سەرتیپ وەیسی
به درێژایى مێژووى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، هه‌میشه جه‌مسه‌رو باڵه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و حزبه، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى و پۆستێك بۆخۆیان نه‌بووبێت نه به‌لایانه‌وه گرینگ بووه، نه شه‌ڕیشیان له‌سه‌ر كردووه بۆ كه‌سانى شایسته‌ى نێو حزبه‌كه‌یان، به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ى كه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌كانیان دێته پێش .
له خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌و كاته‌ى ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه، له نیوه‌ى خولى سێیه‌مدا پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى وه‌رگرت، به‌ڵێنیپێدرا دواى ئه‌وه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم درێژده‌كاته‌وه، جارێكى دیكه ده‌بێته‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ویلایه‌تى بارزانى له لایه‌ن ناوبراو پاشان شكاندنى له‌نێو قاعیده‌ى جه‌ماوه‌رى و خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و حزبه، ئه‌و به‌ڵێنه‌ى پێیدرابوو بۆى جێبه‌جێنه‌كراو، چونكه ئه‌وكات قوباد تاڵه‌بانى هاته نێو حكومه‌ت، یه‌كێتیش پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى وه‌رگرت، له‌ولاشه‌وه جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم لای یه‌كێتیى بوو، ناچار لیژنه‌ى دانوستانكارى یه‌كێتیى و سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى، پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان بۆ پارتى جێهێشت و ئه‌وانیش دایان به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، پشتیان له ئه‌رسه‌لان بایزكرد، چونكه ئه‌و باڵ و جه‌مسه‌رانه پێیانوابوو، ده‌بێ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌گه‌رچى كه‌سێكى وه‌كو ئه‌رسه‌لان بایزیش وه‌ریگرێت، بكرێته قوربانى پۆسته‌كه‌ى كوڕه‌كەی مام جه‌لال .
له خولى چواره‌مى په‌رله‌مانیش به هه‌مانشێوه‌ى خولى سێهه‌م، دواى ئه‌وه‌ى سەرەتا جێگری په‌رله‌مانى كوردستان درایە یەکێتی و دواتر وازیان لە جێگر ھێنا لەسەر داوایی مسعود بارزانی وە سکرتێری پەرلەمانیان وەرگرت، بەلام ئەم پۆستەشیان وەرنەگرت و بە کاتی درایە کۆمەلی ئیسلامی، ئه‌و حزبه له پێناو كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى كوڕانى بنه‌ماڵه‌كان، بۆماوه‌ى سێ ساڵ و نیو كه پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى درابوو به كۆمه‌ڵى ئیسلامى، هیچ كه‌س داواى نه‌كرده‌وه، ئه‌وكات بۆ پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك ( سالار مه‌حمود و گۆران ئازاد) كاندیدبوون، له نێوان یارییه‌كانى ده‌رباز كۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و پۆسته نه‌درا به‌و كه‌سانه‌و، هه‌ردووكیان بوونه قوربانى ، دواجار ئه‌و پۆسته له‌گه‌ڵ كاراركردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌شێوه‌كى شكلى و ره‌مزى له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه به ناچارى پڕكرایه‌وه.
ئێستاش به هه‌مان شێوه‌ى خوله‌كانى ڕابردوو، خه‌ریكه مێژوو خۆى دووباره ده‌كاته‌وه، چونكه له‌سه‌روبه‌ندى دروستكردنى كابینه‌ى نوێ هه‌ریه‌ك له ( رێواس فایه‌ق و بێگه‌رد تاڵه‌بانى)، كه كاندیدن بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى كه‌سانى پێشووتر، ده‌بنه قوربانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى قوباد تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان داواى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى دووه‌میشیان پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، یاخود وه‌زیرى ناوخۆى ده‌وێ، له‌به‌رامبه‌ر سازشكردن بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به پارتى و گۆڕان.
ئه‌گه‌ر بێ ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بیانوو بێت له لایه‌ن ئه‌و باڵ و سه‌ركردانه‌ى یه‌كێتیى، تاوه‌كو ئه‌و پۆسته وه‌رنه‌گرن ، ئه‌وا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و هه‌رێمیش، به‌پێى یاسا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه دیاریده‌كرێت، ئه‌وانیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه.
پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له ڕووى سیادیه‌وه پۆستێكى سه‌رۆكایه‌تى گه‌وره‌و سیادییه، ئه‌گه‌رچى ڕه‌نگه له‌ڕووى ده‌سه‌ڵاته‌وه لاوازكرابێت، به‌ڵام هاوشانى سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم و حكومه‌ت و دادوه‌ریه، كه‌چى به‌شێكى زۆرى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه، به‌هۆى ئیره‌یى و هه‌زمه‌نكردن، نایانه‌وێ ئه‌و دوو ئافره‌ته ئه‌وپۆسته باڵایه وه‌ربگرن، تاوه‌كو به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان هه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ش هیچ شه‌ڕێك له‌سه‌ر ئه‌وپۆسته ناكه‌ن، ده‌یانه‌وێ سه‌وداى بكه‌ن له‌گه‌ڵ پۆستى دیكه بۆخۆیان، كه له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سانى نێو باڵ و جه‌مسه‌ره‌كانى سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و حزبه‌ن.
ئه‌گه‌ر چى قوباد تاڵه‌بانى زۆرترین ده‌نگى له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلول به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌ماوه‌ى سێ مانگدا ئاماده‌نه‌بوو، سوێندى یاسایى بخوات له په‌رله‌مانى كوردستان، تاوه‌كو به ناچارى داواى لێنه‌كرێت ببێته سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ى تاوه‌كو له شوێنى خۆى بمێنێته‌وه، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵیش كه خواستیه‌تى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، یاخود وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و دارایى وه‌رگرێت، به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه پۆستی سه‌رۆكى په‌رله‌مان رێگربێت له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ى خۆى نیازیه‌تى.
كه‌سێكى دیكه‌ى وه‌كو حاكم قادر، كه یه‌كێكه له كه‌سه به‌هێزه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى و جه‌مسه‌ره‌كانى ئه‌و حزبه حه‌زى به وه‌گرتنى پۆستێكى باڵایه له‌و نێوه‌نده، بۆیه نه‌خۆى و نه سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ئاماده‌نیین شه‌ڕ له‌سه‌ر پۆستێك بكه‌ن، كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان تێیدا نییه، جگه له‌وه‌ى دوو كه‌سیش ده‌یانه‌وێ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، كه ته‌نها به ناو له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ نزیكن، چونكه هه‌ركات به‌رژه‌وه‌ندى كوڕ‌و كچانى بنه‌ماڵه بێته گۆڕێ ئه‌وان له ریزى دووه‌م و سێیه‌مى هاوكێشه‌كه‌دان.
ئه‌گه‌ر بێ ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بیانوو بێت له لایه‌ن ئه‌و باڵ و سه‌ركردانه‌ى یه‌كێتیى، تاوه‌كو ئه‌و پۆسته وه‌رنه‌گرن ، ئه‌وا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و هه‌رێمیش، به‌پێى یاسا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه دیاریده‌كرێت، ئه‌وانیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه.