DANA.jpg

سەرنجە یاساییەكان لەسەر پێشنیازە یاسای ڕێكخستن و یەكخستنی عەلوەكان

Oct 10, 2019  |   بیروڕا 

دانا دارا حسین

 

سەرنجە یاساییەكان لەسەر پێشنیازە یاسای ڕێكخستن و یەكخستنی عەلوەكان

1- پرسی ڕێكخستنی عەلوەكان كە لەڕووی مەرجەعەوە سەر بەشارەوانی یەكانن لە سنووری شارو شارۆچكە ، بەڵام ئەمان لە مەرزە سنووریەكان جودان.

2- دەستەواژەی ناوی (عەلوە) عەرەبی یە و پێویستە هاوناوی لە زمانی كوردیدا بۆ بنوسرێت.

3- لەڕابردوودا ڕێكخستنی عەلوەكان بە ڕێنمایی ڕێك خراون و سەرپەرشتی و چاودێری و خزمەتگوزاریەكانیان و تەندەرینیان بەوشێوەیە ڕێكخراوە.

4- ناونیشانی تەشریعەكە بكرێت بە پێشنیازی بڕیار چونكە بڕیار ( یەك قاعدەی قانونی بۆ بابەتێكی دیاری كراو لەناو پرسێكی گشتی دا چارەسەر دەكات ). واتا بنوسرێت پێشنیازە بڕیاری (رێكخستنی عەلوەكان لە هەرێمی كوردستان) و بەم شێوەیە ئەو ڕەكاكەتە لە ناونیشانەكە چارەسەر دەبێت .

5- ماددەی یەكەم لە پێشنیازەكە تەرخان بكرێت بۆ پێناسەی چەمكەكان كە لە ڕووی داڕشتنی یاساییەوە وەها تەواوە وەك: – هەرێمی كوردستان

: – پارێزگاكان :

– عەلوە :

– عمولە:

6- لەپاش پێناسەكان ئەوەی پێی دەوترێت(أهداف التشریع) وەك ئامانجی دەرچواندنی ئەم دەقانە بە ماددەیەك بنوسرێت.

7- ماددەی یەكەم لە پێشنیازەكە دەستەواژەی (هەموو) بگۆڕێت بە سەرجەم عەلوەكان، هەروەها بنوسرێت (لەڕووی مەرجەعەوە)،سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵا دەبن. بە تێبینی ئەوەی كە كشتوكاڵا دەبێت زەوی لەلایەن شارەوانیەكانەوە بۆ دابین بكرێت و تەواوی ئیجرائاتەكانی سەر بەو وەزارەتەن.

8- ماددەی دووەم ئایا وەرگرتنی تەنها عمولە لەكڕیار ئامانجە لێی چیە؟ ئایا مەبەست لێی هاندانی وەبەرهێنان و جولەی بازرگانیە، كە لەگەڵیدا دەبێت عمولە خودی فرۆشیاریش وەربگیرێت بەڵام بەڕێژەیەكی ڕەمزی چونكە ئەم مەیدانە وەك بازاڕێك وایە و دەبێت لە هەردوولا روسومات وەربگیرێت بەڵام ئەندازەكەی جیاواز بێت.

9- بەماددەیەك بنوسرێت سەرجەم ئەو عەلوە ناڕەسمیانەی لەهەرێم كراونەتەوە دەبێت لە ماوەی مانگێك دابخرێن و كۆتاییان پێ‌ بێت.

10- ماددەی سێیەم لەپڕۆژە پێشنیازەكە پێچەوانەیە لەگەڵا ماددەی یەكەم كە تەنها ئەو عەلوانە سەر بەكشتوكاڵا دەبن بەڵام سەرپەرشتیان سەر بە(5)وەزارەتی دی تر دەبێت!!! كە پێویستە ئەم دەقە چاك بكرێت.

11- ماددەی چوارەم بكرێتە بڕگەی ماددەی دووەمی پڕۆژە پێشنیارەكە.

12- ماددەی پێنجەمی پێشنیازەكە پەیڕەوی لە سیستەمی ( تسعیرە) واتا دیاری كردنی نرخ بەزۆر كردووە. هەروەها نرخی ئازاد یاخود بازاری ئازاد و پێویستكردنی لەسەر بەقاڵەكان هیچ پەیوەند نیە بە عەلوەكانەوە بەڵكو یان دەكرێت بەبڕگەیەك یاخود بەڕێنمایی جودا كە وەزارەتی پەیوەندیدار دەری دەچوێنێت و لە وەقایعی كوردستان بڵاو دەبێتەوە چارەسەر بكرێت.

13- ماددەی شەشەم لە ڕووی ڕیزبەندیەوە دەبێت بێتە پێشەوە هەروەها ئەم پرسە بازاری كاتی و هەفتانە جودایە لەگەڵا پرسی عەلوەكان ناگونجێت كە لێرەدا باس بكرێت.

14- پێش هۆكارەكانی دەرچوون، ماددە پڕۆتۆكۆلیەكان بنوسرێت وەك: أ‌- ئەم یاسایە جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت دوای (30)ڕۆژ لە بەرواری بڵاوكردنەوەی. ب‌- لەسەر لایەنی پەیوەندیدارەكانە ئەم یاسایە جێ‌ بەجێ‌ بكات. ج- ئەم یاسایە لە بڵاوكراوەی فەرمی وەقایعی كوردستان بڵاو دەبێتەوە.

15- ناونیشانی (هۆیەكانی دەرچوون) بنوسرێت نەك ئەوەی هاتووە و داڕشتنەكەی ڕێك بخرێتەوە.