له یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆدا
پێگه‌ی یاسایی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان هێزی یاسایی خۆی هه‌یه , له‌لایه‌ك هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه و نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات , وله‌لایه‌ك سوێندی خواردوه و ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بیت .
ئه‌م سیفه‌ته كه ئه‌ندام وه‌ری ده‌گرێت ژماره‌یه‌ك ئه‌رك و ماف له خۆی ده‌گرێت كه چوارچێوه‌كه‌ی به یاسای هه‌ڵبژاردن و به په‌یڕه‌وی نێوخۆی په‌ڕله‌مان ڕێك خراوه .
وه‌ك زانراوه كه ئه‌ندام سیفه‌تی په‌ڕله‌مانتاری بۆ ته‌واوی خوله‌كه وه‌رده‌گرێت و ناتوانرێت له‌كار لابدرێت .
هه‌روه‌ها زۆرترین له‌و ئه‌رك و ماف و ده‌سه‌لاَتانه كه ئه‌ندام هه‌یه‌تی , به په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه رێك خراوه كه له په‌ڕله‌مانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوه , كه‌له بابه‌تی ئاماده یان ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندام له دانیشتنه‌كاندا وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندام ئه‌ژمار كراوه كه پێویسته پابه‌ندی ئاماده‌بون بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی .
وه‌له‌كاتی ئاماده نه‌بون دا واتا :
1- كورت هێنان له ئه‌نجامدانی كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی دروست .
2- به‌جێنه‌هێنانی ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه‌كه‌ی و ده‌نگده‌ره‌كانی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان كرا‌و .
3- ئاماده‌نه‌بون به‌بێ هۆی دروست جۆرێكه له شكاندنی ئه‌و سوێنده‌ی كه خواردویه‌تی به خوای مه‌زن بۆ دڵسۆزی و پابه‌ند بون .
له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا له مادده‌ی 28 هاتوه :
(له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بونی ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له‌هه‌ر دانیشتنێك له دانیشتنه‌كانی په‌ڕله‌مان به‌بێ پاساوی ڕه‌وا , ئه‌وا بڕی 30000 دینار له موچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت ) .
وه ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بونی ئه‌ندام (غیاب) به‌رده‌وام بوو , ئه‌وا وه‌ك له په‌یڕه‌وی ناوخۆ له مادده 30 بڕگه ب خاڵی 3 دا و له مادده 43 بڕگه 4 له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراودا هاتوه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
(ئاماده نه‌بونی ئه‌ندام له سێ دانیشتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌بێ پاساوی ڕه‌وا , ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست دانی ئه‌ندامێتی و مافی په‌ڕله‌مانه كه ئه‌و ئه‌ندامه له كار بخات ) .
هه‌روه‌ها ئاماده‌بونی ئه‌ندام له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه به بایه‌خ و گرنگه و هه‌مان حوكمی هه‌یه وه‌ك له ماده‌ی 25 له په‌یڕه‌ودا هاتوه :
(ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان پابه‌ند ده‌بێت به ئاماده‌بون له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان …..وه‌ناكرێت ئاماده نه‌بێت ته‌نها به پاساوی ڕه‌وا نه‌بێت …) وه سزاكه‌شی هه‌مان سزای ئاماده نه‌بونه له دانیشتنه ئاساییه‌كانی په‌ڕله‌ماندا وه‌ك له مادده‌ی 43ی په‌یڕه‌ودا هاتوه .
• ئه‌نجام گیریه‌كان :
1- ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئاماده‌بونه له دانیشتنه‌كانی په‌ڕله‌ماندا ,و ئاماده‌نه‌بون كارێكی ناپه‌یڕه‌ویه و ئاسه‌واری هه‌یه .
2- په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده نه‌بونی بێ هۆ و مۆله‌ت نه‌كردنی وه‌ك پاساوێك بۆ ئیقاله كردن ژماردوه .
3- ئه‌م دۆخه‌ی ئیستای په‌ڕله‌مان كه نه‌كاراكردنه‌وه‌یه به‌ته‌واوی مانا نه په‌ك خستنی ته‌واوه‌تیه , كه زیاتر له دوو فراكسیۆن بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی په‌ڕله‌مانیان كردوه , به‌شێوه‌یه‌كه كه‌س نازانێت تاكه‌ی و چۆن به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌كیفی یاسایی له په‌یڕه‌ودا نه‌هاتوه , واتا ئه‌ندام مافی ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست ده‌دات به‌لاَم بۆ فراكسیۆن و بڕیاری به‌كۆمه‌ڵی هیچ له‌و ڕوه‌وه نه‌هاتوه .
4- دۆخی ئێستای بایكۆت له په‌ڕله‌مانی كوردستان ته‌واو له دۆخی فراكسیۆنه كورده‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌چێت , كه نه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌شداری و نه ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌توانێت بڕیاریان له دژ بدات .
5- خۆبه‌ستنه‌وه به چاره‌نوسی فراكسیۆنی په‌ڕله‌مانی گۆڕان بۆ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ كارێكه ناتوانین هه‌موی به قازانج بزانین , له كاتێك دا ڕوانین و دیدی ئه‌وان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان و به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی ئاینده دیار نییه .
• سه‌رچاوه‌كان :
1- المركز القانونی لعچو البرلمان د. اڤین خالد عبدالرحمن
2- په‌ڕله‌مان و كاری په‌ڕله‌مانی د. به‌ختیار غفور باڵه‌كی
3- ئه‌رك و مافه‌كانی ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و كۆتایی پێهێنانی ئه‌ندامێتی عه‌ونی به‌زاز
4- یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان – عێراق ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو
5- په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مانی كوردستان –عێراق ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو .
دانا دارا حسین
ڕاوێژكاری په‌ڕله‌مانی كوردستان
29/9/2017