سەرتیپ وەیسی کەریم
زۆر قسه له‌سه‌ر بڕوانامه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم كرا، به‌ڵام حه‌قیقه‌تێك هه‌یه كه هه‌موومان ده‌زانین بڕوانامه له هه‌رێمى كوردستان جگه له پارچه كاغه‌زێكى سپى، كه ساڵانه له لایه‌ن زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌به‌خشرێت، هیچ قیمه‌تێكى ئه‌وتۆى نییه‌و نابێته پێوه‌رى خوێنه‌واربوونى مڕۆڤه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى داخه‌و قسه‌ى له‌سه‌ر ناكرێت ئه‌وه‌یه: هه‌مووكات میله‌تى نه‌خوێنه‌وار؛ په‌رله‌مانى نه‌خوێنه‌وار دروستده‌كات؛ ئه‌وانیش سه‌رۆكێكى نه‌خوێنه‌وار.
له ماده‌ى چواره‌مى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، دوو پێشلكارى زه‌ق و گه‌وره‌ى یاسایى تێدایه، كه زۆرێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له نێوشیان ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى به‌سه‌ریان تێپه‌ڕێوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه؛ كه بۆ خۆپاڵاوتن پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ته‌نها سێ ڕۆژ دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت خۆى كاندید بكات، ناتوانێ له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژدا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر ملیۆنان دۆلاریش خه‌رجبكات، ناتوانێت سه‌ردانى لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان بكات و قه‌ناعه‌تیان پێبكات ده‌نگى پێبده‌ن، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه ناتوانێت وه‌ك پێویست خۆى بناسێنێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا له میدیاكان و شوێنه گشتییه‌كان ( وه‌ك ئه‌وه‌ى له جيهان باوه)، به‌رنامه‌ى خۆى بخاته‌ڕوو، ئه‌وه‌ش پێشلكارییه‌كى زه‌قى هه‌ڵبژاردن و مافى تاكه، چونكه هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستێكى له‌م شێوه‌یه، كه مافێكى گشتیى هه‌موو كه‌سێكه، له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى دیموكراسى و بنه‌ماكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پێچه‌وانه‌یه‌و پێشێلكردنى مافى تاكه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارى نه‌خوێنه‌وار قبوڵى كردووه.
دانانى ئه‌و بڕگه‌یه‌و ڕازیبوون به‌و بڕگه‌یه، بڕیاردانێكى پێوه‌شخته‌یه له‌سه‌ر كاندیدكردنى ته‌نها تاكه كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم، كه ئه‌ویش نێچیرڤان بارزانیه.
قبوڵكردنى بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى تایبه‌ته به ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا، دیسانه‌وه پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ماو پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵبژاردن و ماف و ئازادییه‌كانى تاك، چونكه له هیچ شوێنێكى جیهان نه‌بووه، هه‌ڵبژاردن به مه‌رج بكرێته ده‌نگدانى ئاشكرا، كابرا مافى نه‌بێت به شێوه‌یى نهێنى ده‌نگى خۆى بدات.
وه‌رن قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ن، میله‌تێكى نه‌خوێنه‌وار، كه ده‌یان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ناردۆته په‌رله‌مان به‌بێ ره‌چاوكردنى پسپۆرى، وایكردووه له هه‌ر پانزده لیژنه‌كه به تایبه‌تیش لیژنه‌ى یاسایى، خه‌ڵكى پسپۆر‌و شاره‌زایى لێ نه‌بێت، هه‌ربۆیه رۆژ دواى ڕۆژ ئه‌و دامه‌زراوه گرینگه هه‌یبه‌تى له ده‌ستده‌دا؟! تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له لیستنى نیمچه‌كراوه بكرێته داخراو، تاوه‌كو خه‌ڵكى به‌تواناو پسپۆر، بنێردرێنه ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان، تاوه‌كو له‌وه زیاتر خه‌ڵكى چاره‌نووسى نه‌كه‌وێته ده‌ست په‌رله‌مانتارى نه‌خوێنه‌وار!!!