سەرتیپ وەیسی
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌وكاته‌ى هێمن هه‌ورامى، وه‌كو جێگر نارده په‌رله‌مان و ژماره‌ى كورسییه‌كانى خۆى كرد به 45 كورسى، پاشانیش له ڕێگه‌ى هێزه پاشكۆكانیه‌وه توانى نیوه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان مسۆگه‌ربكات، ئیتر په‌رله‌مان وه‌كو سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى دیكه‌ى هه‌رێم كه‌وته ده‌ست پارتى.
به‌ڵام ئه‌و كۆنتڕۆڵكردنه‌ى په‌رله‌مان به‌مه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو جگه له سكرتێرى په‌رله‌مان، سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانیش كه له پشكى یه‌كێتییه و له لایه‌ن ڕێواز فایه‌قه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌ماوه‌ى دوو مانگى یه‌كه‌مدا، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگایى لێبێت به ته‌واوى له خزمه‌تى ئه‌جێنداو به‌رنامه‌ى پارتى ده‌كات.
ڕه‌نگه له‌سه‌ره‌تادا، زۆربه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه بوو بین ، كه ڕیواز فایه‌ق باشترینى ناو فراكسیۆنى یه‌كێتیه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و پیرۆزبایشمان لێكردبێت به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، له‌سه‌ر بنه‌مایى باشترین كه‌س ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیش كردی به كاندیدى ئه‌و حزبه بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى نوێ، هێشتا دوو مانگ به‌سه‌ر واده‌ى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى تێنه‌په‌ڕیوه، رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ى یاسایى و سیاسى و پڕۆتۆكۆڵى بۆته‌وه، زۆربه‌ى ئه‌و كارانه‌ى كردوویه‌تى له‌وماوه‌یه‌دا، دژه له‌گه‌ڵ بیروبۆچوون خۆى و حزبه‌كه‌شى.
هه‌ر له‌دواى ده‌ستبه‌كاربوونى، یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ى رێواز فایه‌ق ئه‌وه‌بوو، وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته باڵاكانى هه‌رێمى كورستان به پێچه‌وانه‌ى پڕۆتۆكۆڵ سه‌ردانى كونسڵخانه‌ى توركیای له هه‌ولێر كرد، له‌كاتێكدا له مێژووى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار ئاستى ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه به‌و شێوه بهێندرێته خواره‌وه.
ڕیواز فایه‌ق، له ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌ى ڕابردوودا، هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به‌بێچه‌وانه‌ى عورف و یاسا و په‌یڕه‌وى ناوخۆ، له بڕى ئه‌وه‌ى بانگهێشتى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بكات، یاخود كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له ناو باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ببات، به‌داخه‌وه به سه‌ركزى و چه‌مانه‌وه، خۆى جێگر‌و سكرتێره‌كه‌ى چوونه به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، جارێكى دیكه له ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى و دامه‌زراوه‌كه‌ى كه‌مكرده‌وه.
بە گوێرەی یاسایی ژمارە (١)ی سالی ١٩٩٢، سه‌رۆكى په‌رله‌مان دەسەڵاتی متمانە پێدان و بانگکردن و لێپرسینەوەی حکومەتی ھەیە، جگه‌له‌وه‌ش بە گوێرەی بریاری ژمارە( ١) ی ساڵی ٢٠٠٥، پەرله‌مان مەرجەعی باڵای یەکلایکردنەوەی پرسە چارەنووس سازەکانە.
بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆ، حکومەت لە بەردەم پەرلەمان لێپرسینەوەو پرسیاری لێ دەکرێت، لە ھیچ برگەیەك و یاسا بڕیارێك نە ھاتووە حکومەت کۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمان بکات و بانگهێشتی بکات.
لە عورفی پەرلەمانی کوردستان نەبووە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە بچێته لاى سه‌رۆكى حكومه‌ت، لە ھەموو تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تەنانەت لە سەردەمی که‌مال کەرکوکی و ئەرسەلان بایزیش، کە دوو کارەکتەری ته‌واو پابه‌ندى حیزب بوون، ئه‌وه‌یان نه‌كرد.
ئێستا ئەپرسین کە نە یاسا‌و نە عورف و نە پڕۆتۆکۆڵ لە ھیچ پەرلەمانێکی دونیا‌و عێراق و کوردستان ڕێگە بە سەردان و کۆبوونەوەی لەم جۆرە نادات، ئەبێت بۆچی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە دکتۆرای لە یاسا ھەیە لە بەرامبەر چی ئەو کارەی کرد‌و ئەوەنده‌ى تر ھەیبەتی پەرلەمانی سووك کرد؟!
