دانا دارا حسین
پڕۆسه‌ی ده‌نگ دان وه‌ك مافێكی سیاسی و یاسایی ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ده‌وری و له كاتی خۆیدا دووباره بكرێته‌وه گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه بۆ كه‌سی ده‌نگده‌ر، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ده‌بێت زۆر گرنگ بۆ پرۆسه‌كه بڕوانێت ئه‌و لیست یاخود كه‌سایه‌تیانه‌یه كه خۆیان پالاَوتووه و ته‌واوی به‌رنامه و هه‌وڵ و پلانی كاریان له سه‌ر ئه‌نجامی پڕۆسه‌كه بیناكردووه.
ئه‌وه‌ی جێی پرسیار وتێڕامانه و هه‌میشه له پرسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا پاڵێوراو یاخود لیسته ململانێ كاره‌كان له خۆیانی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه:
ئایا چۆن و به چ میكانیزمێك ده‌توانین ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانمان زیاد بكه‌ین و وه‌ك ئه‌نجامی ئه‌و زیادكردنه‌ش ڕێژه‌ی كورسیه‌كانی لیسته‌كه‌مان بۆ ئه‌نجومه‌نی دیاریكراو زیاد بكه‌ین ؟
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه ده‌بنه هۆی زیادكردنی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتی یه‌كاندا:-
1.به‌شداری كردن بۆ بردنه‌وه نه‌ك دۆڕان!!
به‌ڕێوه‌به‌رانی لیسته خۆپاڵێوه‌كه ده‌بێت ئه‌و متمانه‌و ئیراده و هیممه‌ته لای ئه‌ندامان و پاڵێوراوان و ده‌نگده‌رانیان دروست بكه‌ن كه‌ئه‌وان بۆیه ده‌چنه ناو گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه تا بگه‌نه لوتكه و له پێشه‌وه‌ی لیسته براوه‌كان بن نه‌ك ته‌نها بۆ خۆ تاقی كردنه‌وه و ناوبانگ و یاخود به زایه دانی ژماره‌یه‌ك ده‌نگ و ته‌نها ژماره‌ی لیسته‌كان زیاد بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست نه‌بێت.
كه‌ڵكی ئه‌م جۆره تێڕوانینه ته‌نها بۆ لیسته‌كه و دروست كردنی ئیراده‌ی بردنه‌وه نیه لای ئه‌ندامان ،به‌ڵكو ململانێكه گه‌رمتر ده‌كات و گه‌رم و گوڕی لای پاڵێوراوان و ده‌نگده‌ران دروست ده‌كات و هیوا ده‌به‌خشێته ده‌نگده‌ر كه ده‌نگی ئه‌و قورسایی راسته‌قینه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت لیستێك یا پاڵێوراوی لیستێك بگه‌یه‌نێته ئه‌نجومه‌نێك و نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی بكات.
ئه‌م تێڕوانینه بۆ ئیسلامیه‌كان زۆر گرنگه چونكه له دوای شورشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی یه‌وه بووه به راستی یه‌كی سه‌لمێنراو كه سندوقه‌كانی ده‌نگ (ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری تیادا نه‌كرێت) ده‌توانێت ئه‌وانه‌ی سه‌ده‌یه‌ك فه‌رامۆشكراو بوون بهێنێته‌وه سه‌ر شانۆی ده‌سه‌لاَت و ئه‌و ڕۆڵه‌ی لێیان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بیبینن.
2.به‌ڕێوه‌به‌رێكی بیانی بۆ كارگێڕی هه‌ڵمه‌ته‌كه:
ئه‌وه‌ی راستیه‌كی ئه‌زموونكراوه كه پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك یه‌كێك له سه‌ره‌تاكانی دیموكراسیه‌ت له رۆژئاواوه بۆ جیهانی ئیسلامیی و رۆژهه‌لاَت هاتووه , كه‌واته ئه‌وان له ئێمه‌ی رۆژهه‌لاَتی زیاتر به ئه‌زموون و هونه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه و چۆنیه‌تی ململانێ و به دیار خستنی لایه‌نه به‌هێزه‌كانی خود و له به‌رامبه‌ردا لاوازیه‌كانی لیسته ڕكابه‌ره‌كان به چاكی و زانستیانه ده‌زانن.
