دانا دارا حسین
پرسێك كه هه‌موو ده‌نگه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه و كه‌سێكت پێ شك نایه‌ت كه نكوڵی لێ بكات بریتیه له ئه‌نجامدانی چاكسازی یه.
بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌بێت چاكسازی له‌لایه‌ن كه‌سێك یاخود كه‌سانێك سه‌ركردایه‌تی بكرێت و خاوه‌نی ڕو‌وئیای ڕوون بێت بۆ ئه‌نجامدانی و سه‌رگرتنی.
مه‌رجه چاكسازیه‌ك كه ناوبانگێكی باشی هه‌بێت و متمانه دروست بكات چه‌ند بوارێكی گرنگ بگرێته‌وه هه‌ر له خه‌رجیه‌كان و داهاته‌كان و چاكسازی له دۆخی سیاسی و ئیداری ده‌ست پێ بكات و سه‌ری به چاكسازی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری یه‌وه ده‌ربچێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌توانین بڵێین هه‌ندێكه له بوارێك و ئه‌ویش به‌نیوه ناچڵی.
* سه‌رنجه گشتیه‌كان:
1.پڕۆژه‌كه ده‌یه‌وێت كه كۆمه‌ڵێك بوار كه كه‌موكوڕی زۆری تێدایه و پێویسته گۆڕانكاری تیادا بكرێت و به‌یاسا ڕێكیان بخات، له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری ئه‌و پرسانه به‌بڕیارێكی كارگێڕی كراوه له‌لایه‌ن خودی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، وه خۆیان ده‌توانن بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن یاخود گۆڕانكاری تێدا بكه‌ن.
نمونه‌ی وه‌ك بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه یاسای ڕاژه‌و خزمه‌تی شارستانی به‌موچه‌خۆری داوه كه‌چی به‌بڕیارێك پاشه‌كه‌وت كرا !!
هه‌روه‌ها وه‌به‌هێنان كه به‌یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم بواره‌كه ڕێك خراوه ئه‌م پاره حكومیه وه‌ك بودجه‌یه‌ك به ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا ده‌درێت و به‌شێكیان نادرێت !
پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت پێك هاتووه له (هه‌شت) به‌ش و (19) مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوون، كه له (12/12/2019)هاتۆته په‌رله‌مانی كوردستان به ئامانجی ته‌شریع كردنی وه‌ك یاسایه‌كی جێ به‌جی َكراو.
ده‌كرێت ئه‌م سه‌رنجانه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بڵێین كه خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌هه‌ردوو كابینه‌كه‌دا:
* ناونیشانی پڕۆژه‌كه:
1.له نووسراوی ئاراسته‌كردنه‌كه‌دا له حكومه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی بڕیار هاتووه كه دوو بڕیاری له‌خۆ گرتووه، تیایدا له‌بڕیاری (2)دا فه‌رمانی كردووه به وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن؟!
ئه‌م ده‌قه له‌ڕووی یاساییه‌وه هه‌ڵه‌ی یاسایی و ئیداریه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی لێ ی ده‌خوێندرێته‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاساكه‌ی ده‌رچواندووه به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌ر.
2.ناونیشانی پڕۆژه‌كه كه بریتی یه له(چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان- عێراق) ناونیشانێكی ته‌شریعی زۆر دورودرێژه و چه‌ند بابه‌تێكی له‌یه‌كتری جیای له‌خۆدا كۆكردۆته‌وه كه .
كه له‌ڕووی ته‌شریعی و داڕشتنی یاسایی یه‌وه كێشه‌ی ناونیشانی هه‌یه كه پێویسته یه‌ك بوار ڕێك بخات نه‌ك چه‌ندین بواری لێك جودا و تێكه‌ڵا كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵا ئه‌وی تر جیان.
نموونه‌ی خانه‌نشینی پله باڵا و پله تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی ئاسایی خاوه‌ن ساڵانێكی خزمه‌تی زۆر و یاسایی هه‌روه‌ها خانه‌نشینی نایاسایی و بێ خزمه‌ت تێكه‌ڵ كراوه!
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (دیكه ….) بۆ یاسا گونجاو نیه و پێویسته لابدرێت، چونكه ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناونیشانی یاساكه كاری ڕێكخستنیان بۆ ده‌كات له‌یه‌كتری جیان وچه‌ندینوه‌زاره‌ت ئه‌م پرسانه به‌ڕێوه ده‌بات وله‌كاتی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی یاساكه به‌دڵنیاییه‌وه كێشه بۆ جێ به‌جێكردنی وورد له ده‌قه‌كانی دروست ده‌بێت.
