سەرتیپ وەیسی کەریم
كۆبوونه‌وه‌كانى چه‌ند ڕۆژى رابردووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌باره‌ى پڕۆژه یاسایى چاكسازى، تاراده‌یه‌كى زۆر ئه‌نجامى باشى هه‌بووه و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌یه‌كه‌وه نزیكن، پێده‌چێت هه‌فته‌ى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت و یاساكه تێپه‌ربكرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى نه له باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و نه له باڵه‌خانه‌ى حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌كه داخراو بووه له هاوینه هه‌وارى پیرمام به‌ڕێوه‌چووه. كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش لیژنه‌ى دارایى و به‌شێك له وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌ڕانه‌وه باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و ده‌یانه‌وێ سیفه‌تى فه‌رمى به كۆبوونه‌وه‌كه ببه‌خشن و پاشان سیاغه‌ى ئه‌و شتانه بكه‌نه‌وه كه له‌سه‌رى رێككه‌وتوون.
ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌وباره‌یه‌وه رێكه‌وتوون كه یاساكه تێپه‌ربكرێت و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌شداریان كردووه و ئه‌وانیش چه‌ند مه‌رجێكیان داناوه، تاوه‌كو پشتگیرى له‌و پڕۆژه یاسایه بكه‌ن، تاراده‌یه‌كیش به‌شێك له داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێكراوه.
حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێ هیچ مه‌جالێك بۆ لایه‌نه‌كان نه‌هێلنه‌وه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى به‌شێكى زۆرى داواكاری لایه‌نه‌كان یاساكه تێبپه‌رێنن.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ى هاتۆته په‌رله‌مان دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ردوولا، ده‌ستكارى زۆرى كراوه، ئه‌وه‌ى كه گرینگه له پڕۆژه‌كه‌دا داخوازى لایه‌نه‌كان قبوڵكراوه.
حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌ر جێگیركردنى كه‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى به 300 هه‌زار دینار رێكه‌وتوون، هه‌رچه‌نده وه‌زیرى دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه ئه‌و داواكارییه تووشى كێشه‌یان ده‌كات و ئه‌سته‌مه بتوانن له‌و قۆناغه‌دا وه‌كو خۆى جێبه‌جێیبكه‌ن.
له‌باره‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه په‌رله‌مان ده‌یویست هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وته به میكانیزمێك جێگیربكرێت، ئه‌مڕۆش جێگیركراوه، به‌ڵام روون نییه ئه‌و میكانیزمه چۆن ده‌بێت.
له‌باره‌ى خانه‌نشینى پله باڵا و تایبه‌ته‌كان هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێ موچه‌ى پله باڵاكان به‌شێوه‌یه‌ك بێت مه‌رجى ته‌مه‌ن و خزمه‌ت هه‌ڵگرن، پله باڵاكانیش به موچه‌ى له سه‌دا 50 خانه‌نشین بكرێن، ئه‌وانه‌شى كه مه‌رجى ته‌مه‌ن و خزمه‌تیان هه‌یه به شێوازى خاڵه‌به‌ندى موچه‌كه‌یان له‌سه‌دا په‌نجا زیاتر بێت.
له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاكانى خولى رابردووى په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى پێشووتر، ئه‌وانه‌ى مه‌رجى خزمه‌ت و ته‌مه‌ن و بڕوانامه‌یان هه‌یه به‌شێوه‌ى ئه‌سه‌ر ره‌جعى به له 50% خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدانییه به رێژه‌ى له 30% خانه‌نشین بكرێن.
بۆ بڕگه‌و ماده‌كانى دیكه‌ش به‌شێوه‌یك له شێوه‌كان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه و هه‌ندێك كه‌س له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌بێت و هه‌ندێكیش له دژیان ده‌بێت.
با چاوه‌روان بین….