له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو له ساڵی 2009 و 2010 ش دا هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَتداری هه‌رێم په‌نایان بۆ وه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رێكی بیانی بردووه و به گرێ به‌ست تا ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و كاریان له‌گه‌ڵ كردوون و ئه‌نجامی به‌رچاویشی هه‌بووه.
3.ده‌نگه یه‌كلابووه‌كان گرنگن به‌لاَم ؟!
وه‌ك ده‌زانین كه پڕۆسه‌ی كاركردن و پۆلێنی ده‌نگده‌ران به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت:
أ/ ده‌نگه یه‌كلابووه‌كان :ئه‌وانه‌ن كه ده‌نگیان بۆ لیسته‌كه‌ی تۆ یه‌كلا بۆته‌وه و مسۆگه‌رن.
ب/ده‌نگه ناڕه‌زاكان (دژ):ئه‌وانه‌ش ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ن له هه‌ر بارودۆخێك دابن ده‌نگی نه‌یاری تۆن و ده‌نگ به لیستی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌ن یاخود هه‌ر نایده‌ن.
ج/ ده‌نگه ڕاڕاكان: ئه‌مانه یه‌كلا نین بۆ ده‌نگدان به لیستێكی دیاری كرا‌و به‌ڵكو ده‌وه‌ستێته سه‌ر چۆنیه‌تی بانگه‌شه و به‌رنامه و پلانی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه ده‌نگه‌كانی ئه‌م جۆره كه‌سانه بۆ خۆت یه‌كلا بكه‌یته‌وه.
به‌لاَم ئه‌وه‌ی گرنگه كه نابێت هه‌وڵ و پاره و كاتی زۆر له جۆری (یه‌كلابووه‌كان و ناڕه‌زاكان) ی ده‌نگده‌ران سه‌رف بكه‌یت , به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌نگه مسۆگه‌ره‌كان ڕۆژانه زانیاری و چۆنیه‌تی ده‌نگدان و هیممه‌ت به‌رز كردنه‌وه‌و هۆشیاری ئاڵوگۆڕبكه‌یت به ته‌نها.
وه جۆری دووه‌می ده‌نگده‌ر( ناڕه‌زاكان) به ته‌واوی فه‌رامۆش بكه‌یت جگه له وه‌ی وه‌لاَمی تۆمه‌ته‌كان و به دیارخستنی كه‌م و كوڕیی لیسته خۆپاڵێوه‌كه‌یان و هه‌ندێ جاریش هێرش كردنه سه‌ریان , به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت گونجاوه .
به‌لاَم ئه‌وه‌ی هه‌میشه كار له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان و به‌رزی یاخود نزمی ڕێژه‌كه‌ی ده‌كات بریتی یه له جۆری سێ یه‌م( ده‌نگه ڕاڕاكان) كه زۆرێك له گره‌وی لیسته‌كان و پاڵێوراوان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌یه له ده‌نگده‌ران ،بۆیه نابێت نادیده بگیرێن به‌ڵكو وه‌ك یه‌كێك له هۆیه‌كانی زیادكرنی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌بێت حسابی گه‌وره‌یان بۆ بكرێت.
4.پاڵێوراوی به‌هێز:
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له زیهنیه‌تی كه‌سی ده‌نگده‌ر له رۆژهه‌لاَتدا ئه‌وه‌نده بایه‌خ به پاڵًێوراوه‌كان ده‌دات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پالێَوراوی دیار و به‌هێز و ناسراوبێت، و لیسته‌كه‌ش نیمچه كراوه بێت ,ئه‌وه‌نده بایه‌خ به ناونیشان و پلان و به‌رنامه‌ی لیسته‌كه بۆ هه‌ڵبژاردن نادات.