3.به‌كار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (چاكسازی) بۆ وه‌ها پرسێكی دیاریكراو كه ته‌نها له بواری خه‌رجیه‌كاندایه گونجاو نی یه, به‌ڵكو ده‌سته‌واژه‌ی (ڕێكخستنه‌وه‌ی) ئه‌م بوارانه دروست تره.
4.ئامانجێكی پڕۆژه‌كه وه‌دی هێنانی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌ڵام به‌م میكانیزم و تێكه‌ڵ كردنی چه‌ند ناونیشانێك ئاسان نیه كه ئه‌م پره‌نسیپه وه‌دی بێت و كێشه‌ی زۆر بۆ جێ به‌جێ كردنی دروست نه‌بێت.
5.پڕۆژه‌ی چاكسازی یه‌كه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی كه له ساڵی (2018) هاته په‌رله‌مان گۆڕینێكی جه‌وهه‌ری گه‌وره‌ی تیا نی یه، ته‌نانه‌ت له ڕێنوس و دیزاینی مادده‌كان و ئه‌وناونیشانه‌ی باسی كردووه‌كن, وحوكمه‌كانی ناوی و پشتیوانی كردنی به‌یاسایه‌ك بۆ خانه‌نشینی كه له عێراقی فیدڕاڵ ده‌رچوه وه تا ئێستا له هه‌رێمدا به‌ركار نیه كردووه!
6.هه‌روه‌ها هه‌ر له ڕیزبه‌ندی دا كێشه هه‌یه, بۆ نموونه ده‌بێت ئه‌م بوارانه به‌م شێوه‌یه ڕێك بخرێت نه‌ك له‌كۆتایی یه‌وه ده‌ست پێ بكه‌یت: (موچه، ده‌رماڵه، به‌خشین، خانه‌نشینی).
واتا نابێت پرسێك كه ژماره‌یه‌كی دیاریكراو سوودمه‌ندی هه‌یه و له‌كۆتایی ته‌مه‌نی وه‌زیفی و یاخود له‌كاتی وه‌فات وه‌ری ده‌گرن تێكه‌ڵی موچه و ده‌رماڵه بكرێت.
*ناوەڕۆكی پڕۆژەكە :
1.پڕۆژە یاساكە ئامانجی چاكسازیە بە پلەی یەكەم لە بواری ئابوری نێو سیستەمێكی سیاسی, كە لەخودی خۆیدا ئەو بوارانەی كە پڕۆژەكە دەیەوێت دەستكاری بكات, چاكسازیە لە بەشێكی سێكتەری ئابوری دا, كە ئەویش بریتیە لە ڕێكخستنەوەی خانەنشینی بە هەموو جۆرەكانیەوە, لەگەڵیدا موچە و دەرماڵەكان .
واتا ناكرێت بڵیین ئەم چاكسازیە هەموو بوارەكانی ئابوری دەگرێتەوە, بەڵكو سنوردارە لەچەند خاڵێكی كەم و هەروەها دەرفەتی سەركەوتنیشی كەمە بەهۆی ئەوەی هاوتەریب لەگەڵ كۆی بوارەكانی تر چاكسازی نەكراوە وەك سیاسی و ئیداری و ماڵی و هتد .
2.لە بەشی یەكەم ماددەی 1 لە پڕۆژەكە ئامانجەكانی یاساكە و ڕێكخستنەوەی خانەنشینی و پلەی وەزیفی و هتد باس كراوە .
پرسیارە گرنگەكە لێرەدا دروست دەبێت ئەویش ئەوەیە, بۆچی حكومەت دەست تێوەڕدان لە مافە داراییەكانی دەسەڵاتی یاسادانان دەكات و پڕەنسیپی لێك جیایی دەسەڵاتەكان (مبدا فصل السلطات ) دەشكێنێت؟ وە بەهیچ شێوەیەك دەستكاری موچە و خانەنشینی ئەنجومەنی دادوەری ناكات؟ و دێت ژمارەیەك پۆست و پلەی باڵا و تایبەت و چەند توێژێكی تر لە كۆمەڵگادا دەگۆڕێت لە ڕوی مافە داراییەكانیان دوای خانەنشین بوونیان .
