دانا دارا حسین
په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هێزی یاسایی خۆی هه‌یه، هه‌ندێك ده‌ڵێن كه وه‌ك یاسا دانراوه نیشتمانیه‌كانه، هه‌ندێك ده‌ڵێن كه له یاساكان نزمتره.
نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان گرنگ و پڕ بایه‌خه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوون چه‌ندین خاڵی گه‌ش و ڕوون چه‌ندین ڕه‌خنه و سه‌رنج و ناته‌واوی هه‌ڵده‌گرێت كه له خواره‌وه به خاڵ ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌م:
1- په‌یڕه‌وه‌كه له (126) مادده و له‌ڕۆژی ( 17/7/2018) په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام په‌یڕه‌وه‌كه به‌یاسا ده‌رنه‌چووه و ژماره‌ی ته‌شریعی نیه، ئه‌گه‌رچی له مادده‌ی(125) ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی هه‌مواری كردووه به‌ڵام ئه‌مه وا ناكات بڵێین كه یاسایه.
2- په‌یڕه‌و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1992)ی هه‌موار كرا‌و له(ناونانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به سه‌رۆك و دوو جێگر).
3- په‌یڕه‌و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1992)ی هه‌موار كرا‌و له سوێندی ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌ندام.
4- سوێند خواردنی كانیدی هه‌ڵبژێراو له په‌یڕه‌ودا (30)ڕۆژی بۆ دانراوه ئه‌گه‌ر سوێندی نه‌خوارد ماوه نامێنێت، له كاتێكدا له یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1992)هه‌مواركراو (90)ڕۆژه.
5- په‌یڕه‌و دژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999) كه به ئیجباری ئه‌ندام خانه‌نشین ده‌كات به‌ڵام ئه‌م له مادده‌ی( 23بڕگه‌ی یه‌كه‌م) كردوویه‌تی به ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر كاری پێشووی.
6- له ڕیزبه‌ندی دا ئه‌ركی چاودێری پێش یاسا دانان خراوه، كه ئه‌مه‌یان ئه‌ركی سه‌ره‌كی په‌رله‌مانه.
7- مادده‌ی (78)ڕێگه‌ی داوه به دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان پڕۆژه یاسا پێش كه‌ش بكه‌ن له كاتێكدا نازانرێت كه ئه‌و دامه‌زراوه فه‌رمیانه چین وه له‌سه‌ره‌تادا پێناسه نه‌كراوه.
8- دابه‌ش كردنی پرۆژه یان پێشنیازی یاسا كارێكی قورس و ئه‌سته‌مه به‌ڵكو نه‌گونجاوه له هه‌ندێ كاتدا.
9- له مادده‌ی (82) په‌یوه‌ست كردنی ته‌نها به یه‌ك مانگ له وه‌رزی یاسادانان كارێكی قورسه، پێویسته لابدرێت.
10- ئه‌ركی لیژنه‌ی یاسایی زۆر كراوه و قورسه، بۆیه ده‌بێت ژماره‌یان زیاد بكرێت یان لیژنه‌ی اسنادی بۆ دابنرێت، وناوی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییه‌كان كه له مادده‌ی (29) دا هاتووه، لیژنه‌ی پازده‌هه‌م ده‌بێت مافی مرۆڤ له پێشه‌وه بهێنرێت.
11- له په‌یڕه‌ودا باس له ته‌كلیف كردن به‌پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌كراوه به‌ڵكو باس له مه‌رجه‌كانی (كشانه‌وه‌ی متمانه كراوه له كابینه).
12- گفتووگۆ به ده‌قیقه ڕێكخراوه ئه‌مه له كاتێك دا (ئه‌ته‌كێتی قسه‌كردن بۆ دامه‌زراوه‌یه‌ك كه ئه‌ركی شی كردنه‌وه‌یه )كارێكی قورسه.
13- تێكه‌ڵ كردنی لیژنه‌كان و كردنیان به (15) لیژنه وه‌ك له مادده‌ی (29)دا هاتووه باشه، به‌ڵام ئیشكال ئامێزه.
14- له باسی وه‌زیفه‌ی چاودێری په‌رله‌مان له مادده‌ی (60)دا (پرسیار و پرساندن)شێوازه‌كانیان وپێناسه‌یان لێك چووه.
15- مادده‌ی (50) ڕیزبه‌ندی دانیشتنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكرێت كه جگه له سه‌رۆكی فراكسیۆن.
16- له مادده‌ی (64) له پرسیار و وه‌ڵامی پرسیار زاره‌كی (11) ده‌قیقه دانراوه، كه ئه‌م كاته كه‌مه.
17- مادده‌ی (98) له په‌یڕه‌ودا وه‌ك ئه‌ركێكی تری په‌رله‌مان بریتیه له بودجه، ئه‌وا ده‌توانرێت سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ركانه وه‌ك ئه‌ركه ( غیر تشریعیه‌كان)له باسێكی سه‌ربه‌خۆ و به مادده‌ی جیاواز ڕێك بخرێت.
18- مادده‌ی (110) فراكسیۆنی به‌یه‌ك كورسی داناوه، له‌كاتێكدا فراكسیۆن كارێكی جماعیه نه‌ك فه‌ردی.
19- مادده‌ی (111) به‌یه‌ك مادده باسی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی كردووه كه پێویسته له به‌شێكدا به‌ته‌نها و وورد تر باس بكرێت.
20- ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مان، پێویسته ته‌نها یه‌ك مادده نه‌بێت به‌ڵكو زیاتر له چه‌ندین مواد ماف و پارێزیه یاساییه‌كانی باس بكات،و وه‌ك ئیمتیازێك بۆ ئۆپۆزسیۆن سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به هێزێكی ئۆپۆزسیۆن بدرێت .
21- مادده‌ی(115)له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ر و په‌یوه‌ندیه‌كان ,ڕاوێژكارانیش بنوسرێت كه به سه‌رۆكایه‌تیه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن.
22- له باسی خاڵی په‌یڕه‌وی بنوسرێت(مۆڵه‌تی ئه‌ندام بۆ خاڵی په‌یڕه‌وی به هێمای ده‌ست ده‌بێت).
23- دیاری نه‌كراوه كه فراكسیۆن سكرتێری خۆی ده‌بێت وه‌ئالیه‌تی بودجه بۆ دانراوه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت.