سەرتیپ وەیسی كەریم
په‌رله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی خوله‌كانی رابردوو، ( 45) كه‌سی وه‌كو راوێژكار خانه‌نشین كردووه، كه پێچه‌وانه بووه له‌گه‌ڵ یاسایی ژماره (36)ی ساڵی 2004ی تایبه‌ت به خانه‌نشینی، چونكه هیچ كامیان خزمه‌تیان له 10 ساڵ تێنه‌په‌ڕیوه هه‌یانه خزمه‌ته‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك مانگ بووه.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان له له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووش، به‌ر له‌وه‌ی یاسای چاكسازی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت، به بڕیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له كۆی ( 54) راوێژكاری هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و راوێژكارانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا، پله‌كانیان به‌رزنه‌كرابوویه‌وه، له ئێستادا پله‌كه‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه و زۆربه‌شیان پله‌یان بۆته بریكاری وه‌زیر، ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه له‌كاتێكدا له مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه هه‌موو جۆره پله به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان بۆ فه‌رمانبه‌ران راگیراوه، تاوه‌كو ئێستاش نه‌كراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش له‌و به‌رزكردنه‌وه‌دا پرس به لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا نه‌كراوه كه ئه‌وان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوو له كۆی ئه‌و ( 286 ) فه‌رمانبه‌ره‌ی په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه نوسراویان له لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌وه بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه، یان له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ناویان به‌رزكراوه‌ته‌وه، سوپاسنامه‌یان بۆ كراوه، به‌مه‌ش ماوه‌ی خزمه‌تیان شه‌ش مانگ چۆته پێش.
پێویسته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردوویه‌تی روونكردنه‌وه‌ی ئیداری و یاسایی بدات.