3.هەروەها دەبێت ئەو ڕاستیەش بوترێت كە ئەو زیادانەی لەو پلانەی كە دەبڕدرێت بۆ سەر موچە و داهاتەكانی تری فەرمانبەران ناگەڕێتەوە بەڵكو چارەنوسی نادیارە .
4.لە ڕوی دیزاینی تەشریعیەوە پێویستە دوای ئامانجەكانی هەر تەشریعێك, بە ماددەیەكی سەربەخۆ ( چوارچێوەی پیادەكردنی یاساكە ) واتا (نطاق السریان ) بنوسرێت .
ئەمەو لەناو پڕۆژەكەدا بە تێكەڵی بەشێك لەم دەقانە هەیە , بەڵام كۆ نەكراوەتەوە لە ماددەیەك دا .
5.بەشی دووەمی پڕۆژەكە تەرخان كراوە بۆ بواری خانەنشینی , بڕگەی یەكەم لە ماددەی 2 دەستەواژەی ڕێكخستنی بۆ ژمارەیەك پلە باڵا +پلە تایبەت و هتد بەیەكەوە بەكار هێناوە, لەكاتێك دا زانراوە كە هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و جێگرەكەی بە یاسایەكی سەربەخۆ خانەنشین دەبن , هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامانی پەڕلەمان و پلە باڵا و تایبەتەكان یاسای خانەنشینی خۆیان هەیە , لەگەڵیدا ئەندامانی ئەنجومەنی پارێژگاكانی هەرێم لە خولی دووەم دا بە پێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2009ی هەموار كرا‌و خانەنشین نابن!
واتا جەدوای تێكەڵ كردنی هەموو ئەو پلە باڵایانە لە پڕۆژەكەدا چییە ؟
6.خاڵی 1 لە بڕگەی دووەم لە ماددەی 2 ڕێژەی 25% ی لە كۆی گشتی دوا موچە و دەرماڵە بۆ ئەو ئاستانەی لەسەرەوە باس كراون هەژماركردوە, لەكاتێك دا لە یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەمواركراو خانەنشین بونی ئەو ئاستانە تەنها موچەی بنەڕەتی بە بنچینە وەرگیراوە !
7.بەپێی حوكمەكانی بڕگەی یەكەم لە ماددەی 2 ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان خانەنشین دەبن !لەكاتێكدا یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2009ی هەمواركراو ڕێگە نادات بە خانەنشینی ئەندامە هەڵبژێردراوەكانی ئەم ئەنجومەنانە .
8.بڕگەی سێیەم لە ماددەی 2 تایبەت بە گەڕانەوە بۆسەر وەزیفەی پێشوو وە سەرپشك كردنی كەسەكە لە هەڵبژاردنی كام موچەی خانەنشینیە . ئەمە و لە ڕاستیدا هیچ حاڵەتێك تۆمار نابێت بە وەرگرتنی خانەنشینی وەزیفەی بۆ گەڕاوە, چونكە بڕی ئەوەی یەكەم زۆرترە و ئەوەشی لێدەكەوێتەوە كە نەتوانیین كەسە گەڕاوەكە بۆ وەزیفە بە موچەی خانەنشینی سزا بدەین بە هیچ سزایەكی دارایی لەكاتی سەرپێچی دا .
9.بڕگەی چوارەم لە ماددەی 2, تەنها تەئكید كردنەوەیە, ئەگینا ئەو ڕاستیە لە یاسای خانەنشینی ئەندامانی پەڕلەماندا دەق نوس كراوە .
10.بڕگەی حەوتەم لە ماددە 2 سیفەتی (اثری رجعي) بەتەواوی حوكمەكانی ئەم یاسایە داوە كە ئەمە دەقێكی باشە, بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیە بەهەند وەربگیرێت كە ژمارەیەك لەوانەی پێشوو كەبەو پلانە خانەنشین بوون لە ژیاندا نەماون و بۆ زیندوەكانیش بەدڵنیاییەوە كێشە دروست دەكات .
11.پڕۆژە یاساكە ساڵی خزمەتی فیعلی بە 15 ساڵ داناوە, وە ئەگەر كەسەكە خاوەنی 12 ساڵ بێت ئەوا بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە 3 ساڵی بۆ دەخرێتە سەر !
