینی پلە باڵا چ لۆژیکێکە ئەندام پەرلەمان بە 6 ملیوێن دینار خانەنشین بکرێت کەچی خانەنشینی ئاسای لە نزمتیرین ئاست بێت گەر بەراورد بکرێت بە خانەنشینی پلە باڵا.،
کەواتە گەر بەئێمە ئەوە نەکرێت خانەنشینی گشتی بۆڕێژەیەکی باش بەرز بکەینەوە بەڵام با لەگەڵ ئەوەبین بە ھەمان ڕێکاری عێراق پلە باڵاکانیش خانەنشین بکرێت کە 2 ملێۆن دینارە وەبە 15 ساڵ خزمەت 45 ساڵ تەمەن .، وە نزمترین خانەنشینی ئاسای کە متر نەبێت لە 500 ھەزار دینار .، ئێمەی پەرلەمنتار گەر نەتوانین بژێویو موچەو خانەنشینی ئاسای باش و بەرز نەکەینەوە تکایە بەشەڕی قوتی خۆمان نەکەین .، ئێمە نوێنەری گەلین ئەرکە لەسەرمان داکۆکی لە باشتر کردنی ژیانی خەڵک بکەین.، نەک موچەیەکی خانەنشینی زەبەلاح بۆخۆمان داتاشین..
ئێمەی پەلەمنتار ئازادین دەنگ بە چ مادەو بڕگەیەک دەدەین.. بەڵام پێویستە ئەوە لەبیر نەکەین لەبەردەم لێپرسینەوەیەکی مێژویو ویژدانیداین..