belyn.jpg

گەندەڵی و چاكسازی

Dec 18, 2019  |   بیروڕا 

بەڵێن ئیسماعیل

 

 

گەندەڵی تەواوی دام و دەزگاكانی هەرێمی تەنیوە لە
ڕوی سیاسی، سەربازی ، كارگێری ودارایی ،ئابوری، یاسایی

قسەكردنی ڕۆژانە لەسەر ئەم كەیس یان ئەوكەیسی گەندەڵی یان نایاسایی مەشغوڵ كردنی هاوڵاتیانە چونكە هەموان دەزانن شوێنێك یان دەزگایەك نابینی بەبێ گەندەڵی
هاوڵاتیان ئێستا پێویستیان بەچارەسەرو بنبڕكردنی پرسی گەندەڵیە نەك باسكردنی

ئێستاش وەك جاران نیە هەموان لە حیزبە سیاسیەكان
هەموان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆكن لەسەر هەبونی گەندەڵی و ڕێوشوێنەكانی چارەسەركردن و بنبڕكردنی لە دام و دەزگاكاندا بەقانون
بۆیە لە ڕێكەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئەم پرسە بە ڕونی یەكلایی كراوەتەوە
ئەویش بە :-
١.دروست كردنی ئەنجومەنی باڵای چاكسازی لە چوارچێوەی ئەنجومەنی وەزیراندا
٢.ئامادەكردنی پرۆژە یاسای چاكسازی هەمەلایەنەی سیاسی .یاسایی.ئابوری. كارگێڕی ودارایی

هەتا ئێستا نە ئەنجومەنی باڵای چاكسازی دروست كراوە نە یەك دێڕیش لەپڕۆژە یاسای چاكسازی بە پێی ڕێكەوتنەكەی نێوان گۆڕان و پارتی نوسراوە

پڕۆژە یاسای چاكسازی لە موچەوخانەنشینی ودەرماڵە ئامادەیە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت بەڵام دەبێت چاكسازی هەمو سێكتەرەكان بەتایبەت داهات و وەبەرهێنان ونەوت ولایەنی سیاسی و سەربازی ویاسایی ،ئابوری خەمی هەموان بێت