دانا دارا حسین
له‌هه‌وڵێك دا بۆ پاراستنی به‌رهه‌م و گه‌شه‌ی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان پێشنیازه یاسایه‌ك كه هه‌ر خودی ئه‌وه‌ی كه له‌عێراق دا كراوه به‌یاسا وه‌رگێڕدراوه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و چه‌ندین دیداری بۆ كراوه. له‌خواره‌وه سه‌رنجه‌كان له‌و ڕووه‌وه ده‌خه‌مه ڕوو:
1- پێشنیازه یاساكه به‌كوردی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی له خولی پایزه‌ی یاسادانان له په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه. له‌كاتێكدا كه پێشنیازه یاسایه‌ك به‌ناوی(به‌ركاركردنی یاسای فیدڕاڵی پاراستنی به‌رهه‌مه عێراقیه‌كان ژماره(11)ی ساڵی(2010)ی هه‌موار كرا‌و له‌لایه‌ن فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی له سه‌ره‌تای خولی به‌هاره‌ی ساڵی(2019) پێشكه‌ش كراوه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه. 2- پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان، تێك ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته(حصر)یه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند كه له مادده‌ی (110)ی ده‌ستوری كۆماری عێراق ساڵی(2005) دا هاتووه. بۆیه په‌رله‌مان نابێت په‌نا به‌رێته‌به‌ر ده‌رچواندنی یاسایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ ڕێكخستنی ئه‌م بواره به‌ڵكو ده‌بێت ته‌نها یاسا عێراقیه‌كه به‌ركار بكات. 3- له پێشنیازه یاساكه‌دا ژماره و مێژووی ته‌شریعی بۆ دانه‌نراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زاراوه‌كانی ناو پێشنیازه‌كه‌ی پێناسه كردووه به‌ڵام پێناسه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌نها پێناسه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی كردووه، له‌كاتێك دا به‌رهه‌مة ناوخۆییه‌كان و ئامانجی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ش پاراستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵیه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر. 4- له‌بڕگه‌ی هه‌شته‌م له مادده‌ی(1) زاراوه‌ی(نوقمكردن)وه‌ك وه‌رگێڕٍانی ووشه‌ی (اِغراق) به‌كار هاتووه. ئه‌م وه‌رگێڕانه دروست نیه وپێویسته بۆ ووشه‌یه‌كی دی تر بگه‌ڕێین بۆ زاراوه‌كه چونكه وه‌ك له پێناسه‌كه‌شی دا هاتووه جودایه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بیه‌كه‌ی. 5- پێش مادده‌ی (2) پێویسته ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌خاڵ ڕیزبه‌ند بكرێت. 6- مادده‌ی (2)ی پێشنیازه‌كه پێویسته وه‌ك دیاریكردنی چوارچێوه‌ی پیاده كردنی ئه‌م یاسایه پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت. 7- مادده‌ی(3)هه‌می پێشنیازه‌كه ده‌بێت ناونیشانی بۆ دابنرێت بۆ نموونه(مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تی به‌رهه‌می ناوخۆیی). هه‌روه‌ها له پێشنیازه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌رچوێنرا ده‌بێت له‌هه‌ر كوێدا ووشه‌ی(عێراق) هاتبوو لا بدرێت، چونكه به‌رهه‌می عێراق به‌یاسایه‌كی خۆیان تۆمار و ده‌پارێزرێت. 8- له مادده‌ی(3) تا مادده‌ی(15) سه‌رجه‌میانڕێكارێكی زۆر و دورودرێژه كه تیایدا به‌م شێوه‌یه بێت به‌رهه‌می ناوخۆیی به تایبه‌ت كشتوكاڵی ناپارێزت چونكه رێكاره‌كانی زۆروكاتێكی تولانی ده‌به‌ن پێویسته كورت بكرێته‌وه و به‌رهه‌می كشتوكاڵی له پیشه‌سازی جیا بكرێته‌وه. 9- له حوكمه گشتیه‌كاندا پرسێكی گرنگ وه‌ك هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی باس نه‌كراوه! 10- مادده‌ی (22)ی تێك ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ یاسا فیدراڵیه‌كه ژماره(11)ی ساڵی (2010)ی هه‌موار كرا‌و پێویسته داڕشتنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. 11- مادده‌ی (26)بنوسرێت (ئه‌م یاسایه له دوای (60)ڕۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان جێ به‌جێ ده‌كرێت). هه‌روه‌ها هۆیه‌كانی ده‌رچوون بكرێت به(هۆكاره پێویستیه‌كان) وه داڕشتنه‌وه‌ی زیاتر بۆ ده‌قی نووسراوه هاتووه‌كه‌ی بكرێت.