ebubekr.jpg

بۆ دەنگم نەدا بەڕاسپاردەکانی ئەمڕۆی پارلەمان!؟؟

Oct 15, 2019  |   بیروڕا 

ئەبوبەکر هەڵەدنی

١/لەبەرئەوەی کۆبونەوەکە درەنگ ئەنجام درا،دوای حەوت ڕۆژ لەشەڕوکاولکاری.

٢/بەهیچ شێوەیەک لەڕاسپاردەکاندا ناوی سوپای تورکیا نەهاتوە،لەکاتێکدا بەقورسترین وپێشکەوتووترین چەکی سەربازی ڕووبەرووی گەلێکی سڤیل بۆتەوە کەلەسەر خاکی خۆی دەژی وداوای کەرامەت وئازادی خۆی دەکات.

٣/دەبوایە لەڕاسپاردەکاندا جەخت بکرایەتەوە لەهەردوو بڕیاری پێشووی پارلەمان ژمارە(٣٧)ی ساڵی (٢٠٠٣)کەداوای چونەدەرەوەو گەڕانەوەی سوپای تورکیا دەکات بۆتورکیا وبڕیاری ژمارە(٢٤)ی ساڵی (٢٠١٤)کەحکومەتی هەرێم پابەند دەکات بەداننان و پاڵپشتی شێوازی خۆبەڕێوەبردنی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان وبەپێی توانای دارایی خۆی هاوکاری پێویست پێشکەش بە ڕۆژئاوای کوردستان بکات.
ڕێز لە دەنگی خوشک وبرا هاوکارەکانم لەپەرلەمان دەگرم،بەڵام پێم وابوو قەبارەی کۆستە نەتەوەیی ونیشتیمانیەکەی ڕۆژئاوا لێی دەخواستین هەڵوێستمان ڕاشکاوانەترو بەهێزتر بوایە.
سەرکەوێ ئیرادەی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان
نەفرەت لەجەنگ

ئەبوبەکر هەڵەدنی
١٥ی ١٠ی ٢٠١٩