دانا دارا حسین
1- ئه‌م پێشنیازه یاسایه كه له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه وه‌رگێڕانی ده‌قی یاسایه‌كی عێراقیه به‌ناوی (قانون مكافحة ته‌ریب النفط و مشتقاته رقم 41 لسنة 2008) وه ده‌سته‌واژه‌كانی له‌گه‌ڵ پێگه و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان گونجێندراوه. 2- وه‌ها گونجاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌به‌ركاری یاسا عێراقیه‌كه بكات و وه‌ك پرسێكی پاراستنی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان و وزه ئه‌م بواره‌ی پێ ڕێك بخات. 3- پێویسته یاساكه ژماره و مێژووی ته‌شریع وه‌ربگرێت. 4- پێویسته پاش مادده‌ی (1)ی پێشنیازه یاساكه به مادده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئامانجه‌كانی ته‌شریعه‌كه بنوسرێت كه سیاسه‌تی ته‌شریعی بۆ گرنگی یاساكه ده‌رده‌خات. 5- به‌مادده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ(چوارچێوه‌ی پیاده كردنی ئه‌م یاسایه)واتا (نطاق السریان) بنوسرێت. 6- بڕگه‌ی سێ یه‌م له مادده‌ی(2) ئایا به قاچاخ بردن ته‌نها له‌و ڕێگایانه‌وه ده‌بێت كه باس كراون؟ یاخود ده‌روازه‌ی تری قاچاخی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی شل زیاترن. 7- مادده‌ی (3) حوكمه سزایی یه‌كانه، پێویسته ناونیشانێك بۆ مادده‌كه دابنرێت به‌و ناوه‌وه. 8- بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی(3)، ده‌سته‌واژه‌ی دادبینی كردن بكرێت به (دادگایی كردن) چونكه ئه‌م كاره تاوان كاریه و ده‌سته‌واژه‌ی (محاكمة)به‌كار دێت بۆ وه‌ها تاوانێك نه‌ك مورافه‌عه كردن. 9- بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی(3) ئازاد بوون بۆ تۆمه‌تباری ئه‌م كه‌یسانه به بارمته ناكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌قێكی باش وگونجاوه. 10- مادده‌ی (4) به هه‌ردوو بڕگه‌كه‌یه‌وه چاره‌نووسی حوكمه سزایی یه‌كانی بۆ بكه‌ر و هاوبه‌ش دیاری كردووه، ئه‌ی كه‌سێك كه شروعی له تاوانه‌دا كردبێت چییه؟ 11- مادده‌ی (5) له ڕووی ڕیزبه‌ندیه‌وه بچێته دوای مادده‌ی(1)ی پێشنیازه‌كه گونجاو تره. 12- بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (6)كه دۆخی هه‌واڵده‌ر(مخبر)ی باس كردووه و پاداشتی بۆ داناوه به بڕێك كه له پانزه ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. له كاتێكدا ئه‌م بڕه زۆره و له‌خودی یاسا عێراقیه‌كه‌دا هاتووه كه له‌بڕی (10)ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. 13- بڕگه‌ی سێ یه‌م له مادده‌ی (7)پێویسته بكرێت به‌بڕگه‌ی مادده‌یه‌ك له نطاق السریان (چوارچێوه‌ی پیاده كردنی یاساكه). 14- وه‌ها گونجاوه كه‌بنوسرێت: وه‌زاره‌تة په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كه‌ن. 15- له مادده پڕۆتۆكۆلیه‌كاندا ده‌كرێت ئه‌م ده‌قه به مادده‌یه‌ك بنوسرێت: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات. 16- مادده‌ی (10)دابڕێژرێته‌وه و بنوسرێت: (ئه‌م یاسایه دوای 30 ڕۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان جێ به‌جێ ده‌كرێت). 17- هۆیه‌كانی ده‌رچواندن بكرێت به (هۆكاره پێویستیه‌كان).