سه‌رتیپ وه‌یسی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11ى كانونى یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ره‌شنووسى یاسایى چاكسازى كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاریشه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت. دواى خوێندنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى ره‌شنووسه‌كه ئه‌وه‌ى گرینگ و په‌یوه‌ندى به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
به‌شێكى ناوه‌ڕۆكى ره‌شنووسه‌كه به‌م شێوه‌یه :
یه‌كه‌م: له‌باره‌ى خانه‌نشینى پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان
له‌باره‌ى خانه‌نشینى سه‌رۆكى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و وه‌زیر و بریكار و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان و پله تایبه‌ته‌كان …هتد دوو پێشنیاز كراون :
پێشنیازى یه‌كه‌م: مووچه‌ى خانه‌نشینى ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت به‌مشێوه‌ى خواره‌وه و ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانى ئه‌م بڕگه‌یه موچه‌ى بنه‌ره‌تى ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌ك وه‌زیر هه‌ژمار ده‌كرێت:
1. رێژه‌ى ( 25%) بیست و پێنج له‌سه‌دا له كۆى گشتیى دوا مووچه ئه‌وه‌ى له‌كاتى خۆیدا وه‌ریده‌گرێت.
2.رێژه‌ى ( 2.5%) دوو و نیو له‌سه‌دا له كۆى گشیتى دوا مووچه ئه‌وه‌ى له‌كاتى خۆیدا وه‌ریده‌گرێت ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ى خانه‌شنیى بۆ هه‌ر ساڵێكى خزمه‌ت.
3.شایسته‌ى موچه‌ى خانه‌نشین نابێت له رێژه‌ى ( 70%) حه‌فتا له‌سه‌دا تێپه‌رێت له كۆى گشتیى دوا مووچه ئه‌وه‌ى له كاتى خزمه‌ت وه‌ریده‌گرێت.
پێشنیازى دووه‌م : موچه‌ى خانه‌نشینى هه‌ژمار ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
ئه‌نجامى لێگدانى تێكراى مووچه له ژماره‌ى ساڵانى خزمه‌تى خانه‌نشینى به رێژه‌ى كۆكراوه‌ى ( 2.5%) دوو له سه‌دا.
واته موچه‌ى خانه‌شینى یه‌كسانه به تێكراى مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى جارانى 2.5% جارانى ژماره‌ى مانگه‌كانى خزمه‌ت دابه‌ش دوانزده له‌سه‌ر 100.
2. ده‌رماڵه‌ى ئه‌م بڕاوانامه‌ى خواره‌وه یان هاوشێوه‌كه‌یان كه له پێش وه‌زیفه یان له كاتى وه‌زیفه به‌ده‌ستیان هێنابێت به‌م رێژه‌یه ده‌بێت و ته‌نها دوا بڕوانامه هه‌ژمارده‌كرێت:
* ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه‌ى دبلۆم به رێژه‌ى پێنج له سه‌داى مووچه‌ى بۆ خه‌رجده‌كرێت.
*ده‌رماڵه‌ى به كه‌لۆریۆس به رێژه‌ى ده له سه‌داى موچه‌ى بۆ خه‌رجده‌كرێت.
* بڕوانامه‌ى دبلۆمى باڵا‌و ماسته‌ر به‌رێژه‌ى پانزده له سه‌داى موچه‌ى بۆ خه‌رجده‌كرێت.
* ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه‌ى دكتۆرا به رێژه‌ى 20 له‌سه‌داى موچه‌ى بۆ خه‌رجده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێى ره‌شنووسه‌كه‌ش پێویسته ئه‌ندامى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى خانه‌نشین بێت ته‌مه‌نى له 45 ساڵ زیاتر بێت و ساڵانى خزمه‌تیشى له 15 به‌سه‌ره‌وه بێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ك له موچه‌ى خانه‌نشینى سه‌رۆك هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان وه‌رگرین به‌م شێوه‌یه‌ى لێدێت :
له پێشنیازى یه‌كه‌مى خانه‌نشینى پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان :
موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى په‌رله‌مانتار به نموونه * 2.5% =
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مووچه‌ى بنه‌ره‌تیه‌كه 5.500.000 بێت * 2.5 = 1.375.000
ئينجا موچه‌ى بنه‌ڕه‌تییه‌كه (5.500.000) * 2.5% * ساڵانى خزمه‌ت/ 12 ( ئه‌گه‌ر 15 ساڵ بێت) = 3.433.500 دینار
ئه‌گه‌ر ساڵانى خزمه‌تى 35 ساڵ بێت
5.500.000 * 2.5% * 35 ساڵ خزمه‌ت/ 12 = 6.187.500
له‌به‌رئه‌وه‌ى نابێت موچه‌ى خانه‌نشینى رێژه‌كه‌ى بگاته له‌سه‌دا حه‌فتاى كۆى موچه‌ى ئه‌وه‌ى له دواین رۆژانى خزمه‌تكردن وه‌ریده‌گرێت كه‌واته موچه‌كه‌ى ده‌بێته 5.600.000
كه‌واته به‌پێى پێشنیازى یه‌كه‌م كه‌مترین و زۆرترین موچه‌ى خانه‌شینى په‌رله‌مانتاران كه به نموونه وه‌رمانگرتووه له نێوان ( 3 ملیۆن چوارسه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار) بۆ ( پێنج ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت) .