بەڵام پڕۆژەكە ئەوەی پێنەوتوین ئەگەر كەسەكە خاوەنی خزمەتی كەمتر بو لەو 12 ساڵە ئایا هەر خانەنشین نابێت یاخود نا ؟
12. بۆ هەژماركردنی موچەی خانەنشینی تەنها ساڵی خزمەت بە هەند وەرگیراوە و بڕوانامە و پسپۆڕی هیچ حسابێكی بۆ نەكراوە, ئەمەش تەنها بۆ پلە بەرزەكان .
13.هەروەها هەر سەبارەت بە ساڵی خزمەتی فیعلی, لەیاساكەدا پێناسە نەكراوە, كە ئایا ئەو ساڵانە بە خزمەت حسابن وەك لە یاسای ڕاژەی مەدەنی هاتوون كە دەبێت كەسەكە لێبڕینی ساڵانەی خانەنشینی دابێت, یاخود چ پێوەرێكی تر بۆ دیاریكردنی ساڵی خزمەتی فیعلی دیاری دەكرێت ؟
14.ماددەی 3 هەمواری یاسای خانەنشینی بەركار لە هەرێمی كوردستان ساڵی 2006 ی كردوە و تەمەنی یاسایی بۆ داواكاری خانەنشین بون دابەزاندوە بۆ 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەت, لەكاتێكدا یاساكە 50 ساڵ تەمەن و 25 ساڵ خزمەتی داناوە بۆ خانەنشین بونی فەرمانبەر بە ویستی خۆی .
لەكاتێك دا ئەم هەموارە دەبێت لە یاساكەدا بۆ كۆی فەرمانبەران بە هەموارێك دابنرێت, لەكاتێكدا ئەگەر وەها تەمەنێك جێگیر بكرێت ئەوا كەرتی وەزیفەی گشتی زیانی پێدەگات و كادری بە ئەزمون لە كەرتی گشتی نامێنێت, وەك زانراویشە كە دامەزراندن زۆر كەمە یاخود هەر نییە .
چەند سەرنجێکی تر لەسەر ناوەرۆکی پرۆژەکە:
1. بڕگەی یەكەم لە ماددەی 7 تاڕادەیەك ناڕێك و ڕەكیكە, پێویستە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بۆ بكرێتەوە .
2. بڕگەی دووەم لە ماددەی 7 لەڕوی ڕیزبەندی و بایەخەوە پێویستە ببێت بە خاڵی یەكەم لە هەمان ماددە .
3.بڕگەی سێیەم لە ماددەی 7 دەبێت بە شێوەیەك ئەم بڕینە لە مافە داراییەكانی وارسی كەسوكاری شەهید و ئەنفال بكرێت كە زیان بە قوربانیان نەگەیەنێت و بەناوی پیادە كردنی یاساوە موچەی كەس و كاری ڕاستەقینەی شەهیدان نەبڕێت .
4. بڕگەی شەشەم و حەوتەم لە ماددەی 7 دەستەواژەی (پاككردنەوە)ی بەكارهێناوە بۆ كەسانی نا شایستە لە وەرگرتنی ئیمتیازی شەهید و ئەنفال و زیندانی سیاسی ,لەكاتێكدا ئەم دەستەواژەیە جوان نییە لەپاڵ شەهیدانی ڕاستەقینە بۆكەسانی تر بەكاربێت, بەڵكو تەنها وشەی (هەڵوەشاندنەوە) گونجاوە .
5.بڕگەی یەكەم لە ماددەی 8 هەڵوەشاندنەوەی كردوە بۆ ئەو سودمەندانەی لە هاوكاری چاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت بەهرەمەندن .لەكاتێكدا دەستەواژەی (ڕاستكردنەوەی) گونجاوە , چونكە ئەو كەسانە دووجار سود مەند نەبون بەڵكو هەیانە شایستە نییە .
6.بڕگەی پێنجەم لە ماددەی 8 زیادە و خودی خۆی تەحصیل حاصلە .
7.بەشی شەشەم لە پڕۆژەكە باسی دەرماڵەكانە, كە تەنها یەك ماددە و یەك بەشی بۆ تەرخان كراوە, واتا لەڕوی داڕشتنی یاساییەوە ناڕێكە .
هەروەها بەپێی حوكمەكانی ماددەكە ڕێكخستنەوەی دەرماڵەكان لە پەڕلەمان دەسەنێتەوە و دەیبەخشێت بە پەیڕەوێك كەلە ئەنجومەنی وەزیران دەردەچێت و ئەویش هێزی تەشریعی هەیە و ئاكامەكەی زیاد كردنی دەرماڵەكان نابێت بەڵكو بڕینیان دەبێت .
