ebubekr.jpg

ئەمڕۆ ٣٠حوزەیرانی ٢٠١٣ دووبارە بوەوە

May 8, 2019  |   بیروڕا 

ئەبوبەکر هەڵەدنی  

 

کوفرەکانی دەستوور و سیستمی پارلەمانی و دیموکراسی کە لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئەنجام درا !؟؟
١/ھەناسەبڕکێ یانە بەدوای بەغدادا کەچی لەوێ دەسەڵاتی سەرۆک تەشریفاتیە و لێرەش ڕەھا، ئەمە کوێی پابەند بوونە بەو دەستورەی شەو و ڕۆژ بالۆرەی سەر زمانی ھەندێکە.
٢/دەنگ دان بۆ سەرۆکی ھەرێم لەنھێنیەوە کرایە ئاشکرا ، چونکە متمانەیان نییە بە نھێنی ھەموان پابەند بن.
٣/ بڕوانامە پێویست نییە بۆ سەرۆکی ھەرێم، لەھەرێمێک خاوەنی سەدان ھەزار قوتابی زانکۆ و پەیمانگا و دەیان ھەزار بەکالۆریۆس و دەیان ھەزار ماستەر و دکتۆرا و ئەندازیار و یاساناس و پارێزەر و پزیشک بیت کەچی سەرۆکی ھەرێمەکەت ھەڵگری بڕوانامەی زانکۆیی نەبێت.
٤/ بەھیچ شێوەیەک سیستم نەبووەتە پەرلەمانی چونکە دەسەڵاتەکان دەسەڵاتی سەرۆکایەتین نەک پارلەمانی.
٥/سەرۆک لەھەموو دونیا بۆئەوەی بەھێزبێت پێویستە بە ٢/٣ ببێتە سەرۆک نەک بەدەنگی رەھا واتە نیوە +١.
٦/ئەم دەسەڵاتدارانەی ھەرێم ئیمتیازی بێ مەسئولییەتیان دەوێ بۆیە سەرۆک بەھیچ شێوەیەک ملکەچ نیە بۆ لێپرسینەوەی پەرلەمان.
٧/تەنانەت دەنگیان بەو بڕگەش نەدا کە دەبێت سەرۆک ھی ھەموان بێت  و وەک نەریتێکی دیموکراسی دەست لەحزبەکەی بکێشێتەوە لەماوەی سەرۆکایەتیەکەی دا.
بەڵام ئەمە مێژووە، ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی ئەوانەی تێیان پەڕاند، ئەمڕۆ ٣٠حوزەیرانی ٢٠١٣ دووبارە بوەوە.
قەسەم بەزاتی اللە حزبەکەشم لەحکومەتا بوایە دەنگم نەدەدا خوای دەکرد دەریان دەکردم ، موچە و ناوی پەرلەمانتاری ئەوە ناھێنێ خۆت زەلیل بکەی و پێچەوانەی پرەنسیپ ومەبدەئەکانت دەنگ بدەیت و ببیتە بوکەڵە و بوکە شوشە.
ئەمڕۆ لەگەڵ ھاوڕێیانم لەنەوەی نوێ و کۆمەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەو شەرەفەی پێ بڕدرا کە دەنگی بەکۆی یاساکە ومادە بەمادەی نەدا، چونکە سیستمی پارلەمانی لەگۆڕنرا و کرایە قوربانی پۆست و کورسی و سەفقەی پارە و ئیمتیازات.