بۆیه پێویسته بۆ به‌هێزكردنی لیسته‌كه و زیادكردنی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان زۆرترین پاڵێوراوی به‌هێز له ده‌وری لیسته‌كه بن به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر لیسته‌كه داخراو یاخود كراوه بێت پاڵێوراو له سه‌رجه‌م ئاست و ته‌مه‌ن و پسپۆری و ناسراوی تیادابێت و پێش وه‌خت ئه‌و به‌ڵێنه‌یان لێ وه‌ربگیرێت به نووسراو كه ده‌بێت ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا (دوای سه‌ركه‌وتنیان) ده‌بێت له بڕیاره‌كانی لیسته‌كه ده‌رنه‌چن و پابه‌ندی ئه‌و مه‌رج و سیاسه‌ت و ڕێكارانه بن كه لیسته‌كه یاخود پارته سیاسیه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات.
5.به‌كارهێنانی دروستی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن:
ئه‌مڕۆ به‌هۆی زۆری سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن له جۆری
( بینراو و بیستراو و خوێندراو و ئه‌لكترۆنی)و تینوێتی مرۆڤی ئه‌م سه‌ده‌یه بۆ زانیاری و په‌یوه‌ندی كردن.
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه دروست به‌كارهێنانی هه‌ریه‌ك له‌مانه ده‌توانێت كاریگه‌ری دابنێت بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
باشترین به‌كارهێنانیش به‌م شێوه‌یه:
•بایه‌خی زۆر به كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایت ئه‌وانه‌ی خۆمان خاوه‌ن داریه‌تی ده‌كه‌ین و ئه‌وانه‌ش كه ئه‌هلین ، چونكه وه‌ك له ڕاپرسیه‌كاندا زانراوه كه‌ناڵه ئه‌هلیه‌كان بینه‌ریان زۆرتر و هه‌مه‌جۆریشن .
•ریكلام و بانگه‌واز له تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانی وه‌ك (فه‌یس بوك و تویته‌ر)
•په‌یامی ده‌نگی له تۆڕه‌كانی مۆبایل و نۆرماڵ.
•رادیۆكان.
•ریكلام ودیمانه له هه‌فته‌نامه ئه‌هلیه‌كاندا ، له هه‌مان كاتدا له سایته ئه‌نته‌رنێتی یه‌كان.
•ئه‌نجامدانی ڕاپرسی و خوێندنه‌وه‌ی ورد بۆ ئه‌و راپرسی و ڕیفراندۆمانه‌ی پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بلاَو ده‌كرێنه‌وه.
6.به‌رنامه‌ی سیاسی لیسته‌كه و بڕگه‌كانی :
بۆ چوونه ناو پرۆسه‌كه گرنگه لیست و پاڵێوراوه‌كان به‌رنامه‌ی سیاسی و خزمه‌تیان به شێوه‌ی درووست و زانستیانه و دوور له زیاده رۆیی و فریودان بنوسن و ئاراسته‌ی ده‌نگده‌رانی بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك له هه‌ر توێژ‌و ته‌مه‌ن و به‌شێكی كۆمه‌ڵگا بابای ده‌نگده‌ر داواكاری و هیواكانی خۆی تیادا ببینێته‌وه و تیایدا ره‌چاوی پێداویستی و هه‌ست و سۆزیان كرابێت و به قوڵی خوێندنه‌وه بۆ داخوازیه‌كانیان له به‌رنامه‌كه‌دا ره‌نگی دابێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر توێژ‌و چینێك و ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و خه‌مه‌كانیان پێویسته هه‌نوكه‌یی یه‌كانیان كه ئه‌مه‌یان زیاتر بایه‌خ و وردبینی نووسه‌ران و خاوه‌نی لیسته خۆپاڵێوه‌كه ده‌ردخات.
