ahmad-hajirashid.jpg

تیشکێک لەسەر وتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Dec 14, 2019  |   بیروڕا 

ئەحمەدی حاجی رەشید 

 

بەشی دووەم

بەڕێز سەرۆکی حکومەت

دووەم:لەیەکێک لە پەرەگرافەکاندا باستان لە شەفافیەت دڵنیایی کردوە (هەروەها گەڕانەوەی شەفافیەت ودڵنیایی زیاتر لەبواری داهاتی گشتی و ناوخۆ …)

حەزدەکەم بپرسم لەماوەی ئەم (۱٠٠) ڕۆژەدا چەند ڕاپۆرتی پڕ زانیاریتان ئاڕاستەی پەرلەمان کردوە سەبارەت بەداهاتەکان و خەرجیەکان.

داهەتە نەوتیەکان چەندەو داهات نانەوتیەکان چەندن ،بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت بەراورد بکات لەنێوان داهاتەکانی ئێستاو داهاتوو و هۆکاری کەمکردن زیادکردنەکان بزانن و بەدواداچونی ورد بکەن بۆ بابەتەکان .

ئەوەی من پرسیومە تائێستا هیچ داتاو زانیاریەک نەگەشتوە بە نوێنەرای گەل هیچ ڕاپۆرتێک ئاڕاستەی پەرلەمان نەکراوەو ،ڕونتریش بڵێم نەمانبیستوە وەزیری دارایی یان بەڕێزتان میوانداری کرابن لەپەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە.

سێ هەم:(تائێستا توانیومانە داهاتی ناوخۆمان زیاد بکەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی تاکۆتایی ئەمساڵ داهاتی ناوخۆ بەڕێژەی ٥٠٪ زیاد بکەین ئەوەش لەڕێگەی ڕێکخستنەوەودانانی سیستەمێکی هاوسەنگی باج …..)

بەرێز سەرۆکی حکومەت دەپرسم داهاتی ناوخۆ چین جگە لە باج و کرێ موڵکی دەوڵەت و فرۆشتنیان وخزمەت گوزاریەکانی بەڕێوەبەراتیەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانیەکان …

سەرەتا داهاتە ناوخۆییەکان دەکرێن بەدوو بەشەوە :
۱_ داهاتە فیدراڵیەکان کە بە پێی ماددەی ( ۲۸) لە دەستوری هەمیشەیی عێراق هیچ کەس بۆی نیە زیادیان بکات یان کۆیانکاتەوە یان لێخۆش بونیان بۆ بکات ئەوەش دەقی دەستور

(المادة (٢٨))
أولا:- لاتفرض الضرائب والرسوم ولاتعدل ولاتجبي ولايعفى الا بقانون
۱_چۆن داهاتی باجتان زیاد کردوە ئەگەر دەڵێن بەیاسا بەکام یاسا خۆهەموان ئاگادارن پەرلەمانی کوردستان هیچ هەموارێکی یاسایی بۆ یاسای باجەکان نەکردوە
پاشان باج گۆرانکاری تیدا بکرێت بەبێ دراسە کارەساتی ئابوری دروست دەکات
یاخود زۆر بەسانایی باری گرانی هاوڵاتیانتان هێندەی دیکە بارگرانکردوە بە زیادکردنی رەسم و مامەڵە داراییەکان
۲_ حەز دەکەم بزانیت بەپێی یاسای ئیدارەیەی مالی لە ماددەی (۲۷) داهاتوە باج داهاتێکی فیدراڵیە لەکاتی دانوستانتان لەگەڵ حکومەت لە ناوەند کێشە دروست دەکات دەبێت بگڕێتەوە بۆ خەزینەی فیدڕاڵ ئەوەش دەقەکەی:

المادة-٢٧- تقيد الضرائب والرسوم المستحصلة ايرادا للخزينة العامة للدولة

ئەوەش پێچەوانەدەبیتەوە لەگەڵ ئەوەی بەڕێزتان دەیڵێن کە پەیوەندیەکانتان لەگەڵ ناوەند باشترکردوە.

۳_ لەدونیای ئابوریدا باج و رەسم ئامرازێکن لەئامرازەکانی سیاسەتی مالی لەکاتی پاشەکشەی ئابوریدا (الانکماش الاقتصادی)کەم دەکرێنەوە بۆ زیادکردنی چالاکی ئابوری و بە پێچەوانەوە لەکاتی فراوانی و گەشەی ئابوریدا (النمو الاقتصادی)زیاد دەکرین بۆ هەڵمژینی بڕشتی کڕین بۆ ئەوەی گرانی زیاد نەکان .

دەپرسین سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان لە ئیستادا ئایا ئابوری کوردستان لە پاشەکشەدایە یان لەگەشەدایە ،
وەڵامەکەی زۆر بەسانایی ئابوری کوردستان لە وەستان و پاشەکشەیەکی گەورەدایە کامانەن ئەو ئابوریناسانەی بەبەڕێزتیان وتوە باج زیاد بکە بۆ زیاد کردنی داهات چونکە زیاد کردنی باج لەکاتی پاشەکشەی ئابوریدا ئابوری دەکوژێت و لە ناوی دەبات.