kawe.jpg

چوار خاڵی خراپی پڕۆژە یاسای چاکسازی

Jan 10, 2020  |   بیروڕا 

کاوە عەبدولقادر

١_پلە باڵاکان کە کە پێکدێن لە (سەرۆکایەتی ھەرێم وحکومەت و پەرلەمان و وەزیروبریکاروپەرلەمانتارو بەڕێوەبەری گشتی …..ھتد) ئەگەر تەمەنیان گەیشتبێتە (٤٥)ساڵ و(١٥)ساڵ خزمەتیان ھەبێت ئەوا بە موچەیەکی پێنج تا شەش ملیۆنی خانەنشین دەکرێن کە ئەمەش زۆر زۆرەو جیاوازیەکەی دەیان جار زیاترە لەخانەنشینێکی مەدەنی .
٢_بەھیچ شێوەیەک لە پڕۆژە یاسایەکە کەمترین موچەی خانەنشینی مەدەنی دیاری نەکراوە کە بەڕای ئێمە پیویستە کەمترین موچەی خانەنشینی مەدەنی لە (٥٠٠٠٠٠)پێنج سەد ھەزار دەستپێبکات ھاوشێوەی بەغدا.
٣_لە بڕگەیەکی پڕۆژەکە باس لە کردنەوەی یەکەیەکی ژمێریاری بانکی (رقم حساب بانقی) بۆ فەرمانبەران کراوە بێ ڕەسید، بەڵام باس لەوە نەکراوە کە پێویستە لەسەر حکومەتی ھەرێم موچە پاشەکەوتکراوەکانی موچەخۆران بخاتە سەر ئەو ژمارە حسابیەو فەرمانبەران بتوانن بەکاری بێنن بۆ دانەوەی قەرزەکانی حکومەت وەک باج وڕسومات وسولفەی خانوبەرەوھاوسەرگیری وقەرزی بچوک و…ھتد .
٤_لەم پڕۆژەیە بەھیچ شیوەیەک باس لە خانەنشین کردنی ھێزەکانی ناوخۆوئاسایش نەکراوە کەلەئێستادا بەکەمترین موچە خانەنشین دەبن.
ئەمانەو چەندان خاڵی تر کە دەریدەخات ئەم پڕۆژە یاسایە پڕۆژەیەکی ناکامل وپڕ کەموکوڕیەو پیویستە لەناو ھۆڵی پەرلەمان پێداچونەوەی تێدا بکرێت وگۆڕانکاری باش بکرێت ئەگەر نا ئەمە بەھیچ شیوەیەک پێی ناوترێت چاکسازی وھیچ سودێکی بۆ موچەخۆران وخانەنشینان نابێت.
بۆیە ئێمە وەک فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ ئەگەر ئەو خاڵە خراپانەی لەسەرەوە باسم کردن نەگوڕدرێن وچاک نەکرێن ئەوا ھەڵوێستمان دەبێت ودەنگ بەپڕۆژەیەکی لەو شێوەیە نادەین.
کاوە عبدالقادر: ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی نەوەی نوێ.