7.میزاج و ویستی ده‌نگده‌ران:
به تایبه‌ت ده‌نگده‌رانی ئیسلامیی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ و ئیمانیات پێگه‌یه‌نراون و ڕۆژانه ئاراسته ده‌كرێن.
ناكرێت له كاتی چوونه ناو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و دانانی پاڵێوراو و هه‌روه‌ها به‌ستنی رێككه‌وتننامه تا ئاستی چوونه ناو هاوپه‌یمانیه‌تی یه‌وه جا ئه‌گه‌ر ئیسلامیی بێت یا خود عه‌لمانی نابێت حساب بۆ میزاج و ئاره‌زوویان نه‌كرێت.
چونكه دواجار ده‌نگده‌ران ئه‌ولایه‌نه گرنگه‌ن كه ڕۆژی ده‌نگدان لیسته‌كه‌ت بچووك یاخود گه‌وره ده‌كه‌ن .
واتا ده‌نگده‌ر یان ده‌بێته داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی لیسته‌كه‌ت یان تۆڵه‌ت لێ ده‌كاته‌وه.
8. به ئامانج گرتنی ده‌نگده‌رانی ئافره‌ت :
ئاماره‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ده‌نگده‌ری خوشك و ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا له پیاوان زیاترن ،هه‌ر بۆیه به هۆی زۆریان یاخود پابه‌ندی به ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر منداڵ و هاوسه‌ر و خزم و دراوسێ و هاوپیشه‌كانیان ده‌بێت .
گرنگه حسابی ووردیان بۆ بكرێت وداخوازی و كێشه‌كانیان و بوونی پاڵێوراویان به چاكی ئاماده‌یی هه‌بێت.
9.چاودێری سه‌ر صندوق به‌رهه‌مه‌كان ده‌چنێته‌وه:
ڕۆڵی چاو‌دێر و بریكاره سیاسی یه‌كان به ئامانجی چاودێری یاسایی و ئاسایی بوونی پرۆسه‌كه‌یه به‌لاَم ده‌توانێت رێگه بگرێت له به زایه‌چوونی ده‌نگه‌كانمان و ده‌رخستنی ئاست و قورسایی لیسته‌كه‌مان وه‌ك خۆی.
له هه‌مان كاتدا ده‌توانێت ئه‌م به‌رهه‌مانه بچنێته‌وه و پرۆسه‌كه بگاته پایان.
10.ئه‌و ئالیه‌ته هونه‌ریانه‌ی له خواره‌وه ریز كراون:
ئه‌وانیش به گشتی بریتین له:
•به‌كارهێنانی هونه‌ره‌كانی پڕوپاگه‌نده و هه‌ڵمه‌تكردن به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه رێكخراوه چالاكه‌كانی پرسی هه‌ڵبژاردن بلاَویان كردۆته‌وه.
•بلاَوكراوه‌كان (كاسكێت،ریكلامی فلێكسی سه‌رجاده و بالۆن و پۆسته‌ره هه‌ڵواسراوه‌كان)
•هه‌ڵمه‌تی ماڵ به ماڵ و سه‌ردانی كه‌سه‌كان له نزیكه‌وه.
•گه‌شتی سه‌ركرده و ده‌رچوونی به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دانراو بۆ ناوچه‌كان.
•ئاشت كردنه‌وه‌ی دابڕاوه‌كان له حزب.
•وه‌لاَمی هه‌ڵمه‌تی ناحه‌زان.
•به ده‌رخستنی ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و ولاَتانه‌ی ئیسلامیی یه‌كان به صندووقه‌كانی ده‌نگ گه‌یشتوونه‌ته ده‌سه‌لاَت.
•ئه‌و بلاَو كراوه و فه‌تواو لێكۆڵینه‌وانه‌ی به‌شداری سیاسی ئیسلامیی یه‌كان به ره‌وا و پێویست ده‌زانن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
•مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان و مه‌لا و مامۆستایان كه پشتیوانی لیسته‌كه‌ت و ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن .