دانا دارا حسین
كۆبونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دوینی هه‌ینی زۆر سه‌رنجی یاسایی و سیاسی هه‌لده‌گریت
من له‌خواره‌وه دیارترین سه‌رنجه یاساییه‌كان تۆمارده‌كه‌م له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كدا :
١/ له‌روی سیستمی دانیشتنه‌وه
دانیشتنه ئاسایی و نا ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان له په‌یره‌وی ناوخۆدا ژماره ١ ی سالی ١٩٩٢ ی هه‌مواركراو ریك خراوه كه پیویسته :
- سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهیشتی كۆبونه‌وه بكات یاخود یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامان داوابكه‌ن و واژوكانیان پیشكه‌شی سه‌رۆك بكه‌ن
مادده‌ی‌٦ برگه ١
وه‌ك زانراوه سه‌رۆك و سكرتیری په‌رله‌مان به ئه‌ركی وه‌ها هه‌لنه‌ستاون و هه‌ر زانیاریشیان نه‌بوه !!
- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لانی كه‌میان دوو ئه‌ندام واژوی به‌رنامه‌ی كار بكه‌ن و پیش ٤٨ كاتژمیر به ده‌ستی ئه‌ندامان بگات
مادده‌ی ٢٠ برگه‌ی ١ و مادده‌ی ٥٤ برگه ٢ له‌په‌یره‌وی ناوخۆ
وه‌ك زانراوه بانگهیشت و به‌رنامه‌ی كار به نوسراوی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی كاروبار ئاراسته‌ی ئه‌ندامان كراوه به ئه‌لكترۆنی و به‌ته‌له‌فون نه‌ك به‌شیوه‌ی نوسراو !
- كۆبونه‌وه پیویسته له رۆژانی ده‌وامی فه‌رمی و له خولی گریداندا ئه‌نجام بدریت نه‌ك له رۆژانی پشوو له كاتی شه‌و دا
مادده‌ی ٣ ی په‌یره‌وی ناوخۆ .
- به‌ریوه‌بردن دانیشتن له لایه‌ن سه‌رۆك و جیگر و سكرتیره‌وه به‌ریوه ده‌چیت و به‌و پییه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك و سكرتیری په‌رله‌مان ناتوانم نه‌بون له كاره‌كانیان نه‌به‌هۆی ( وه‌فات كردن ، یان وازهینان یان وازپیهینان یاخود مۆله‌ت و له‌ده‌ست دانی مه‌رجی ئه‌ندامیتی )
له‌م كاته‌دا دانیشتن یاسایی بون وه‌رده‌گریت كه هه‌ردوكیان ئاماده‌بن
مادده‌ی‌١٧ برگه‌ی ٢
٢/ له روی گفتوگۆی بابه‌تی به‌رنامه‌ی كاره‌وه
ئه‌و بابه‌ته دانرابوو له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا كه تایبه‌ت بوو به پرسی ریفراندوم
- نه‌نوسرابوو گفتوگۆی پرۆژه یاسا یان بریار یان راسپارده .
- هیچ ره‌شنوسیك پیش وه‌خت به ئه‌ندامان نه‌گه‌یشتبوو و تا زانیاریتان هه‌بیت كه ئه‌م پرسه چۆن ده‌نگ و گفتوگۆی ده‌كریت .
- په‌رله‌مان بۆ هه‌رپرسیك كه ده‌رچواندنی بۆ بكات لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماده‌ی دانیشتن ده‌بیت و رأی وه‌رده‌گریت به‌لام نا‌توانیت كه ده‌نگ بدان ، ئه‌مه و له‌كاتیك دا به‌پیی په‌یره‌وی ناوخۆی كۆمسیون ده‌بیت ١٨٠ رۆژ پیش هه‌رپرسیك و ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنیك ده‌بیت رابسپیردرین به‌تایبه‌ت صیغه‌ی ئه‌م ئاراسته كردنه ده‌بیت به یاسا بیت نه‌ك به راسپاردن
كه ئه‌مه‌ش له كۆبونه‌وه‌كه نه‌كرا
- راسته كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆ هه‌لبژاردن و راپرسی سه‌ربه په‌رله‌مانی كوردستانه ، به‌لام بودجه‌و پشتیوانیه‌كانی له ده‌سه‌لاتی جیبه‌جیكردنه
ده‌بوو ئه‌م پرسه بۆ حكومه‌ت بنیردریت چونكه ره‌هه‌ندی دارایی هه‌یه و بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ده‌ویت .
- كردنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌م به وته‌یه‌كی سه‌رۆك ده‌بیت و وته‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له دانیشتن دا له په‌یره‌ودان نییه .
٣/ له روی گفتوگۆی ئه‌ندامانه‌وه
له دانیشتنه‌كه‌دا سكرتیریكی كاتی هه‌لبژیردرا و به یه‌ك پاكیج ده‌نگ له‌سه‌ر پرسه‌كه درا به‌شیوه‌یه‌ك :
- ئه‌ندامان گفتوگۆیان له‌سه‌ر برگه‌كانی پرسه‌كه نه‌كرد وه‌ك له مادده‌ی ٥٨ دا هاتوه .
- هیچ خویندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پرسه‌كه نه‌كرا و به‌په‌له خرایه ده‌نگدانه‌وه كه ته‌نها ٦٥ ده‌نگی هینا له كۆی ١١١ ئه‌ندام بۆ پرسیكی وه‌ها گه‌وره .
٤/ له‌روی عورفی په‌رله‌مانیه‌وه
- سكرتیره كاتیه‌كه ناوه‌كانی ده‌نوسی و هه‌رخۆشی ده‌یخوینده‌وه .
- سه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه ده‌نگه‌كانی ده‌ژمارد و له‌په‌له‌یدا به‌رواری ئاراسته‌ی راسپارده‌كه‌ی بۆ كۆمسیۆن هه‌له كرد .
- كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌دا هات و چاره‌نوسی كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو دیارینه‌كرا.
- ریكه‌وتنامه‌ی دوو فراكسیۆنه‌كان له ٩/١٣ ته‌نها خاله رۆتینه‌كان بوو وه چاره‌نوسی ٧ خالیه‌كه‌ی یه‌كیتی نیشتمانی به نادیاری مایه‌وه
- راسته كۆبونه‌وه‌كه نیسابی گریدانی ته‌واو بوو به‌لام ٤ فراكسیۆن و نیوه‌ی فراكسیۆنیكی دیكه ئاماده نه‌بوو ، ئه‌مه‌ش كاره‌ساته له ژیانی په‌رله‌مانیدا و به‌رده‌وام بونی ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره .
كه‌واته دانیشتنه‌كه‌دا ته‌واو نایاسایی بوو و هیوادارم سه‌رنجه‌كان به هه‌ند وه‌ربگیریت .