daban.jpg

پێشتر قاچاغ بە کۆڵ و بار بوو، بەڵام ئێستا

Dec 8, 2019  |   بیروڕا 

دابان محەمەد

لە ماوەى ڕابردودا لە 17 خاڵدا، بەدواداچونمان بۆ گەندەڵى خاڵە سنورییەکان کرد، ئەوەى تێبینى بو، هەندێک کارى نایاسایى دەکرێت، کە سنورى گەندەڵى تێپەڕاندوە و جگە لە دزى و کارى مافیاى هیچ ناوێکى تر هەڵناگرێت، هەندێک گەندەڵیش لە ڕێگەى یاساوە ڕێکخراوە و تواناى چارەسەکردنى قورسە ئەگەر ئیرادەیەکى بەهێز نەبێت، دواتر لیژنەى مەیدانى بۆ خاڵە سنورییەکان پێکهات و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسان کرا….

ئۆتۆمبێلى کۆن و بێ سەرەتا، ئۆتۆمبێلى درع و گرانبەها، شیر و جگەر و چەندین جۆر خۆراکى ماوەبەسەرچو، بردنە دەرەوەى کانزا فلزییەکان و هێنانى چەندین جۆر بەروبومى قەدەغەکراوى وەک هێلکە و دوگ ….هتد، هاتن و ڕۆشتنیان پێوەکراوە.

دەیان کۆمپانیا لە خاڵەسنورییەکان لەژێر ناوى جیاجیا، پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرن (( جگە لە سەرانە هیچ ناوێک هەڵناگرێت))، پێشتر کارى قاچاغ بە کۆڵ و بارى ولاخ لە نزیکى خاڵە سنورییەکان دەکرا، ئێستا بە کۆنتێنەرى گەورە و بەهێزى چەک و لە ڕاستەڕێى خاڵەسنورییەکانەوە دەکرێت، بە ئیعتیرافى بەرپرسێکى گومرگ بێ جیاوازى لە هەموو خاڵە سنورەیەکان.