1.هه‌مواری ده‌قه‌كانی په‌یڕه‌و به پێی مادده‌ی ( ١٢٥) پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی (1\4) ئه‌ندامان هه‌یه.
2. له مادده‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌كه خاڵی (1) ، هه‌موان ده‌زانن كه حكومه‌ت ته‌نها پڕۆژه یاسا ده‌نێرێت و پڕۆژه بڕیار نانێرێت .
3.هه‌ر له مادده‌ی یه‌كه‌م ده‌سته‌واژه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان له خودی په‌یڕه‌ویش دا پێناسه نه‌كراوه كه‌واته به‌كار هێنانه‌وه‌ی لێره‌دا گونجاو نیه.
4.هه‌ر له مادده‌ی یه‌كه‌م ده‌سته‌واژه‌ی ده‌رچواندن بۆ پڕۆژه یاسا یاسایی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێمه كه یاساكان ده‌ربچوێنێ وه په‌رله‌مان ئه‌ركی گفتوگۆ كردن و ده‌نگدانه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه.
5.له خاڵی دووی هه‌مان مادده، به‌كارهێنانی (و) له نێوان پێشنیاز ویاساكه هه‌ڵه‌یه به‌ڵكو ده‌بێت(ی) بێت، وه هه‌روه‌ها پێویسته بنوسرێت (كه له‌لایه‌ن لانی كه‌م 10 ئه‌ندام په‌رله‌مان….) وه هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌ی ده‌رچواندنیش بكرێت به گفتوگۆ.
6.مادده‌ی دووه‌می پێشنیازه‌كه پێویسته ووشه‌ی (ڕه‌ها) بمێنێته‌وه وه بۆ ڕێژه‌ی یاسایی بوون ده‌سته‌واژه‌ی (ژماره‌ی ئه‌ندامان) زیاد بكرێت.
7.مادده‌كانی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌م وهه‌شته‌م، له پێشنیازه‌كه‌دا ئاساییه.
8.مادده‌ی نۆیه‌م له پێشنیازه‌كه ده‌سته‌واژه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه هه‌ڵه‌یه.
9.مادده‌ی ده‌یه‌م ویازده‌هه‌م و دوازده‌هه‌م سیازده‌هه‌م وچوارده‌هه‌م ئاساییه.
10.مادده‌ی پازده‌هه‌م له پێشنیازه‌كه ڕوون نیه وه به‌و شێوه‌یه بێت تێكه‌ڵی له نێوان هه‌ردوو دانیشتنی دووه‌هه‌م و سێهه‌م كراوه.
11.مادده‌ی شازده‌هه‌م له پێشنیازه‌كه لابردنی بڕگه‌ی دووهه‌م له مادده‌ی (110) گونجاو نیه، وه هه‌بوونی وه‌ها ده‌قێك له هه‌ندێك وڵات دا له‌به‌ر گرنگی بایه‌خه‌كه‌ی به ده‌قی ده‌ستور ڕێكخراوه.
12.ده‌سته‌واژه‌ی هۆكاره پێویستیه‌كان بكرێت به هۆكاره‌كانی ده‌رچواندان، وه په‌ره‌گرافێگی شایسته‌ی بۆ بنوسرێت، وه ووشه‌ی (ئه‌م یاسایه لابدرێت).