سەرتیپ وەیسی
به‌ر له‌وه‌ى رێواز فایه‌ق ببێته سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له( ڤاڵا فه‌رید و هێمن هه‌ورامى) خه‌رجییه‌كى زۆریان كردووه، به پاره‌ى په‌رله‌مانیش هاوكارى ژماره‌یه‌ك ناوچه‌و ئۆڕگانى پارتیان كردووه، دواتریش په‌رله‌مان به‌هۆى دانانى ناوماڵ بۆ ژماره‌یه‌ك خانووى په‌رله‌مانتاران( كه گه‌نده‌ڵى و به هه‌ده‌ردانى تێدا كراوه) له ئێستادا قه‌رزه‌كانى په‌رله‌مان گه‌یشتۆته زیاتر له دوو ملیار دینار.
ئێستا په‌رله‌مان قه‌رزاره‌وه حكومه‌تیش ئاماده‌نه‌بووه ئه‌و قه‌رزه‌یه بداته‌وه، ناچاریش سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌س بزانێت به چ یاسا‌و رێنمایه‌ك ئه‌و كاره ده‌كات به‌هۆى فشارى بازار، هه‌ستاوه خانوێكى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى له گوندى ئیتاڵى یه‌ك فرۆشتووه به بڕى 80 ده‌فته‌ر دۆلار.
له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى ساڵێكدا به هه‌ده‌ردانى زۆر كراوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى داواكارى په‌رله‌مانیان له‌باره‌ى خه‌رجكردنى پاره ره‌تكردبێته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵى هه‌بووه، كارێكى باشه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆى ئه‌وه نه‌بێـت، كه‌واته ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌ى په‌رله‌مان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه و ده‌بێت بۆ خه‌رجكردنى هه‌ر پاره‌یه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى، به‌مه‌ش به ته‌واوى په‌رله‌مان ملكه‌چى حكومه‌ت ده‌بێت، ئه‌ركه‌كانى خۆیان وه‌كو پێویست به تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى چاودێریكردنى حكومه‌ت هه‌یه ناتوانن جێبه‌جێبكه‌ن.
له هه‌مووى خۆشتر ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانى كوردستان ئێستا قاسه‌ى به‌تاڵه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى هێمن هه‌ورامى ژووره‌كه‌ى خۆى نۆژه‌نكردۆته‌وه و خۆشتره له‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئێستا ریواز فایه‌قیش هه‌ستاوه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژووره‌كه‌ى و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له ژوورێكى دیكه داده‌نیشێت.
به‌شێك له‌و به‌هه‌ده‌ردانه‌ى په‌رله‌مان په‌یوه‌ندى به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شێك له خانووه‌كانى په‌رله‌مان هه‌یه، ریواز فایه‌ق و هێمن هه‌ورامى پێش هه‌موو كه‌س خانوه‌كه‌ى خۆیان نۆژه‌نكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆى به‌وشێوه‌یه به هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵ ئه‌نجامبدات، كه‌سیش لێینه‌پێچێته‌وه، كه‌واته چاكسازى خۆتان خۆش ! هه‌ركارێكى چاودێرى په‌رله‌مانیش ده‌یكات له چوارچێوه‌ى چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت، ئه‌ویش به‌شێوازى رۆژنامه‌وانى نه‌ك په‌رله‌مانى.