sertip-qeshqey.jpg

دادگای فیدراڵی؛ تاكه‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ی‌ عێراق

Jun 21, 2018  |   بیروڕا 

سه‌رتیپ وه‌یسی

 

له‌ عێراق ته‌نها دادگای‌ فیدڕاڵی‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ رێكخراوه‌و بڕیاره‌كانی‌ تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر سه‌ربه‌خۆیی‌ و بێلایه‌نی‌ پێوه‌دیاره‌، ده‌توانین بڵێین ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ جێگای‌ ئومێده‌و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ده‌توانێت پارێزگاری‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستوور بكات.
ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن دادگایی‌ فیدراڵیه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 12ی‌ ئایارو هه‌مواری‌ یاسایی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان درا، تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر هاوسه‌نگی‌ تێدایه‌وه‌ ده‌توانێت مافی‌ مافخوراون بگه‌ڕێنێته‌وه‌و تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆریش بڕیاره‌كان عه‌داله‌تی‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان فه‌راهه‌مكردووه‌.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا، ئه‌گه‌ر به‌ وردی‌ له‌ باره‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ ئه‌و دادگایه‌و بڕوانین ده‌بینین بڕیاره‌كانی‌ به‌ به‌راورد به‌و فه‌وزایه‌ی‌ له‌ عێراق هه‌یه‌ زۆر عادیلانه‌یه‌و، كاریگه‌ری‌ سیاسی‌ و حزبی‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ زۆر لاوازه‌.
له‌ دوای‌ ڕووخانی‌ سه‌دام له‌ ساڵی‌ 2003، سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر باسیان له‌ پێشێلكاری‌ ده‌ستووری‌ كردووه‌، به‌ڵام به‌ ده‌گمه‌ن په‌نایان بۆ ئه‌و دادگایه‌ بردووه‌.
به‌داخه‌وه‌ سیسته‌می‌ دادوه‌ری‌ له‌ عێراق به‌ چه‌ندین ساڵ له‌ پێش سیسته‌می‌ دادوه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌یه‌!

گرینكترین بڕیاره‌كانی‌ ئه‌م دادگایه‌ :
دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ی‌ حوزه‌یران، كۆبووەوەو لەكۆبوونەوەكە بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەی ئەو سكاڵایانە دا، كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارو پارتی دیموكرات‌و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماریانكردبوو.

دادگای فیدراڵی لەانیشتنەكەدا بڕیاریدا، بەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەمواركراوە، بەیاسایی‌و دەستووری زانی‌و رایگەیاند، “هیچ پێشێلێكی دەستووری لەو بارەوە نەكراوە”.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماردەنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو بۆ پەرلەمانی عێراق، دەستوورییە، ئەوەش بۆ دڵنیایی هەموو لایەنەكان، كە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە.

هەر بەپێی بڕیاری دادگا، بەراوردكردنی دەنگەكانی ناو سندوقەكانی دەنگدان، بەو ئەنجامانەی لەلایەن ئامێرەكانی ژماردنی دەنگەكان دەرچووە، یاساییەو ئەوەش رێگەیەكی تر دەبێت، بۆ نەهێشتنی گومانەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

هەروەها دادگای فیدراڵی، رەتكردنەوەی رەهای دەنگەكانی دەرەوەی وڵات‌و ئاوارەكان‌و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانی بەپێویست نەزانی، تا ئەوەی لەو بارەوە لێكۆڵینەوە بكرێت، بۆ ئەوەی دەربكەوێت، ساختەكاری كراوە، یان نا.

لەبارەی ئەو بڕگەیەی باس لەحاڵەتی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەكات، ئەگەر ساختەكاری هەبوو، دادگا بڕیاریدا، بەوەی ئەگەر سەلما ساختەكاری كراوە، ئەوە دادگای فیدراڵی لەو بارەوە كۆبوونەوەی خۆی دەكات‌و بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات.

لەبارەی راسپاردنی ئەندامانی لیژنەی دادوەری بۆ راسپاردنی كارەكانی كۆمسیۆن‌و سڕكردنی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا، ئەو هەموارەو یاسایی‌و دەستوورییەو پێچەوانەی دەستوور نییە، بەو مەرجەی ئەو كارە بۆ ماوەیەكی كاتی بێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی‌ دادگایی‌ فیدڕاڵی‌ عێراقی‌ ئیلزامیه‌وه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێ پێوه‌ی‌ پابه‌ندبن.

دادگایی‌ فیدرالی‌ عێراق به‌پێی‌ ده‌ستووری‌ عێراق له‌ ڕێككه‌وتی‌ (1/4/2005) دامه‌زراوه‌، ژماره‌یان له‌ 9 ئه‌ندام پێكهاتووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك : 3 شیعه‌و 3 سونه‌و 2 كورد و 1 مه‌سیحی‌ و دوو ئه‌ندامی‌ یه‌ده‌گیشی‌ هه‌یه‌.
ناوه‌كان:

القاضی مدحت المحمود ( رئیس المحكمه‌ الاتحادیه‌ العلیا )
القاضی فاروق محمد السامی
القاضی جعفر ناصر حسین
القاضی اكرم گه محمد
القاضی اكرم احمد امین بابان
القاضی محمد صائب محمد مڤهر یحیی‌ النقشبندی
القاضی عبود صالح مهدی التمیمی
القاضی میخائیل شمشون قس كوركیس
القاضی حسین عباس محسن ابو التمن