8.بڕگەی یەكەم و دووەم لە ماددەی 11 لەبەشی حەوتەمی ڕێكخستنەوەی هەژماركردنی خزمەت, ئەم دوو بڕگەیە جیاوازی وەهایان نییە و پێویستە یەك بخرێن .
9.بڕگەی یەكەم لە ماددەی 13 سەرجەم پلە وەزیفیە (معوم)ەكان خانەنشین دەكات, كە وا پێویست دەكات دەقە یاساكە پێداچونەوەی بۆ بكرێت .
10.لە پڕۆژە یاساكەدا زۆر پرس بە نوسینی پەیڕەوێك كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت چارەسەر كراوە .لەكاتێكدا ئەم دەسەڵاتە وەها دەكات كە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بە ویستی خۆی و بەبێ گەڕانەوە بۆ پەڕلەمان دەستكاری كۆمەڵێك ئیمتیازات بكات .
11. بڕگەی دووەم لە ماددە16, تەنها هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكان لە هەرێمی كوردستانی باس كردوە .كە پێویست بوو ناوی تەواوی ئەو یاسایانە بهێنێت كە بەم یاسایە هەڵدەوەشێنەوە, بەتایبەت خانەنشینی سەرۆكایەتی هەرێم و ئەندامانی پەڕلەمان و ئەنجومەنی وەزیران .
12.ماددەكانی 17و19 لە پڕۆژەكەدا ماوەی جێبەجێكردنی یاساكەی بە دوو بەروارەوە بەستۆتەوە كە ئەوانیش, لەماوەی 60 ڕۆژ دوای بڵاوبونەوەی لە وەقایعی كوردستان پێویستە ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوێك بۆ ئاسان جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات, هەروەها لەماوەی دوای ئەو دوومانگە لە 90 ڕۆژدا یاساكە جێبەجێ دەكرێت .
كەواتە تا ناوەڕاستی ساڵی 2020 ئەم یاسایە ئەگەر لەپەڕلەمانیش دەرچێت, ڕوناكی نابینێت !!
*ئەوەی لە پڕۆژەكەدا ونە :
1.لە پڕۆژەكەدا بڕوانامە و پسپۆڕی بۆ خانەنشینی پلە باڵا و تایبەتەكان ڕەچاو نەكراوە .
2.پڕۆژەكە موچەی كاتی خزمەتی پلە باڵاكانی باس نەكردوە, لەكاتێكدا زۆرترین قسە و باس لەسەر موچەكانە و ڕێژەی خانەنشینیەكەش هەر لەوە دەردەكرێت .
3.دروستكردنی سندوقی خانەنشینی كە بە (دەستە نیشتیمانیەكە) دەسپێردرێت, بەڵام شێواز و بڕی پارە لەناوی و چارەنوسی پارەی لێبڕینی خانەنشینی فەرمانبەران لەماوەی 28 ساڵی ڕابردوو نەزانراوە ؟
4.خزمەتی فیعلی لە پڕۆژەكەدا پێناسە نەكراوە .
5. چارەنوسی ئەو پلە باڵایانەی كە تەمەن یان ساڵی خزمەتیان نییە و خانەنشینی نایان گرێتەوە چی دەبێت, ئایا كۆتایی بەهەموو شتێكیان دێت ؟
6. بەبەراورد بە هەمان پڕۆژەی چاكسازی كە لە ساڵی 2018 هاتبوە پەڕلەمان, ئاماژە بە موچە پاشەكەوت كراوەكان كرابوو, بەڵام لەم پڕۆژەیەدا بە هیچ شێوەیەك باسی نەكراوە, لەكاتێكدا كە دۆخی ئابوری حكومەت لەساڵەكانی پێشوو باشترە .
7.لە پڕۆژەكەدا نەهاتوە ئەو بڕەپارانەی لەكەم كردنەوەی خانەنشینی و بڕینی پلە نا یاساییەكان دەگەڕێتەوە, ئایا ئەو پارانە تەنها دەبێتە داهات و هیچ بۆ موچەی خانەنشینی زیاد ناكات ؟
ئەمەو لە هەمواری یەكەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێڕاق لانی كەمی بڕی موچەی خانەنشینی بە 500,000 دینار جێگیر كراوە .