kardo.jpg

ڕیفراندۆم بە بێ پەرلەمان.!

Apr 16, 2017  |   بیروڕا 

کاردۆ محەمەد

بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوکدا، هەر مەرامێکی لە پشت بێت. سیمبولی یەکلاکردنەوەی لایەنی کوردستانییە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان. بە درێژایی تەمەنی عێراق لە ڕابردودا، چەقی ململانێ کورد و حکومەتە یەکە لە دوایەکەکانی عێراق بووە، لە سەرجەم وێستگەکانی گفتوگۆکردنی نێوان کورد و حکومرانی عێراق، بەبێ چارەسەر ماوەتەوە. لە ڕێکەوتنی 19٧٠ چارەسەر نەکرا. لە دوای گۆرینی ڕژێمی عێراق لە مەجلیسی حکوم سەرەرای ناهاوسەنگی هیزەکان و بەهێزیی پێگەی کورد نەتوانرا، کێشەکە یەکلا بکرێتەوە. لە نوسینەوەی یاسای ئیدارەی دەوڵەت ناوچە ناکۆکەکانی خستە بەردەم ڕاپرسی . کاتێ دەستوری عێراق نوسرا بە مادەی ١٤٠ میکانزمی بەلاداخستنی کەرکوک دیاری کرا. ئەمیش جێبەجێ نەکرا لە ئێستادا، پێش کۆتایهاتنی شەڕی داعش، پێشبینی داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەکە دەکرێت. پێویستە کورد پرسەکانی خۆی یەکلابکاتەوە، بەتایبەت پرسی کەرکوک و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ناوچە جێناکۆکەکان. لە هەموو وێستگەکانی تری مێژوو، بە هۆی نەبونی پڕۆژەی ئامادەکرا و بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی خاک و مافی چارەنوس دەرفەتەکەی لەدەست داوە.! مێژووی  بزوتنەوەی سیاسی کورد، کرۆکی کێشەی نەتەوایەتی و ڕزگاری بوە. هێزە سیاسیەکان بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی هاوڕان لە شێوازی جێبەجێکردن و سیستەمی سیاسی ئایندە ڕاجییان. بەمەش درز خراوەتە یەک گوتاری و هەنگاوی کرداریی.
سەڕەڕای هەموو قەیرانە سیاسی ، ئابوری ، یاسایی ،دارای وکارگێرییەکان . بەبێ ئاشتەوایی و کارا کردنەوەی دامەزراوەکانی، کە بیکاتە چەتری ئیرادەی گشتی و شەرعی بۆ ناوخۆ و دەرەوە و کۆدەنگی نیشتیمانی، ئامانجە باڵاکە  ناپێکیت. ئەگەر چاوێک لە ئەزمونەکانی پرسی ڕیفراندۆم لە وڵاتان بکەین : لە ڕێکەوتننامەی نێوان بزوتنەوەی میللی ڕزگاریخوازیی سودان و حکومەتی سوداندا ئاماژە بە ڕیفراندۆم کراوە. پەرلەمانی سودان یاسای ڕیفراندۆمی دەرکردوە. لە ڕێکەوتننامەی نێوان شانشینی یەکگرتوی بەریتانیا و حکومەتی سکۆتلەندا پەرلەمانی سکۆتلەندا ڕاسپێردرا ولە ٢٠١٣ یاساکەی دەرکرد. ڕیفراندۆم بۆ شەرعیەت و ڕەوایەتی دیاری کرا.
کوردستانیان بۆ بڕیاردان لە چارەنوسی خۆیاندا بێ بنەما و سەنەدی یاسای ، ودیاری کردنی سنوری جوگرافی ،و هەبونی ئامرازی جێبەجێکردن (کۆمسیۆن)،و دیاری کردنی پێناسەی دەنگدەران ،و چاودێری کردنی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کە ئامانچ ڕەوایەتی دانە بە ئیرادەی میلەتێک لەرزۆک دەبێت. کێ ئەو مافە بەخۆی دەدات چارەنوسی میلەتێک بخاتە رسکێکی وا گەورە؟ وەک بینیمان دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکوکدا، هاوار و بڕیاری یەک دەنگی نەتەوەکانی ترو هەڵچونی پایتەختەکانی دەوروبەری لە دژایەتی کردنی ئاشکرا کرد. ئێمەی خستە بەردەم بەرپرسیارێتی پێویستی گفتوگۆکردن و دروست کردنی کۆدەنگی نیشتیمانی و بەرەنگار بونەوەی قەیران و گەندەڵی یەکخستنی ئیرادەی کوردستانیان . باشترین شوێن و شەرعی ترین چەتر، باڵەخانەی پەرلەمانە، هەر لەو سەکۆیەوە دەتواندرێ بڕیارە سیاسیەکان چوارچێوە و بنەمای یاسای بدرێتێ و دەزگای کوردستانی بۆ دانوساندن بەشێوەیەکی یاسایی و پیشەی دروست بکرێت. نمایندەی ئیرادەی کوردستانیەت بکات و ڕەوایەتی دانپێدانانی پایتەختەکانی دەوروبەر دونیا بەدەست بێنێت.!