هێنانی دوگ و هه‌ر کاڵایه‌کی قاچاخ نوسراوی ناوێ
نهێنی گه‌وره له گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ده‌ڵێن: ئه‌م نوسراوه ساخته بۆ هێنانی دوگی حه‌یوان، هێنانی دوگ و کاڵا قه‌ده‌غه کراوه‌کان نوسراوی ناوێ.
سێ مانگه به‌وردی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌کان به‌دواداچونمان کردووه، ئه‌وه‌ی ئێمه به‌به‌ڵگه‌ی ته‌واو ده‌ستمانکه‌وتووه، دزی و تاڵانی له خاڵه سنوریه‌کان ده‌سه‌لمێنێت، تاڵانیه‌کی بێ وێنه‌یه، دزی و خیانه‌ت له هه‌موومان، له گیرفانی هه‌موان،
خه‌ڵکێک ئاماده‌یه بۆ ده‌ستکه‌وتنی پاره هه‌مووان تووشی خراپترین نه‌خۆشی بکات.
-قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنوریه‌کان نزیکه‌ی ٤٠ ملیۆن دۆلاره‌و ئه‌مه‌م به به‌ڵگه سه‌لماندوه.
-نوسراوی ناوێ، چ کاڵایه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوت ده‌وێ به‌بێ گومرگ و به‌بێ پشکنین به‌زه‌بری هێز بۆت داخڵده‌کرێت.
کۆنتێنه‌رێک دوگ به ٣٠ هه‌زار دۆلار و هێلکه به ١٠ هه‌زارو ٥٠٠ دۆلار و سێو‌و ترێ به ٥هه‌زار ٥٠٠ دۆلار بۆت داخڵده‌کرێت. داهاتی ئه‌م کاڵایانه به قاچاخ دێت نزیکه‌ی ١٠ ملیۆن دۆلاری مانگانه‌یه.
نزیکه‌ی ٢٠ کۆمپانیا له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌سنوریه‌کان پاره له خه‌ڵک وه‌رده‌گرن له ٧٠٠ دۆلاره‌وه بۆ ٥ دۆلاری تێدایه.
کۆمپانیا هه‌یه مانگانه ٥ ملیۆن دۆلار به چه‌ند کاغه‌زێک ده‌خاته گیرفانی.
ڕاپۆرته‌که‌م داوه به سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و په‌رله‌مان، ئێستا لیژنه دروستکراوه‌و به‌ڵێنی ئیجرائات دراوه.
هیوادارین ئه‌نجامی هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا چاوپۆشی لێناکرێت و چاوپۆشی لێی خیانه‌تی گه‌وره‌یه.
ئه‌م دۆسیه له گردنی ئێمه‌دایه‌و تاکۆتا له‌سه‌ری ده‌ڕۆین.
تێبینی: به‌دواداچونه‌که له‌سه‌ر هه‌رچوار مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ و په‌روێزخان و هه‌موو مه‌رزه لاوه‌کیه‌کانه.