سەرتیپ وەیسی كەریم
ئه‌و زانیارى و نهێنیه‌ى كۆمسیۆن ده‌یه‌وێ بیشارێته‌وه
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى 20ى تشرینى یه‌كه‌م، پارتى دیموكراستى كوردستان پێشنیاز بۆ یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌كات، تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕێكبكه‌ون، بۆ ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌م ده‌دات به‌و حزبه، یه‌كێتیش له پێناو كه‌منه‌بوونه‌وه‌ى كورسییه‌كانى به پێشنیازه‌كه‌ى پارتى ڕ‌ازى ده‌بێت و داوا له نوێنه‌ره‌كانى ده‌كات واژوو له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و دواتریش ئه‌نجامه‌كان به په‌له په‌ل ڕاده‌گه‌یه‌نن.
پارتى و یه‌كێتیى له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن ده‌نگى 96 بنكه‌ى ده‌نگدان، كه ده‌كاته 119 هه‌زار ده‌نگ به ته‌واوى پوچه‌ڵبكرێته‌وه به ده‌نگى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، پێشتریش كۆمسیۆن فۆڕمى ژماره 52، كه تایبه‌ته به ڕیزبه‌ندى كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایى ته‌واوى بنكه‌كان جیاكردبووه به‌و ده‌نگانه‌شه‌وه كه پوچه‌ڵكرانه‌وه.
له كاتى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى زیاتر له 119 هه‌زار ده‌نگ، ده‌بوایه دووباره جیاكردنه‌وه‌و وردبینى له ناوى كاندیده ده‌رچووه‌كان ئه‌نجامبدرابووایه، چونكه پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان كاریگه‌رى ده‌بوو له‌سه‌ر ڕیزبه‌ندى كاندیده‌كان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كاندید كه ئێستا ده‌رچوون دواى سوتاندنى ده‌نگه‌كان و بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن نه‌یانده‌توانى سه‌ركه‌ون بۆ په‌رله‌مان، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته بۆ هه‌ندێ كاندیدى كه سه‌رنه‌كه‌وتوون.
هه‌رئه‌مه‌شه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى ڕێككه‌وتنیان كرد، به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى دووباره جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگى كاندیده‌كان پڕۆسه‌كه دواده‌كه‌وێت، پارتى و یه‌كێتیى ڕێككه‌وتن كه ڕیزبه‌ندى كاندیده‌كان وه‌ك خۆى بێت، له‌كاتێكدا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆك، له نێو كاندیده‌كانى یه‌ك لیست ئه‌گه‌ر دووباره جیاكردنه‌وه بكرابووایه، گۆڕانكارى له ڕیزبه‌ندى كاندیده‌كان له‌سه‌رجه‌م حزبه‌كان ڕووى ده‌دا.
به‌سه‌ره‌نجدان به ئه‌نجامى كۆتایى كۆمسیۆن له باره‌ى ژماره‌ى ده‌نگى كاندیده‌كان، ده‌رده‌كه‌وێ ده‌نگى زۆربه‌ى كاندیدى نێو یه‌ك لیستى لایه‌نه‌كان لێكنزیكن، بۆیه له حاڵه‌تى سوتاندنى ده‌نگى ئه‌و 96 بنكه گۆڕانكارى گه‌وره ڕوویده‌دا له ڕیزبه‌ندى كاندید، به‌ڵام كۆمسیۆن ئه‌وه‌ى نه‌كرد.
نموونه كاندیدێكى یه‌كێتیى به ناوى ( عه‌باس فه‌تاح) به‌پێى ئه‌نجامى كۆتایى كۆمسیۆن 3 هه‌زار 97 ده‌نگى هێناوه، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه ته‌نها له سنوورى بنكه‌ی یه‌كێك له قه‌زاكان 987 ده‌نگى هێناوه، به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن ده‌نگه ئه‌و بنكه‌یه پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى ئه‌و كه‌سه ده‌بێته 2 هه‌زار 92 ده‌نگ، به‌ڵام كۆمسیۆن ڕیژه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌روه‌ك خۆى هێشتۆته‌وه‌و كه‌مینه‌كردۆته‌وه، له كاتێكدا له نێو لیستى یه‌كێتیى ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌رله‌مان وه‌ك دوا كاندیدى سه‌ركه‌وتوو له ڕه‌گه‌زى پیاو ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى 2 هه‌زارو 216 ده‌نگه ( واته كه‌مترین ژماره‌ى ده‌نگى كورسیى پیاو له نێو لیستى یه‌كێتیى ئه‌وه‌نده‌یه)، به‌مه‌ش دواى ده‌ركردنى 987 ده‌نگ له ده‌نگه‌كانى عه‌باس فه‌تاح، ناوبراو ده‌نگى ده‌بێته 2 هه‌زارو 92 ده‌نگ ، به‌مه‌ش ناوبراو نابێته ئه‌ندامى په‌رله‌مان و یه‌كێكى دیكه دێته شوێنى.
ئه‌گه‌ر به كرداره‌كى بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن له‌سه‌ر ده‌نگى كاندیده‌كانیش جێبه‌جێبكرابووایه، له نێو كاندیده‌كانى پارتیش گۆڕانكارى گه‌وره له ڕیزبه‌ندى كاندیده‌كان ڕوویده‌دا. بۆ نموونه له نێو لیستى پارتى جگه له‌وه‌ى سه‌رۆك لیست وه‌ك خۆى له ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌م ده‌مایه‌وه، ئه‌گه‌رى هه‌بوو گۆڕانكارى له ڕیزبه‌ندى سه‌رجه‌م كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان ڕووبدات، ئه‌گه‌رێكى دیكه‌ش ئه‌وه‌بوو دوو پیاوو ئافره‌تێك كه سه‌رنه‌كه‌وتن دواى دووباره جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگى كاندیده‌كان سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر بكردبووایه.
ئه‌و نموونانه‌ى سه‌ره‌وه بۆ كاندیدى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ڕاسته به تایبه‌ت لیستى كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێ و هه‌ندێ لایه‌نى بچووك، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌رنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ركه‌وتن له‌ڕیزبه‌نده‌كه‌دا، به چه‌ند ده‌نگێكى كه‌م جیاوازیان هه‌یه.
سكانداڵ و فه‌زاحه‌ته گه‌وره‌كه‌ى كۆمسیۆن ئه‌وه‌یه، ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له‌باره‌ى ڕیزبه‌ندى كاندیده‌كان وه‌ك ئه‌نجامى كۆمسیۆن بڵاویكردۆته‌وه سه‌رله‌به‌رى هه‌ڵه‌یه‌و، بێلایه‌نى و پڕۆفێشناڵى كۆمسیۆن خستۆته ژێر پرسیار‌و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مان داواى متمانه‌و شه‌رعیه‌تیان لێبكه‌نه‌وه.