فخرالدین قادر عارف
۱- بەپێی یاساى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان و پهیڕهوى نێوخۆى پهرلهمان مادهى (۳) پێویستە خولی نوێی پەرلەمان لەدوای (۱٠) دە ڕۆژ له ڕاگهیاندنى ئهنجامهكانى ههڵبژاردن سوێندی یاسایی بخۆن، کەبەداخەوە لەم خولەدا زیاتر له مانگێك سوێندخواردنەکەی دواکەوت.
۲- بە سەرپەرشتی بەڕێز( شێخ محمد) بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی دەستپێک لەم ڕۆدا (۲۰۱۳/۱۱/٦) دەستی پێکردو ئەندامان سوێندی یاساییمان خوارد بەئومێدی شاندانە ژێر باری کاری پەرلەمانتاری و جێبەجێکردنی پەیمانەکانی کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن و ڕاستگۆ بوون لەگەڵ خەڵکی کوردستان.
۳- زۆر خەون و خولیامان هەبوو کەدەمانویست بەیاساو بڕیار لەپەڕلەمان کاری لەسەربکەین و هەردەم لەبیری ئەوەدابوم کەی خولی گرێدانی پەرلەمان دەستپێدەکات.
٤- لەماوەی کارابونی پەرلەمان ژمارەیەک یاساو بڕیارمان پەسەند کرد کەزۆر گەورەو گرنگ بوون و حکومەتمان خستبوە ژێر چاودێری وردەوەو کارو هەماهەنگی باش هەبوو لە نێوانماندا لەسەرەتاوە، تادواتر لووت بەرزی و خۆبەگەورەبینین ئەم پرۆسەی شەلەل کرد(بێگومان هەندێک کاڵ و کرچیش لەلای ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانەوە هەبوو).
٥- ئەوەی کەپێویستە ئێستا بوترێت تەمەنی شەرعی پەرلەمان کۆتایی هاتوەو خەڵکی کوردستان بۆ چوار ساڵ دەنگی داوە بەم خولەو تەمەنی خۆ درێژکردنەوە کلتورێکی زۆر خراپە.
٦- هیوادارم پەرلەمان و پارتەسیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەمەودوا کاری زۆر جدی بکەین بۆ ئەوەی لە زوترین کاتدا هەڵبژاردنێکی پاکو بێ ساختە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێت کەبێگومان کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان ئامادەی کارێکی لەم جۆرەیە.