neberd-kerim.jpg

تەنها دوو داواکاری بۆ پەرلەمانتاران…

Dec 14, 2019  |   بیروڕا 

د. نەبەرد کریم

 

لە رابردوودا بە هۆی گرنگیدا بە هەندێک کاری نا هەنووکەی و ناپێویست بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و هاوولاتیانی ئەم هەرێمە شۆک و مەکانەتی خۆتان لە پێش چاووی دەنگدەران و هاوولاتیان بەگشتی کەم کردەوە. تارادەیەک ئەو دەزگا گەورەیەی وولات بوو بە بابەتی تەنزی تۆرەکانی کۆمەلایەتی.

هەلبەت پاڵنەری سەرەکی بۆ گۆرینی دنیابینی هاوولاتیان بەرامبەر ئەو دەزگایە خودی پەرلەمانتاران تاوان بارن ، چوونکە لەکوێی دنیادا بووە ولات لە چەقی جەنگ و قەیاران و فەسادی دارایی و کارگێری بێت و چارەنووسی دارایی ولات زەمانەت کراو نەبێت ، کەچی ئەودەزگا لە بری دۆزینەوەی رێگا چارەی کۆنکریتی سەرقالی هەندێک بابەتە کە ٢٨ سالەبەردەوامین لەسەری هیچ گۆرانکاریەکی سەیری بەسەردا نەهێناوین وەک (گۆرینی رێکەوت بە بەروار).

ئایە نەدەکرا لەبری ئەو کارە ناپێویستانە پەرلەمانی کوردستان سەرقالی ئامادە کردنی پرۆژە بوویا بۆ سێکتەرەکانی کشتوکال و پیشەسازی و گەشت و گوزار تا بتوانرایە ئەو جەیشە لە بێکاریە هەلی کاریان بۆ برەخسایە، یان داوای پرۆژە یاسای بودجەیان بکردایە لە حکومەت یان خەمی پاشەکەوتی مووچەیان بوایە ، یان چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست و شەفاف نەبوونی داهاتەکانی ناوخۆ و زۆر بابەتی گرنگتر…

ئەوەی بۆ هاوولاتیان گرنگە بەرامبەر بەو مافەتان ئەرکی جدی بگرنە ئەستۆ کەواتا دەکرێت تەنها ئەم دوو خالە جێگیر بکەن لە پرۆژەیاسای چاکسازیدا لە خانەنشینی و مووچەدا بۆ گەرانەوەی شۆک بۆ دەزگاکە راگەیاندی شیعاری( خەلک ویستی نەک خۆویستی).

١-رێگربن لە هێنانی سالانی خزمەتی نایاسای بۆ پلە تایبەتەکان و خانەنشین کردنیان بە یاسای و بە مووچەیەکی زەبەلاح.وەک لە مادەی (٢) هاتووە تایبەت بڕگەی (٧) کە باس لە وەدەکات زیاد کردنی (٣) ساڵ بۆ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی بگاتە تەمەنی یاسای ، ئەمە دژی یاسای چاک سازیە.

٢-تەنها داوای ئەوە بکەن خانەنشینی پلە بالاکان هاوشێوەی عێراق بێت دوای (١٥)ساڵ خزمەتی یاسای و پێدانانی لێبرینی خانەنشینی بۆ ماوەی ئەو (١٥) ساڵە و تەواوکردنی تەمەنی یاسای خانەنشینی کە بریتیە لە (٤٥) ساڵ…