ناوبراو، ئه‌وه‌نده لاوازه ته‌نانه‌ت له‌كاتى كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر داڕشتنى به‌رنامه‌ى كار‌و پرسه یاساییه‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش، له بڕى ئه‌وه‌ى جێگره‌كه‌ى كه هێمن هه‌ورامیه بچێته ژووره‌كه‌ى، خۆى ده‌چێته ژووره‌كه‌ى هێمن هه‌ورامى.
ئه‌گه‌ر باسه‌كه بێته سه‌ر ئیجرائاته یاسایى و كارگێرییه‌كانى ناو په‌رله‌مان، دیسانه‌وه ناوبراو وه‌كو كه‌سێكى لاواز ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه جێگره‌كه‌ى به ته‌واوى كۆنتڕۆڵى باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى كردووه، دواین جار ئه‌وكاته‌ى یه‌كێتى سه‌رۆكى دیوانى په‌رله‌مانى دیاریكرد، ڕاسته‌وخۆ دواى ئه‌وه هێمن هه‌وڕامى جێگرى سه‌رۆكى دیوانى له په‌رله‌مان دیاریكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ى پشت یه هیچ یاسا‌و ڕینماییه‌ك ببه‌ستێ.
بۆ دواجار هه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانى و سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى كرد، به بیانوى ئه‌وه‌ى پرسى ده‌ستوور له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كات، ئه‌و چوونه‌ى بۆ لاى مه‌سعود بارزانى، جگه له‌وه‌ى پڕیبووه له موجامه‌له‌و سه‌لماندنى، كه ماڵه خاڵوان و دایكى پارتین، له هه‌مانكاتدا سه‌لماندنى شه‌رعیه‌تى به مه‌رجه‌عبوونى بارزانیدا له شوێنى په‌رله‌مان، كه حزبه‌كه‌ى خۆى به‌ر له هه‌موو لایه‌نێك دژى وه‌ستانه‌وه.
چوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ لاى بارزانى و مه‌كته‌بى سیاسى به جیاواز، ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه لاى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، مه‌سعود بارزانى مه‌رجه‌عى پارتى و هه‌موو كورده، چونكه ئه‌گه‌ر وانییه ده‌بوایه ناوبراو له‌گه‌ڵ بارزانى و مه‌كته‌بى سیاسى به جیاواز دانه‌نیشتبووایه، یاخود له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان دابنیشتبووایه. ئایا سەرۆکایەتی پەرلەمان لە مەولا سکرتێری حیزبەکان و مەکتەب سیاسیەکان بە جیا دەبینێت، یاخود ته‌نها بۆ بارزانى به‌و شێوه‌یه ؟
سه‌رۆك هێشتا له‌نێو په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان سازانى دروستنه‌كردووه‌و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان نه‌كردووه له‌سه‌ر پرسى ده‌ستوور، كه‌چى خه‌ریكى ئۆكه‌ى وه‌رگرتنه له بارزانى.
ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە کاری به پەلەو جدی بکات بۆ تەواوکردن و ئامادەکردنی پرۆژەی دەستوری ھەرێمی کوردستان ، لە بری گەڕان لەدەرگای ئەو حیزب و ئەو سەرۆك، چونکە لە لایەك بەگوێرەی مادەه (١٢٠ ) لە دەستوری عێراق مافی ھەرێمە دەستورمان ھەبێت ( کە دوای ١٤ ساڵ لەو مافە دەستوریە بەڵام ھەرێم نەبوو بە خاوەن دەستور).
لە لایەکی تر بە گوێرەی برگەى دوو لە مادە سێی یاسای ژمارە (٤)ى ساڵی ٢٠١٥ یاسای ئامادەکردنی دەستوری کوردستان ئەرکی پەرلەمانە، کە ماوەی لیژنەی دەستور درێژ بکاتەوە، ئەم یاسایە بەرکارەو بەرھەمی سازان و ململانێی رابردووە لەسەر پرۆژەی دەستور بە تایبەت ھەوڵ و قوربانی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
له یاساکەى ڕابردوو، نەووتراوە بە تەواوبوونی خوولی چوار لیژنەکە ھەڵدەوەشێتەوە، ئیتر چ پێویستییه‌ك ھەیە لەدەرگای حیزبەکان بدرێت، ڕێگە پێدانیان لێ وەربگرن کە پەرلەمان لەم خولە بۆ پرۆژەی دەستور چی بکات، ھەموو ھەوڵ و قوربانییەکانی رابردوو سفر بکرێتەوە، لە لایەن دامەزراوەیەك، کە بە گوێرەی بریاری ژمارە (١ ) ی ساڵی ٢٠٠٥ مەرجەعی باڵاى یەكلایکردنەوەی پرسە سیاسی و یاسایەکانە و خۆی چاودێری جێبەجێکردنی یاسایەو کەچی چاوەرێی فه‌رمووى حیزب و سەرۆکەکان دەکات. روونیشە لیژنەکە لە ماوەی ٩٠ رۆژ کە بۆیان دیاری کرا بە گوێرەی ھەمان یاسا لە ساڵی ٢٠١٥ تەنھا توانیویانە دوو بەش لە پرۆژەکە بنووسنەوە، به‌بێ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی خاڵە ناکۆکەکان، ھەرچەندە دەبوو دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان لە ٢٠١٧ یەکەم کاری پەرلەمان کاراکردنەوەی لیژنەی دەستوور بێت، بەڵام نەیان کرد.
