سه‌رتیپ قه‌شقه
له ره‌شنووسى پڕۆژه یاسایى چاكسازى به‌و شێوازه‌ى نێردراوه خانه‌نشینى پله باڵاكان چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه ئه‌و دوو پێشنیازه‌ى دانراوه له ره‌شنووسه‌كه‌دا، ناتوانێت دادگه‌رى به‌رپا بكات، چونكه ئه‌وانه‌ى مه‌رجى خانه‌نشین بوونیان تَیدایه؛ واته ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووى (45 ساڵه) و (15 ) ساڵ خزمه‌تیان كردووه، به موچه‌یه‌كى باش خانه‌نشین ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش به‌راورد به خانه‌نشینى فه‌رمانبه‌رى ئاسایى زۆر زۆره، ئه‌وانه‌شى ئه‌و مه‌رجه‌یان تێدا نییه خانه‌نشین ناكرێن و ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كارى پێشووتریان.
له ئێستاوه به ئاشكرا‌و به نهێنى به‌شێكى زۆر له په‌رله‌مانتاران له گشت فراكسیۆنه‌كان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى مه‌رجى خانه‌نشینیان تیدا نییه، كه به‌پێى ئاماره‌كان ژماره‌یان( 96 ) ئه‌ندام په‌رله‌مانه ته‌نها له‌م خوله‌دا، جگه له‌وانه‌ى له خوله‌كانى رابردوو په‌رله‌مانتاربوون مه‌رجه‌كان نایانگرێته‌وه ( به‌هۆى ئه‌وه‌ى ره‌شنووسى یاساكه ئه‌سه‌رى ره‌جعى تێدایه)، به‌ر له‌وه‌ى هه‌ڵسن كار له‌سه‌ر ده‌رچوواندنى یاسایه‌كى باش بكه‌ن، زۆربه‌ى زۆریان له دژى ئه‌وه‌ن به ده‌ستى خۆیان موچه‌ى خۆیان ببڕن و خانه‌نشین نه‌كرێن.
ئه‌و كه‌سانه‌ى خانه‌نشین ناكرێن به‌پێى ئه‌و ره‌شنووسه‌ى نێردراوه، له ئێستاوه كارده‌كه‌ن ئه‌و ماده‌یه‌ى تایبه‌ته به خانه‌نشینى پله باڵا، ئه‌وان نه‌گرێته‌وه و خۆیان چاره‌سه‌رى كێشه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار بكه‌ن، په‌یوه‌ندى به خانه‌نشینى پله‌ى تایبه‌ته‌كانه‌وه نه‌بێت.
ئه‌م جۆره ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه به‌بێ جیاوازى له فراكسیۆنى پارتى و یه‌كێتیى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو…هتد هه‌ن، زۆربه‌ى زۆریان ترسیان له خانه‌نشین نه‌كردنیان هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستیان به‌ستراوه و نایانه‌وێ به ئاشكرا دژایه‌تى خۆیان ده‌رببڕن، بۆیه له رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان په‌یام و هۆشدارى و پێشنیاز ده‌نێرن.
نه‌یاره‌كانى پڕۆژه‌ى چاكسازى و مشه‌خۆره‌كانى په‌رله‌مان، ده‌سته‌كه‌یان زۆر ئاشكرایه و ده‌یانه‌وێ خانه‌نشین بوونى خۆیان بپارێزن و بیكه‌نه ماده‌و بڕگه‌ى تایبه‌ت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند بژارده و ئۆپشنێكى نوێیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ له ره‌شنووسه‌كه جێیبكه‌نه‌وه، حكومه‌تیش ده‌ستى واڵاكردوون له پێناو به‌ڕێكردنى یاساكه.
بژارده‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له ( 45 ) ساڵ كه‌متره و (15) ساڵ خزمه‌تیان نییه، خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام كه‌متر له‌و پاره‌یه‌ى كه بۆ ئه‌وانه‌ى مه‌رجه‌كه‌یان تێدایه.
بژارده‌ى دووه‌م ئه‌وه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى كاندیدبوونى په‌رله‌مانتار له هه‌رێمى كوردستان (25) ساڵه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به عێراق كه‌مه كه (30) ساڵه، بۆیه پێویسته له ته‌مه‌نى ( 40) ساڵى په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بكرێت، نه‌ك (45).
بژارده‌ى سێهه‌مى یه‌كێتیى په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى خوله‌كانى رابردوو ئه‌وه‌یه، له‌و یاسایه ئه‌سه‌رى ره‌جعى بێنه ده‌ره‌وه، به‌وپێیه‌ى ئه‌وان مافى ده‌ستكه‌وتووى پێشووتریان ( الحق مكتسب) هه‌یه ، كه ئه‌وان پێشووتر به یاسا ماف و ئیمتیازاتیان ده‌سته‌به‌ركراوه، كه‌س ناتوانێت ئه‌و مافه‌یان لێبسه‌نێته‌وه.
قسه‌كردن و لێدوانى په‌رله‌مانتار له پشت په‌رده جیاوازه وه‌ك ئه‌وه‌ى له ناوهۆڵى په‌رله‌مان و به‌رده‌م مایكى میدیاكان ده‌یكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى نیفاق و دوو ڕوویى په‌رله‌مانتاران ئاشكرابكرێن ( كه ناوى ژماره‌یه‌كى زۆریان ئاشكرایه) پێویسته گفتووگۆ و دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه به شێوه‌ى راسته‌خۆ و ئاشكرا بێت.
بۆ زانیارى هه‌موو لایه‌ك به‌شێكى زۆرى ئه‌وانه‌ى ترسیان له خانه‌نشین نه‌بوونیان هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌و ماده‌یه‌ى تایبه‌ته به ئه‌وان، ئاماده نین له كاتى گفتووگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه پابه‌ندى بڕیارى فراكسیۆنه‌كه‌یان بن.