حاکم شێخ لەتیف
بەگوێرەی ئەو معادەلەیەی دانراوە لە پرۆژەکە بریتیە لە :ـ
٪٢٥ کۆی موچەو دەرماڵە + ٪٢.٥ بۆھەر ساڵێکی خزمەت ، واتە ئەگەر کەسێک کەمترین خزمەتی ھەبێت بۆ خانەنشینی کە ١٥ ساڵە ،١٥ کەڕەت ٪٢.٥ ئەکاتە ٪٣٧.٥ + ٪٢٥ ئەکاتە ٪٦٢.٥
بەم پێیەبێت پەرلەمانتارێک کە کۆی موچەکەی ٨ملێۆن و ٢٠٠ ھەزراە ئەگەر تەنھا ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت ، موچەکەی ئەکاتە ٥ ملێۆن و ٣٠٠ ھەزار کەئەمەش زۆر زۆرە لەچاو ئەوەی بەغدا
لە بەغدا بەم شێوەیەی خوارەوە حیساب دەکرێ:
ژمارەی ساڵی خزمەت کەڕەت ٪٢.٥کەڕەت موچەی ئیسمی کە ھی پەرلەمانتار و وەزیر ٤ ملێۆنە ،تەقسیم سەد،زائید دەرماڵەی شەھادە بەگوێرەی شەھادەکەی دەگۆڕێ ٪١٠ بەکالۆرێۆس ،٪١٥ ماستەر ،٪٢٠ دكتورازائید غەلای مەعیشە
بەم پێیە لەبەغدا ئەگەر پەرلەمانتارێک تەنھا ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێ دەگاتە تەنھا ٢ ملێۆن بەوشێوەیە
بۆیە دەبێت ئەوەی ئێرەش وەک بەغدا بێت دەنا لەغەیری کڵاو کردنە سەری خەڵک سەبارەت بەکەمکردنەوەی موچەی پلەی باڵا ھیچی تر نیە
—————————-
تێبینی :ئەو حیسابکردنەی معادەلەکەی ھەرێم بۆ موچە لە سەر رەئی کاک عەلی حەمەساڵحە و ئەویش دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەی پڕۆژەکەیان داناوە وەڵامی دامەوە و خۆشی ئەڵێ منیش لەگەڵ ئەوە نیم و دەبێ وەک بەغدا بێت
———————————
بۆیە یان دەبێ وەک بەغدا بێ یان دەبێ حیساب کردنەکە بەم شێوەیە بێت:
٪٢٥ی ٨ ملێۆن و ٢٠٠ ھەزار ئەکاتە ٢ ملێۆن و ٥٠ ھەزار
زائید ٪٢.٥ بۆ ھەر ساڵێک ،دەکاتە ٤١ ھەزار کەڕەت ١٥ یەکسانە بە ٦٢٥ ھەزار کۆی دەکاتە ٢ ملێۆن و ٦٧٥ ھەزار ھەرچەندە ھێشتا لەوەی بەغدا زیاترە بەڵام لەوەی تر باشترە