لە لایەکی تر بە گوێرەی بڕگەى چوار لە مادەیی دووەمی یاسایی ژمارە چواریی ساڵی 2015 ھەمان یاسا ھاتووە بڕیارەکانی لیژنەیی دەستووریی ھەرێم بە سازان دەردەچێت. لێرەشدا ئەرکی سەرۆکایەتی ھەرێمە کار بۆ ھێنانە کایەی ئەوسازانە بکات کە پێویستیەکی یاسای و سیاسییە، نه‌ك ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆژەیی دەستوو له ڕابردوو، راستییه‌ك دەرئەکەوێت کە سازان لە نێوان لایەنەکان یەکلا نابێتەوە، بۆ نموونە پرۆژەی دەستوریی ھەرێم دوایی پەسند کردنی لە پەرلەمانی کوردستان بە یاسایی ژمارە( ٢٩) لە ساڵی ٢٠٠٩ بە کۆی دەنگی پەرلەمان کە ٩٧ دەنگ بوو، بەڵام بە ھۆیی نارازیی بوونی ھەندێ لایەن راپرسییەکە دواخرا لەسەر پڕۆژەکە.
دواتر ساڵی ٢٠١٣، جارێکی تر وویسترا راپرسی لەسەر بکرێ دووبارە دواخراو دواتر بە یاسایی ژمارە (١٩)ى ساڵی ٢٠١٣ لە برگە دوو پرۆژەکە گەڕایەوە پەرلەمان. دواتر لە ساڵی‌٢٠١٥ لەبری کارکردن لەسەر پرۆژە گەڕاوەکەی دەستوور و کارکردن لەسەر خاڵە ناکۆکەکان، ھەڵسان پرۆژەیی دەستوریان بەلاوەناو سەر لە نوێ دەستیان بە نووسینەوەی کرد.
ئێستاش کە پەرلەمان ئەرکی کاراکردنەوەی لیژنەی دەستوری لە ئەستۆیە بۆ نووسینەوەیی پرۆژەکە، بە گەرانەوە بۆ رابردووشئەوا دووبارە لایەنەکان بە بیانوویی جۆراو جۆر ناگەنە سازان.
بۆیە گرینگە ئەمجارە پڕۆژەی دەستوور بنووسینەوە لە خاڵە ھاوبەشەکان و خاڵە ناکۆکەکانی وەكو سیستەمی سیاسی و پرسی دین و ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و ھەندێ خاڵی تر کە لە کاتی نووسین دێتە ئاراوە ، ئەوکات لەبڕی گەرانەوە بۆ سازانی لایەنەکان بگەرێینەوە بۆ راپرسی گەل بۆ برگە ناکۆکەکان.
ئەو کاتە ئەرکی سەرۆکایەتی دەست پێ دەکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیه‌ك بۆ یەکلایكردنەوەی خاڵە ناکۆکەکان بەمەش دەبین بە خاوەنی دەستورو جێگیر بوونی سیستەم و دامەزراوەکانی ھەرێم، دروست بوونی دادگایی دەستوریی کە چاودێریی ناکۆکی و دەسەڵاتەکان دەکات .
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌و شێوازه كاركردنه به‌رده‌وام بێت، مێژوویه‌كى باش بۆخۆى تۆمار ناكات، ناوى ده‌چێته خراپترین سه‌رۆكه‌كانى پێنج خولى په‌رله‌مانى كوردستان، ئۆباڵى نه‌هێشتنى شكۆیى په‌رله‌مانیشى به ته‌واوى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆو، هیچ كادیرێكى یه‌كێتیش چی دیكه مافى ئه‌وه‌ى نابێت باسله‌وه‌بكات، كه مونا قه‌هوه‌چى پارتیه‌و خزمه‌تى ئه‌جێنداى پارتى ده‌كات، چونكه سه‌رۆكه‌كه‌ى خۆیان به ده‌نگى یه‌كێتییه‌كان هه‌مان ئه‌و كاره ده‌كات، كه مونا ده‌یكات ؟!