مەحمود عەبدولکەریم
پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، دواجار حكومه‌ت پێكهات و یه‌كه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی گرێدا، ئه‌م دانیشتنه له ڕووی سیاسی و ئیداری و میژووییه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه‌و جێگه‌ی بایه‌خه‌و له‌م سه‌ره‌تاوه هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت جێگه‌ی سه‌رنج و وردبوونه‌وه‌ن له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و چاودێرانی سیاسییه‌وه. هه‌موان له‌به‌رده‌م حكومه‌تێكی نوێ و پێكهاته‌یه‌كی تازه‌داین كه سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه یه‌كه‌مین ئه‌زمونی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیه‌تی، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی و ئابوری كوردستانیش له‌دۆخێكی باش‌دا نییه‌و هاوڵاتیانیش چاوه‌ڕوانی ده‌ست و په‌نجه‌ی خێری ئه‌م حكومه‌ته‌ن.
له‌كارنامه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی هیچ خاڵێكی نوێ و جیاواز له كارنامه‌ی كابینه‌كانی پێشووتری حكومه‌ت به‌دی ناكرێ.
له‌یه‌كه‌مین دانیشتن‌دا حكومه‌ت ( شەش) بڕیاریدا كه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه بڕیاری ئیداری بوون و جه‌خت له تۆكمه‌كردنی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونی فه‌رمانبه‌ران دووپات ده‌كه‌نه‌وه له سه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان و خۆلادان له كاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و …هتد.
به‌سه‌رنجدا له‌و خاڵانه، ده‌بینین بڕیاره‌كان هیچ شتێكی نوێی تێدانییه كه حكومه‌ت له پێشتردا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دابێت، یان له یاساكانی وه‌زیفه‌ی گشتیدا نه‌هاتبن، ده‌بینین له یاسایی به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره (١٤) ی ١٩٩١ و یاسایی ڕاژه‌ی شارستانی ژماره ٢٤ی ساڵی ١٩٦٠ی هه‌مواركراو، كه هه‌موو كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌م یاسایانه كاروباری ئیداری وه‌زاره‌ت و كه‌رتی گشتییان به‌ڕێوه‌بردووه.
به‌ڕوونی باس له‌و خاڵانه‌ده‌كات كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردونی به‌بڕیار، جگه له‌وه، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا (ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له هه‌رێمی كوردستان) ڕێنمایی ژماره (١) ی ٢٠١٦ ده‌ركرد به‌ناوی (ڕێنمایی ڕه‌فتاری پیشه‌یی بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان ) كه پێكهاتووه له ٣٩ مادده.
حكومه‌ت له ساڵی ٢٠١٨ فه‌رمانبه‌رانی پابه‌ندكرد به پڕكردنه‌وه‌ی (به‌ڵێننامه) كه‌ناوه‌رۆكی ڕێنمایی سه‌ره‌وه‌ی له‌خۆگرتبوو، ئه‌م ڕێنماییه به‌وردی ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ر دیاریده‌كات و ئه‌و شەش بڕیاره نوێیه‌ی حكومه‌ت له‌وێدا به‌ڕوونی دیاریكراون.
پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه له‌پای چی حكومه‌ت ئه‌م بڕیارانه ده‌رده‌كات؟ ئایا پێیوایه پێشتر بڕیار‌و ڕێنمایی و یاسا نه‌بووه تا فه‌رمانبه‌ر ناچاربكات به‌و پابه‌ندبوونانه؟ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ڕوونه، وه‌ك باسمانكرد یاسا‌و ڕێنمایی پێویست هه‌بوون.
ئه‌گه‌ر پێیوایه ئه‌م بڕیارانه جه‌خت كردنه‌وه‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا و ڕێنماییانه، ئه‌وا دیسان ده‌كه‌وینه به‌رده‌م سه‌ره‌نجێكیتری یاسایی و ئیداری، ئاخر یاسایه‌ك كه پوچه‌ڵ نه‌بوبێته‌وه‌و به‌رده‌وام كاری پێبكرێت چ پێویست ده‌كات ئه‌م هه‌موو بڕیاره‌ی بۆ ده‌ربكرێت؟.
من پێموایه ئه‌م جۆره بڕیارانه بڕیاری ئیداری سه‌ركه‌وتوونین وله‌جێی خۆیدانین، ده‌توانم بڵێم زیاده‌ن، چاكسازی و به‌ڕێوه‌بردنی باش به بڕیاری زۆر‌و بۆر نابێت، به‌ڵكو به‌ئیراده‌و دڵسۆزی و له‌خۆبوردویی ده‌بێت.
ده‌بوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و دانیشتنه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به یاساكانی كه‌رتی وه‌زیفه‌ی گشتی بكردایه‌ته‌وه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی پابه‌ندبكردایه به جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕێنماییه‌كان كه به‌داخه‌وه وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ناكرێن.
گرفتی سه‌ره‌كی له حكومڕانی كوردیدا، بوونی بڕیار و ڕاسپه‌رده‌ی باش و نه‌بوونی میكانیزم و لایه‌نی جێبه‌جێكاری بڕیاره‌كانه، كه‌ئه‌مه‌ش بۆته هۆی بێ متنامه‌نی خه‌ڵك به‌گووفتار و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت.
ده‌بوو حكومه‌ت میكانیزمێكی دروست و گونجاوی دابنایه‌ت بۆجێبه‌جێكردنی یاساكان و پابه‌ندبوونی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زیفه‌ی گشتی به‌و به‌ڵێننامه‌ی كه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی پڕكردوه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنی لێوه‌رگرتوون.
له‌ڕاستیدا ئێمه هێنده گرفتی نه‌بوونی بڕیار‌و یاسای باشمان نییه، به‌ڵكو له‌جێبه‌جێكردنی یاساكاندا گرفتمان هه‌یه، كه ناتوانرێت ته‌رجه‌مه‌بكرێن بۆ واقع و هه‌موان پابه‌ندبن پێوه‌ی، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه جێبه‌جێناكرێن.
له‌بری ئه‌و بڕیارانه پێویستبوو حكومه‌ت كاره‌كانی چاودێری دارایی به‌گه‌ڕبخستایه‌ته‌وه بۆ به‌دواداچوون وچاودێری ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا‌و ڕێنماییه پێشوه‌كان له‌ئاستی سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه به‌بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها پشت به‌ستن به‌كه‌سانی شاره‌زاو دڵسۆز و ده‌ست پاك بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.
بۆ باشتر چه‌سپاندنی بڕیاره‌كانی پێویست بوو حكومه‌ت پێش ئه‌وه فه‌رمانبه‌رانی دڵنیا بكردایه‌ته‌وه له دوانه‌كه‌وتن و نه‌فه‌وتانی مووچه، هه‌روه‌ها دیاریكردنی چاره‌نووسی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان و كۆتایی هێنان به دڵه‌ڕاوكێ و بێ متمانه‌یی.