نموونه بۆ پێشنیازى دووه‌مى خانه‌نشینى :
مووچه بنه‌ڕه‌تى* 2.5% ساڵانى خزمه‌ت
ئه‌گه‌ر موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى 5.5.00.000 * 2.5% * 15 ساڵ خزمه‌ت = 4.812.500
ئه‌گه‌ر بڕونامه‌كانیش حساب بكه‌ین
موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى* ( 5%ى دبلۆم، 10% ى به‌كه‌لۆریۆس، 15%ى ماسته‌رو دبلۆمى باڵا، 20% دكتۆرا)
كه‌واته كه‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار بڕوانامه‌ى دبلۆم 2.337.000 هه‌زاره و زۆرترینیش به دكتۆرا 5.412.000 دیناره.
دووه‌م : له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران :
ماده‌كه زۆر لاستیكیه ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌وانه‌ى شایسته نین وه‌رده‌گرن ده‌رماڵه‌كه‌یان لێده‌برێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌یان به یاسا‌و رێنمایى دراون ئه‌سته ببڕدرێت، ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى شایسته نین.
ماده‌كه به‌م شێوه‌یه :
یه‌كه‌م : خه‌رجكردمى ده‌رماڵه پیشه‌ییه‌كان و ده‌رماڵه‌ى ترسناكى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رو كارمه‌نده شایستانه‌ى كه له بوارى پسپۆرى خۆیاندا به فیعلى خزمه‌تى تایبه‌تمه‌ندى له بوارى ئه‌رك و چاڵاكى ته‌كنیكى و وه‌زاره‌تیان دامه‌زراوه‌ى په‌یوه‌نیدار ئه‌نجامده‌ن و یه‌كخستنى ده‌رماڵه‌ى ئه‌و ناونیشانه وه‌زیفیانه‌ى له گشت وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و یه‌ك ناونیشانى وه‌زیفین و هه‌مان وه‌سفى وه‌زیفیان هه‌یه.
دووه‌م: راگرتنى كاركردن به‌هه‌ر په‌یره‌و رێنماییه‌ك كه به ده‌ر له حكومى یاسا به‌ركاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رماڵه و به‌خشین و هه‌ر ئیمتیازاتێكى دارایى تر ده‌به‌خشنه فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان.
هه‌ردوو بڕگه‌كه لاستیكى و ناڕوونه، بۆیه جێبه‌جێكردنیان قورسه.
سێهه‌م: له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خانه‌نشینى وه‌زیرو بریكارى وه‌زیرو راوێژكار و به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له رێزى بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان بوون پێش رێككه‌وتى 5ى 3ى 1991 وه‌ك رێزلێنانێك موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن، له بڕى ئه‌وه پێویسته دواى دڵنیابوون له مه‌رج و پێداویستى و وردبینیكردن و پاككردنه‌وه‌ى لیستى ناوى ئه‌و پێشمه‌رگانه له ناوى كه‌سانى نا شایسته، ئیمتیازانى دارایى شایسته‌یان بۆ دابینده‌كرێت له‌به‌ر رۆشنایى یاسایى رێزلێنانى پێشمه‌رگه‌ى ( زێره‌ڤانى هه‌رێمى كوردستان- عێراق) ژماره (23)ساڵى 2007، یان یاساى راژه‌ى خانه‌شینى پێشمه‌رگه ( زێره‌ڤانى هه‌رێمى كوردستان -عێراق) ژماره (28) ساڵى 2007) به‌پێى تایبه‌تمه‌ندى.
ره‌شنووسه‌كه چه‌ند ماده و بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى تێدایه وه‌كو كەمكردنەوەی موچەی پلە بالاكان، برینی موچە نایاساییەكان، یەكخستنی پلە وەزیفییەكان، لادانی بن دیوارەكان و پاك كردنەوەی لیستی موچەی شەهیدان و پێشمەرگەی دێرین و كەمئەندامی سەنگەر و چاودێری كۆمەلایەتی لە كەسانی نا شایستە.
كه و كوڕییه‌كانى ره‌شنووسه‌كه :
* ره‌شنووسه‌كه له‌رووى ناونیشانه‌وه هه‌ڵه‌یه‌و له‌زۆرشت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى جیاوازه (چاكسازى له خانه‌نشینى مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه) .
* یاساى چاكسازیه‌كه ته‌نها ده‌ستكاریكردنى موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشینه هیچ په‌یوه‌ندى به چاكسازی گشتیه‌وه نییه.
* مووچه خانه‌نشینى پله‌كانى خواره‌وه زیاد نه‌كراوه واته ئه‌وانه‌ى 300 هه‌زار كه‌مترن..
*چاكسازى له خه‌رجى و داهات و نه‌وت و بواره‌كانى دیكه نه‌هاتووه و ده‌بوایه باسى هه‌موو سێكته‌ره‌كان بكات .
* زۆربه‌ى ئه‌و رێككارانه‌ى له ره‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه به بڕیار كراون له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌ى پێویستى به یاسا نییه.
* هیچ نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ شه‌فافیه‌ت له داهاتى نه‌وت و داهاته نا نه‌وتییه‌كان نییه.
* باس له چاره‌نووسى مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان نه‌كراوه.
* له زۆر شوێن ئاماژه به‌و برگه‌و ماده یاسایانه ناكات كه ئه‌و یاسایه هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه.