ئومێد خۆشناو
هه‌نگاوی چاکسازی ناوه‌ستێ دڵنیابن
جارێکی‌تر لێره‌و له‌وێ به‌شێک له پیسخۆرو بندیوار‌و ئه‌وانه‌ی له جێبه‌جێ بوونی یاسای چاکسازی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، خه‌ریکه ڕای گشتی به لاڕێداببه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌ش که حه‌ز به‌سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ت ناکه‌ن و ته‌نها دروشمبازی چاکسازین، ئه‌وانیش به قسه هاتوون و به ده‌رفه‌تی ده‌بینن.
بۆیه جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ده‌نگده‌رو جه‌ماوه‌ری پارتی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که، هیچ سازشێک ده‌رباره‌ی یاسای چاکسازی و پڕۆسه‌ی چاکسازی به‌رده‌وام ناکه‌ین و وه‌ک سۆزمان به ویژدانی خۆمان و ئێوه‌ی هۆکاری سه‌رکه‌وتنمان داوه، به‌رده‌وام ده‌بین و هیچ له‌مپه‌رێک نابیته هۆکاری وه‌ستان یان سست بوونمان!.
کورتی و کرمانجی پڕۆژه‌ی چاکسازی له حکومه‌ت هاتۆته په‌رله‌مان و له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به کۆی ده‌نگ په‌سندکراوه، له په‌رله‌مانیش شه‌ش لێژنه گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی کردوه، واته نزیکه‌ی ٧٠ په‌رله‌مانتار له لێژنه‌کان گفتوگۆیان له‌سه‌ری کردوه‌و پڕۆژه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندترکردوه.
بۆیه جارێکی‌تر جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌تایبه‌ت ده‌نگده‌رانی پارتی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، خوشک و براکانتان نوێنه‌رانتان کوردستان ویست و چاکسازی خوازن و له نێوان ویژدان و گیرفان، نه‌ک هه‌ر گیرفان به‌ڵکو خۆشیان ده‌که‌نه قوربانی مێژووی پڕ له‌شانازی پارتی و سه‌روه‌ریه‌کانی و ڕێگه ناده‌ین به‌هیچ جۆرێک ئه‌و پڕۆژه‌یه ببیته قوربانی ئه‌وده‌نگه ناشازانه‌ی که چاویان به باشی کوردستان هه‌ڵنایه‌ت.
بۆیه پێویسته ئێوه‌ش هاوکارمان بن و ئاگاداربن نه‌که‌ونه خانه‌ی خزمه‌تگه‌یاندن به پیسخۆر و گه‌نده‌ڵکارو دژه چاکسازیه‌کان.
ڕۆژانی ئاینده‌و گفتوگۆ ڕاسته‌وخۆ کانی په‌رله‌مان زۆر ڕاستی ده‌رده‌خات و به‌پشتیوانی خودای گه‌وره ویژدان سه‌رده‌که‌وێ و چاکسازیش هه‌ر ده‌کرێ.
چاوه‌ڕوان بن….