عەبدولقادر ساڵح
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كان په‌رله‌مانى كوردستان لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به كه‌یسى گیان له‌ده‌ستدانى هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسان ئامانج بابانى و لانه محمد و كۆرپه‌كه‌یانى پێكهێناوه ، لێره‌دا ده‌كرێت ببپرسین رۆڵى یاسایى ئه‌و لیژنه‌یه چى یە و لیژنەکە ده‌توانێت چى بكات ؟
بێگومان كاروباره‌كانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى بەیاسا رێكخراوه و یاساى تایبه‌تمه‌ند هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل ئه‌م جۆره روداوانه و یاساكان له‌رووى شكل و بابه‌تییه‌وه رێككار و ئه‌حكامى ته‌واویان ده‌ستنیشانكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه رێگه پێدراوبێت ده‌سه‌لاتى یاسادانان له چوارچێوه‌ى تایبه‌تمه‌ندى ده‌سه‌لاتى دادوه‌ریدا كاربكات، چونكه له هیچ یاسایه‌كى بوارى دادوه‌رییدا رێككارێك نه‌هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى كه ده‌سه‌لاتى یاسادانان رۆڵى دامه‌زراوه‌یه‌كى ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى ببین و به دواداچوون بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوانه بكه‌ن كه له‌به‌رده‌م ده‌سه‌لاتى دادوه‌ریى به‌پێى یاسا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، پێم خۆشه له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رنجێك بخه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: ده‌سه‌لاتى یاسادانان چاودێرى ده‌سه‌لاتى جێبه‌جێكردن ده‌كات، به‌لام به‌برواى ئێمه ناتوانێت به‌م رێگه‌یه چاودێرى ده‌سه‌لاتى دادوه‌ریى بكات .
دووه‌م: رێگه‌پێدراو نییه كه به‌ده‌ر له‌و لایه‌نانه‌ى كه یاساى تایبه‌تمه‌ند ده‌قى له‌سه‌ر هێناوه، لیژنه و دامه‌زراوه‌ى دیكه شوێنى ده‌سه‌لاتى دادوه‌ریى بگرنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوون بكه‌ن.
سێهه‌م: به‌برواى ئێمه پێكهێنانى ئه‌م لیژنه‌یه ره‌نگه ئیشكالیه‌تى متمانه‌ى ده‌سه‌لاتى یاسادانانى به ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى لێبخوێنرێته‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌م جۆره كه‌یسانه، كه ئه‌مه‌ش دروست نییه.
چواره‌م: ئاسه‌وارى ئه‌و راسپارده و ئه‌نجامانه‌ى كه لیژنه‌كه پێى ده‌گات پابه‌ندى بۆ كێ دروست ده‌كات، ئایا ده‌كرێت لیژنه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا ده‌ستیان به زانیارییه‌ك گه‌یشتبێت كه داموده‌زگاكانى ده‌سه‌لاتى دادوه‌ری ده‌ستیان پێ نه‌گه‌یشتبێت؟
پێنجه‌م: گه‌ر ئه‌م جۆره لیژنانه ره‌وتى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان بگۆرن كه له تایبه‌تمه‌ندى ده‌سه‌لاتى دادوه‌رییه، ئه‌وا به‌برواى ئێمه ئه‌مه ده‌بێت پێشنیه‌كى نه‌رێنێ و بنه‌ماى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاته‌كان به ته‌واوى پێشێل ده‌كات له‌به‌ره‌نجامى ئه‌و خالانه‌ى لاى سه‌ره‌وه ، ده‌كرا په‌رله‌مانى كوردستان چاوه‌رێى لێكۆڵینه‌وه و رێككاره‌كانى دادگا بوایه و ئه‌م بابه‌ته‌ى به‌جێ بهێشتایه بۆ ده‌سه‌لاتى دادوه‌رییه كه هه‌ر خودى بابه‌ته‌كه له كرۆكى ده‌سه‌لاتى دادوه‌رییه كارێكى باش نییه له‌م جۆره حاله‌تانه‌دا په‌رله‌مان لیژنه پێكبهێنێت بۆ كارێك كه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌لاتى دادوه‌رییه .