bystun-fayeq.jpg

دیسان کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم

May 9, 2018  |   بیروڕا 

بێستون فایه‌ق 

دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی پاڕلەمانی کوردستان بەبێ دیاریکردنی وادە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم یان چارەسەرکردنی لەرێگەی پارلەمانەوە ھەرێمی کوردستان روبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی یاسایی و سیاسی دەکات.

بەپێی یاسای ژمارە٢ی ساڵی ٢٠١٧ دابەش کردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بەسەر دامەزراوە دەستورییەکاندا ھەتا کاتی ھەڵبژاردنی پارلەمانەو دوای ئەو وادەیە حکومەت و پارلەمان و ئەنجومەنی دادوەری مافی مومارەسەکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمیان نامێنێ کە ئێستا مومارەسەی دەکەن، بەپێ ی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمیش کە ئێستا کاری پێ ناکرێ پێویستە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پارلەمان لە یەک رۆژدا بکرێن.

ئەم مەرسومەی سەرۆکی حکومەت بۆ دیاریکردنی ھەڵبژاردنی پارلەمان بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموو دامەزراوە دەستوریەکانی ھەرێم توشی کێشە دەکات چونکە دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم تەنھا تا کاتی ھەڵبژاردنە واتا دوای ھەڵبژاردن ئەو دەسەڵاتانە دەگوازرێنەوە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم کە سەرۆکی نیە بۆیە باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ پرۆژەکانی ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم .