soran.jpg

دڵنیام لە من باشتر دەزانن چی لە مەرزەکان دەگوزەرێ!

Dec 7, 2019  |   بیروڕا 

سۆران عومەر

 

بۆ : سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

دڵنیام لە من باشتر دەزانن چی لە مەرزەکان دەگوزەرێ!
دەزانن ئێستە گەڕاوینەتەوە ساڵی ١٩٩١ سەردەمی ئاودیوی شۆفڵ و مس و فافۆن!
بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و دەروازە سنوریەکانمان بانگێشتی پەرلەمان کردوە دەڵێن ئێستە بەبازگەکان دەڵێن چاوداخەن تاکو قافڵە بارە ھێلکەو دوگە قاچاخەکە تێدەپەڕێ، کەتێدەپەڕێ دەڵێن چاوتان بکەنەوە!
ئێوە باش دەزانن ئەوەی ئەم قاچاخی و تاڵانی و سەرانە وەرگرتن و ھێنانی ھێلکەو دوگە دەکات ھێزی چەکداری ھەیەو دەسەڵاتدارە، باشیش دەزانن براو ئامۆزای کێن!
دەزانن ھەموو شەوو ڕۆژێک لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێز خانەوە ٤٠ سەیارەی بارھەڵگر ھێلکەو دوگ داخڵ دەکرێ بۆ ناوخۆو خواروی عێراق!

بۆ ھەر بارھەڵگرێکی ھێلکە ١١ ھەزار دۆلارو بۆ ھەر بارھەڵگرێکی دووگ ٣٠ ھەزار دۆلار وەردەگرن!

واتە شەوانە نزیک بە ٥٠٠ ھەزار دۆلار واتە ٥٠ دەفتەر دۆلار وەردەگرن بۆ داخڵ کردنی ھێلکەو دووگ.
تەنھا لەمانگی ٨ ی ئەمساڵ ١٢١٣ بەرھەڵگری ھێلکەیان داخڵ کردوە کە ١٣ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتوە!

تەنھا لە ١/١٢/٢٠١٩ تاکو ئەمڕۆ ٧/١٢/٢٠١٩ تەنھا ٢٨٣ بارھەڵگر ھێلکەیان داخڵ کردوە.

نازانن کێ ئەم کارە دەکات ؟ پێتان دەڵێم :
کەسێکە بەناوی سۆران ئەمە ژمارەکەیەتی :
٠٧٥١١٨٣٤١٧٤
سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بە پاسەوانێکتان بڵێن تەلەفونی بۆ بکات باری ھێلکە بەچەند داخڵەکەی پێتەڵێ! بۆشت دێنێتە ئەو شوێنەی دەتەوێ!

سەرپەرشتیاری ئەم کارانەش کەسێکە بەناوی ھاوڕێ!
ئەویش بۆ دەسەڵاتدارێکی حزبی دەکات! کەھێزی چەکداری پێداون بۆ پاسەوانی ئەم جەردەییە!

فەرموون ئەم فەزاحەت و پاشاگەردانیە ڕاگرن و ئەوەی مانگانە بەم کارە نایاساییە وەریانگرتوە لێیان وەرگرنەوەو دەستگیریان بکەن !
ئەوەشی کارئاسانی بۆ کردون و رەشوەی وەرگرتوە فەرموون دەستگیری بکەن و بیدەنە دادگا!

ئەمە چاکسازی کابینەی نوێیە؟

ئەم فەزیحەو جەردەییە لە مەرزەکانی دیکەش وەک ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران بونی ھەیە بەناوو شێوازی جۆراوجۆر!