محەمەد ڕه‌ئوف محەمەد
ب/ واژووكردنی پەیمان نامەی شەرەف لە (18/4/2018)
به‌ڕێز
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
سڵاووڕێز…
ئێوه لەخەم خۆریتان بۆ ئاینده‌ی دیموكراسی له‌عێراق وبه‌ڕێوه‌چوونی یه‌كێك له‌پایه‌و میكانیزمه‌كانی دیموكراسی كه هه‌ڵبژاردنه،دەستپیشخەریەكتان كرد‌و وه‌سیقه‌ی شه‌ره‌فتان به‌هه‌موو هێزه عێراقی و كوردستانیه‌كان واژوو كرد، له‌ڕۆژی واژوو كردنه‌كه‌دا ئێمه سوپاسمان كردن و ڕامانگه‌یاند كه‌ئێمه وه‌ك هێزێكی مه‌ده‌نی به‌ته‌واوی پابه‌ند ده‌بین به‌ته‌واوی ووشه‌كانی ئه‌م وه‌سیقه‌وه‌و هه‌رواشمان كرد‌و به‌بێ هێچ لادانێك پابه‌ند بوونی خۆمان سه‌لماند، وە ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌بووین و كارمان بۆ ئه‌وه كرد كە ئه‌مڕۆ پیرۆزبایی له‌براوە بكه‌ین و وه‌ك عورفی دیموكراسی دان به‌شكستی خۆماندا بنێین به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان به‌شێكی زۆری دیارنیه ناتوانین نه‌پیرۆزبایی بكه‌ین له‌براوه‌كان و نه دانیش ده‌نێین به شكستی خۆماندا ئه‌مه‌ش واده‌كات دیموكراسی له‌م نیشتمانه‌دا جارێكیترو هه‌نگاوێكی تر بڕواته دواوه به‌هۆی فێڵ كردن له‌پرۆسه‌ی دیموكراسی.
بۆیە بەپێویستێ دەزانین سەرنجتان بۆچەند خاڵێك ڕابكێشین:
1.لاتان ڕوونە هەمووئەوپرۆژانەێ كە پیش كەش كراون سەبارەت بەچاكسازی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەئكید لە چەسپاندنی دیموكراسیەتی راستەقینە ودەستاودەستكردنێ ئاشتیانەی دەسەڵات دەكاتەوەو ئێوەش پشتیوانی‌تان لەوە كردووە.
2.هەروەها جارنامەێ مافێ مرۆڤیش تەئكید لەئازادی تاك وگەلان دەكات و هەلبژاردنی پاكیش یەكێكە لەپێوەرەكان.
3. وەئەگەر دیموكراسی بكەوێتە ژێر هەڕەشەی تەزویروساختەكارێ ئەوا ئەگەرێ زۆری تێكچونی ئاشتەواێ گشتی و ئاسایشی ناوچەكە هەیە كە ڕەنگە لەدۆخێكێ ئاوەهاشدا تێرۆریستان ناسەقامگیری ناوچەكە بقۆزنەوەو كەئەمەش كاریگەری لەسەر ئاسایشێ نەك تەنها ناوچەكەی ئێمە بەڵكوهەموو جیهان دەبێت.
4. له‌ڕۆژی تاوتوێكردنی وه‌سیقه‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانتان پێش واژووكردن ، ئێمه وه‌ك نوێنه‌ڕی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ته‌نها یه‌ك پرسیارمان ئاراسته كردن كه له‌م ووڵاته ته‌نها ده‌سه‌ڵات ساخته‌و ته‌زویر ده‌كات ئه‌گه‌ر ته‌زویریان كرد‌و تواناكانی حكومه‌تیان به‌كارهێنا ئێوه چی ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستتان چی ده‌بێت؟ وه‌ڵامی ئێوه ئه‌وه‌بوو ووتتان : ئێمه ته‌نها چاودێری و ته‌نسیق ده‌كه‌ین و هیچ كارێكی دیكه‌مان پێناكرێت ،ئێستا خاوه‌نی ئه‌وده‌نگانه‌ی دیارنین و براون ده‌ڵێن كوا ده‌نگه‌كه‌مان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێك یان روونكردنەوەیەكن لەئێوە.
5.هەروەها به‌ڕێزتان له‌ڕۆژی واژووی وه‌سیقه‌ی شه‌ره‌فدا ڕاتان گه‌یاند كه هه‌رله‌كۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن بۆ په‌ڕله‌مانی كوڕدستانیش ده‌كرێت ، ئایا به‌هه‌مان میكانیزم و فۆڕم ده‌كرێت؟ ئایا ئێوه هیچ میكانیزمێكی فشار‌و ڕیكخستنتان نیه بۆدوباره‌و چه‌ند باره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ته‌زویرو ساخته‌كاری و بێ ئومێدكردنی میلله‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه؟
6.ئێوه له‌هه‌موو ووڵاتێكدا نوێنه‌رایه‌تی و باره‌گاتان هه‌یه و چاودێری و هه‌ماهه‌نگی بۆ كۆمه‌ڵێك بواری مرۆیی و سیاسی ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر پارتە ده‌سه‌ڵاتدارەكان له‌ووڵاتان به‌ڕده‌وام به‌ته‌زویر یان به تواناكانی حكومه‌ت و داهاتی گشتی به‌رده‌وام بتوانن هه‌ڵبژاردنه‌كان ببه‌نه‌وه‌و ئێوه‌ش دواجار مامه‌ڵه‌یه‌كی نۆرماڵیان بكه‌ن و له‌كۆتایی پرۆسه‌كه‌شدا پیرۆزباییان لێبكه‌ن و نه‌ته‌وه‌كان به‌دواكه‌وتوویی و چه‌قبه‌ستوویی بمێننه‌وه ، ئایا به‌ڕاستی ئه‌مه ده‌زگای حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان؟ هه‌رچه‌ند مه‌خابن ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد هێشتا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ش پێناسه نه‌كراوین بۆیه زۆر به‌ئاسانی سته‌ممان لێده‌كرێت.
ئێمه له هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌بڕوایه‌كی قوڵه‌وه خه‌باتی مه‌ده‌نی دیموكراسی خۆمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین بۆ ئامانجی دادپه‌ڕوه‌ری و هێنانه‌كایه‌ی حوكمڕانیه‌كی ڕەشیدو در‌وست و به‌رده‌وام ده‌بین له ڕیسواكردنی ته‌زویرو ساخته‌كاری وله‌به‌ره‌ی ئه‌وخه‌ڵكه ده‌بین كه‌ده‌نگه‌كانیان دیارنیه‌و داوای ده‌كه‌نه‌وه.
ئێمەچاوەڕوانی زیاترمان لەئێوەیەو ئومێدمان پێتانە و هیوادارین ئه‌م نامه‌یه بگه‌ینه سه‌روی خۆتانه‌وه