letifmstefa.jpg

سەیرە لە پەرلەمان

May 8, 2019  |   بیروڕا 

لەتیف شێخ موستەفا

 

لە سیستەمی پەرلەمانیا سەرۆک دەسەڵاتی نییە و تەشریفاتیە ،لای ئێمە فول دەسەڵاتە و ھەر پەرلەمانیشە
لە سیستەمی پەرلەمانیا سەرۆک بێ لایەنەو ئەبێ دوای ھەڵبژاردنی دەست لە کاری حیزبایەتی بکێشێتەوە ،لای ئێمە پێویست ناکات دەست لە کار بکێشێتەوە ، ھەر پەرلەمانیشە
لە سیستەمی پەرلەمانیا دەسەڵات بەرامبەر لێپرسینەوەیە ،ئەگەر سەرۆک دەسەڵاتی نەبوو لێپرسراویش نابێت ،بەڵام ئەگەر دەسەڵاتی ھەبوو بەرپرس دەبێ لەبەردەم پەرلەمان ،لای ئێمە سەرۆک دەسەڵاتی تەواوی ھەیەو بەرپرسیش نیە لەبەردەم پەرلەمان و سیستەمەکەش ھەر پەرلەمانیشە
لە ھەمووشی گرنگتر سەرۆک شەھادەی بۆ چییە نایەوێت گرنگ ئەوەیە سیستەمەکەمان پەرلەمانیە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان نێریشی دۆشی