ئینستتیوتی په‌ی: خولی رابردوی پەرلەمانی کوردستان تەنها 104 دانیشتنى ئه‌نجامداوه
خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان 13هه‌مین راپۆرتی له باره‌ی كاروباری په‌رله‌مان بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، خولی رابردوی په‌رله‌مانی کوردستان 104 کۆبونەوەی ئەنجامداوە و ته‌نها له‌سەدا 10ی ئه‌و پڕۆژه یاسانه‌ی پێشكه‌ش كراون و كراونه‌ته یاسا، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش حیساباتى كۆتایی حەوت ساڵی رابردوی رەوانەی پەرلەمان نەکردوە.
سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی رێكخراوی ئینستتیوتی په‌ی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند، "پێشتر 12 راپۆرتمان سه‌باره‌ت به په‌رله‌مان بڵاوكردوەته‌وه زانیارى و داتاى پێویست كۆكراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك چاودێرى دانیشتن و پڕۆتۆكۆل و سایتى فه‌رمیی په‌رله‌مان كراوه‌و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى و لیژنه‌كانى په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانیشمان كردوه، مه‌به‌ستى ئێمه له‌م كاره‌دا ئه‌وه بوه ئه‌م ده‌زگا نیشتمانییه به ئه‌رك و كارى خۆى ئەنجامبدات و له‌ئاست متمانه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستاندا بێت، كارا ببینێت له چاره‌سه‌ركردنى گرفت و قه‌یرانه‌كاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژماره‌ى كۆبونه‌وه‌كانى خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستا به به‌راورد به‌و پێنج ساڵه‌ى ته‌مه‌نى كه‌م بو، به‌پێى به‌رنامه‌ى كارى فه‌رمیی په‌رله‌مان 104 دانیشتنى ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ په‌یڕه و و كارى په‌رله‌مانى و ئه‌و هه‌مو گرفت و قه‌یرانانه‌ى هه‌بون ناگونجێت".
سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان وتیشی، "له یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌م و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان پێشێلكاری كراوه، له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی لیژنه هه‌میشه‌یه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی ره‌چاوی لایه‌نی سیاسی كراوه ئه‌وه‌نده ره‌چاوی پسپۆری و شاره‌زایی نه‌كراوه، بۆیه زۆرجار لیژنه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون و كه‌موكوڕی له كاره‌كانیان هه‌بوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پەرلەمان و حكومه‌تی هەرێمی کوردستانەوە 309 پڕۆژه یاسا و بڕیار پێشكه‌شكراون، 213 پڕۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆكراوه و ئاڕاسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون، 96 پڕۆژه‌ش خوێندنه‌وه‌یان بۆ نه‌كراوە، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه "په‌رله‌مانی کوردستان و لیژنه‌كان كارا نه‌بون"، ته‌نها 10%ى ئه‌و پڕۆژانه كراون به یاسا كه پێشكه‌شكرابون.
سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان دەشڵێت، "ژماره‌یه‌ك پڕۆژه یاسای گرنگ له‌به‌رده‌ست خولى چواره‌مدا بو له‌وانه پرۆژه یاسای چاكسازی له موچه و ده‌رماڵه‌كان، هه‌مواری یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ركاركردنی یاسای بازرگانی به مرۆڤ، خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه یاسای هاوكارى كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام ئه‌و یاسایانه به‌و شێوه‌یه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بو ده‌رنه‌چوێنران".
باسی لەوەشکرد، له ماوه‌ى پێنج ساڵدا په‌رله‌مان ته‌نها 32 یاسا و هەشت بڕیارى ده‌ركردوە، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ 213 پڕۆژه یاسا كرابو، زۆرینه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى په‌سه‌ندیش كران نه‌چونه بوارى جێبه‌جێكردن یاخود پێشێلكراون، به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان هیچ قسه‌یه‌كى هه‌بوبێت.
به‌پێى به‌دواداچوونەکانی ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له كۆى 32 یاسا کە خولی رابردوی پەرلەمانی کوردستان دەرچوە، ته‌نها حەوت یاسایى جێبه‌جێكراوه و نۆ یاسا پێشێلكراوه و 16 یاساش هه‌ر نه‌چوەته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، له كۆى هەشت بڕیاریش ته‌نها دو بڕیار جێبه‌جێكراوه.
لەبارەی کارەکانی حکومەتەوە سەرەر عەبدوالرەحمان وتی، "له ماوه‌ى پێنج ساڵى خولى چواره‌مى په‌رله‌ماندا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بودجه‌ى هیچكام له ساڵه‌كانى 2014، 2015، 2016، 2017، 2018ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كرد، په‌رله‌مانیش هیچ نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت نه‌كرد، كه لێپێچینه‌وه‌ى لێبكات به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه، هه‌ر بۆیه له ته‌مه‌نى ئه‌م خوله‌دا بودجه له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كرا، جگه له‌وه‌ى بودجه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كرا، ئه‌و بودجه‌یه‌ى هه‌بوه حكومه‌ت به‌ئاره‌زوى خۆى دابه‌شى كردوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ چاودێرییه‌كى به‌سه‌ره‌وه بێت.
لەبارەی خەرجییەکانیشەوە دەڵێت، "حیساباتى كۆتایی هیچ كام له ساڵه‌كانى 2012، 2013، 2014، 2015، 2016، 2017، 2018 نه‌نێردراوه‌تە په‌رله‌مان و كه‌س نه‌یزانى ئه‌و بودجه‌یه چۆن دابه‌شكراوه و چۆن خه‌رج كرا‌و".
لەبارەی رێگریەکان لە کارەکانی پەرلەمان سەرۆکی ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان رونیکردەوە، "په‌رله‌مانى كوردستان جگه له‌وه‌ى په‌كخرا بۆماوه‌یه‌كى زۆر، كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌ش ماوه‌ى سه‌رۆكه‌كه‌یان به‌سه‌رچوبو، به‌شێكى زۆر كۆبونه‌وه‌كان به‌داخراوى به‌ڕێوه‌ده‌چون، زۆرترین پێشێلكارى ناوخۆییش ئه‌نجامدرا".