سەرتیپ وەیسی
به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان زۆر باسله‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌لاى نه‌وشێروان موسته‌فا ته‌نها پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم له نێو په‌رله‌مان گرینگ بووه ، بۆئه‌مه‌ش به‌ڵگه بۆ قسه‌یه‌كى ئه‌وكاتى “ئه‌رسه‌لان بایز” وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌هێنه‌وه، كه گوایه ئه‌وكات ئه‌و قسه‌یه‌ى به به ئه‌رسه‌لان بایز وتووه. واته به‌لاى ناوبراو پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم له ناو خه‌ڵك، یاخود له په‌رله‌مان واتاى گۆڕینى سیسته‌مه له سه‌رۆكایه‌تیه‌وه بۆ په‌رله‌مانى.
ئه‌م یاریه‌ى به‌شێك له گۆڕانه‌كان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، جگه له بیانوى خۆ ده‌ربازكردن له‌و هه‌ڵانه‌ى تێیكه‌وتوونه هیچى دیكه نییه، ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌و قسه‌یه ڕاسته! خواستى رێكخه‌رى پێشووى ئه‌و حزبه ئه‌وه‌بوو، كه ته‌نها هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم له نێو په‌رله‌مان بێت، ئه‌وا پێویسته له چوارچێوه‌ی مێژوويى خۆى بڕوانینه ئه‌و قسه‌یه، چونكه ئێستا‌و ئه‌وكات زۆر جیاوازیان هه‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
1. ئه‌وكات بارزانى ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و پۆسته چۆل بكات، به‌ڵام له ئێستادا بارزانى نه‌ماوه.
2. ئه‌وكات پارتى له نێو په‌رله‌مان كه‌مینه بوو، ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك بچێته ناو په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا زۆرینه‌یه.
3. ئه‌وكات بارزانى ڕه‌تیده‌كرده‌وه ده‌ستوور بگه‌ڕێندرێته‌وه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا ده‌ستوور له گۆڕێ نییه‌و بڕیاره له داهاتوودا بنوسرێته‌وه.
4. ئه‌وكات هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ته‌گه‌ره‌بوو له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستانیش، چونكه هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێم بوو، لایه‌نه‌كان ده‌یانویست به‌رله‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن بكرێت كێشه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئێستا به‌م شێوه‌یه نییه.
5.ئه‌وكات هه‌ڵبژاردن نه‌كرابوو، ئێستا هه‌ڵبژاردن ته‌واوبوو، دواى ئه‌وه‌ى پارتى مه‌سرور بارزانى كرده سه‌رۆكى حكومه‌ت، پارتیش ناچاربوو یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كارابكاته‌وه، به‌مه‌به‌ستى شوێنكردنه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى.
ئه‌و كورتبینیانه‌ى كه ده‌ڵێن ” به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم له نێو په‌رله‌مان سه‌رۆك به‌رپرسیار ده‌بێت له به‌رده‌م په‌رله‌مان ” دیسانه‌وه له خه‌یاڵ پڵاوى نه‌زانیه‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌قێكى كۆنكرێتى یاسایى نه‌بێت، باس له میكانیزمى لێپرسینه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بكات، ئه‌وكات ئه‌و قسانه‌ى له‌م وه‌ره‌قه‌یه‌ى به ناوى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم نوسراوه، گشتیان باتڵ ده‌بێته‌وه‌و فلسێك ناهێنێت.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى ئێستا بۆ هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێشكه‌شكراوه، پڕۆژه‌یه‌كى تۆكمه‌و خواستراوى پارتیه، ده‌كرێت له لایه‌ن گۆڕانه‌وه ده‌ستخۆشیان لێبكرێت و ده‌نگى پێبدرێت، به‌ڵام نه‌نگى و شوره‌یه، پڕۆژه‌ى پارتى به‌هى خۆت بزانى و، پێتوابێت ئه‌م پڕۆژه‌یه خواسته‌كانى ڕابردووى گۆڕ‌انى هێناوه‌ته دى.
ئێستا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌و كه‌سانه‌ى له نێو ئه‌و حزبه‌دا بوونه‌ته عه‌رابى كاراكردنه‌وه‌و هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كاتى خۆشى په‌رله‌مانیان كرده قوربانى ئه‌و پرسه، دواتریش دواى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌ساردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمیان وه‌ك خزمه‌تێكى پارتى، له ڕێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌و كرده ده‌سته‌كه‌وت، ئێستاش ده‌یانه‌وێ ئه‌و كاراكردنه‌وه‌و هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بكه‌نه ده‌ستكه‌وت، له پێناو داپۆشینى شكستى خۆیان و كورتبینیان له سیاسه‌تكردن.