BAHADIN-ABDULRAHMAN.jpg

لە پێناو چی واتان کرد

May 30, 2018  |   بیروڕا 

به‌هادین عبدالرحمن

 

(اقتلوا یوسف أو اطرحوه ارضا یخلوا لکم وجه ابیکم وتکونوا من بعده قوما صالحین)

لە پێناو چی ئاواتان کرد ،؟ دڵی کێتان خۆش کرد؟ کیتان ڵە خۆتان ڕازی کرد و کێشتان لە خۆتان زویر کرد ؟ ئەم سەروەری و داستانەتان لە چ تۆمارێکی مێژوویدا هەژمار دەکەن ؟ کێتان خستە پێکەنین و کێشتان دڵگران و غەمبار کرد؟ بەسەر کێدا سەرکەوتن و ئاوازی کام سروود لێ دەدەن ؟

کراسی سوری بەناو خوێنی درۆینەی براکانتان نیشانی کێ دەدەن ؟ ! بە چ جۆرە تیمێکیەوە کۆڵتان دەپێچنەوە و دەرۆنە بەردەم دوژمنان؟ بە چ ژیری و سەلیقەیەکەوە و داوای یەکڕیزی و هەڵوێستی نیشتیمانی و نەتەوەیی دەکەن ؟ چۆن دڵتان دێت ئەو نەزیف و خوێن ڕێزیە بەجێ بهێڵن و خۆتان بکەنە تیمی سوری بەر لەشکری بەردەم گورگ و چاوچنۆک و تەماعکاران؟ (وجاءو علی قمیصه بدم کذب قال بل سولت لکم انفسکم امرا فصبر جمیل واله المستعان علی ماتصفون) ئەم خوێنە درۆینەتان لە کوێ بوو داتان لەو کراسە سپی و بێگەردە؟.

واهەست ناکەن خۆشتان باوەرتان بەوە نەبێت کە بەدەستان هێناوە ؟ ئەکەر کەسێک فێڵ و خیانەت لە برا و گەل و هۆزەکەی بکات چۆن دەبێتە جێی باوەری گەل و نیشتیمانەکەی ؟ تەنانەت ئەوکات دوژمنانیش لێیان بەگومانن ئەکرێ دەسکەوت و سەروەری ئاوەها تا ماوەیەک جێی دڵخۆشی خاوەنەکەی بێت ؟ بەڵام ناکرێت و ناکرێت تا هەمیشەیی بەرقەرار و پایەدار بێت ، چۆن خاوەنی جەستە پەنجەکانی خۆی دەشکێنێت ؟ چۆن باخەوان ئاو و خۆراکی گوڵ و نەمامەکانی وشک و سیس دەکات ؟ چۆن پاسەوان دز و جەردە و پیاو کوژ و ناکەس بەجێ دەهێنێتە سەر مناڵو حاڵو ماڵی؟

چۆن شۆڕشگێران خاک و خۆڵ و ئاو و هەوای نیشتیمانەکەیان تاڵان فرۆش دەکەن و دەیدەنە دەست دوژمنان (وشروه بثمن بخس دراهم معدودە وکانوا فیه من الزاهدین) پێش ئەوەی بڕۆن بۆ هاوپەیمانی لە بەغدا سەرێ نادەن لە براکانی کوردستان ؟! چۆن بی براکانتان سەفەر دەکەن و بەجێیان دەهێڵن ؟ ! هەست ناکەن کەم و کوڕیتان هەیەو پەنجەو دەست و دڵتان لە گۆ ناکات ئایا کەس ڵەوێ پرسیار و هەواڵی براکانی کوردستانتان لێ ناکات ؟ کەس نیە لەوێ یوسف ئاسا پێتان بڵێ هەتا براکانتان نەیەنن و بەیەک ڕیز ئامادە نەبن کۆل و بارتان بۆ حساب ناکەین ؟.

چۆن دوایی دەستیان دەگرن و دەیانبەن لەکەڵ خۆتان و داوای سواڵی هەڵوێستی نیشتیمانیان لێدەکەن ئێستاش نەچوەو بچێ بڵێن (یا ابانا استغفر لنا ذنوبنا انا کنا خاطئین) پێش ئەوەی بڕۆن داوای لێبووردن لە براکانتان بکەن و دەست بکەنە ملیان بوێرانە و دلێرانە مافەکانی میلەتەکەتان بگەرێننەوە ، بڵێن بە براکانتان تا ئیوەش نەیەن سەفەرمان لەگەڵ بکەن ئێمەش نارۆین ئەوان نەهاتون ئێوە لەسەر کورسی دەسەڵات لا ببەن و لەناوتان بەرن ئەوان پشت و پەنای ئێوەن.

چەند دەسەڵاتداری زیرەک و بەئەمەک و بەوەفا سنوری قەڵەم ڕەوی خۆی هێڵایەوە و پێگە و مەقامی گەورەتر بوو. عەزیزی میسڕ یوسفی لەخۆی نزیک کردەوە هەتا وەکو پێگە و دەسەڵاتی زیاتر بمێنێتەوە و گەل و خەڵکەکەی لە ئاسودەیی و بەختەوەریدا بژین (وقال الملک ائتونی بە استخلصه لنفسی قال انک الیوم لدینا مکین امین ).